کۆمەڵێک گەنج چوونە ڕیزەکانی گەریلا

کۆمەڵێک گەنج بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بوون. گەنجەکان دەڵێن: "بەڵێن دەدەین، لە کەسێتی شەهیدانی زاپ و ئاڤاشین و مەتینادا، تۆڵەی شەهیدەکانمان بکەینەوە و خاوەندارێتی لە میراتەیەکیان بکەین و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکەین".

کۆمەڵێک گەنج چوونە ڕیزەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان. بە ڕاگەیاندراوێک بەشداربوونی خۆیان ڕاگەیاند.

ڕاگەیاندراوەکە بەم جۆرەیە:

"هێزە هەژموونخوازەکان هەردەم هێرش دەکەنە سەر گەلی کورد. لە بەرامبەر ئەم هێرشانەدا، تاوەکو گەلی کورد ببێتە خاوەنی ناسنامە و وڵات و زمان، ئەوە ٥٠ ساڵە، ڕێبەر ئاپۆ بێ پسانەوە تێکۆشان دەکات. هێزە هەژموونخوازەکان بۆ لەناوبردنی تێکۆشانی گەلی کورد و بڵاونەبوونەوەی هزر و فەلسەفەی ڕێبەر لە ئاپۆ لە ڕۆژهەڵاتی ناوین، بە پیلانێکی نێودەوڵەتی ڕێبەر ئاپۆیان دەستگیرکرد. دەوڵەتی تورک وایدەزانی بە گرتنی ڕێبەر ئاپۆ پەکەکە تەسفیە دەکات و گەلی کورد دەسڕێتەوە. بەڵام بەرخۆدانی ٢٥ ساڵەی ڕێبەر ئاپۆ لە زیندانی ئیمراڵی دەیسەلمێنێت ئەم خەیاڵەیان بەتاڵە، هزر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ نەوەک هەر لە ڕۆژهەڵاتی ناوین، بەڵکو لە تەواوی جیهان بڵاوبۆتەوە و ناسڕێتەوە.

وەک دەزانرێت، ٢ ساڵە هیچ زانیارییەک دەربارەی ڕێبەر ئاپۆ نییە. گۆشەگیرییەکی ڕەها لەسەر ڕێبەرێتیمان هەیە. هەوڵەکان بۆ دیدار لەلایەن پارێزەران و ماڵباتەوە ئەنجامی نەبووە. هەفتانە سزای دیسپلین بەسەر ڕێبەر ئاپۆ دەسەپێنرێت و نامەی هەڕەشەئامێزی بۆ دەنێردرێت. سەرەڕای هەموو کارە نامرۆییەکان و گۆشەگیری و ئەشکەنجەی سەر ڕێبەر ئاپۆ، دامەزراوە بەناوی دیموکراتیکەکان هاریکاری دەوڵەتی تورکی فاشیست و داگیرکەر دەکەن.

شۆڕشی ڕۆژئاوا بە پێشەنگایەتی ژن پێشکەوت، بێگومان بناغەی خۆی لەسەر هزر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ داناوە. ئەمڕۆ وەک ژنانی گەنج لەدەوری هزر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ کۆدەبینەوە کە بۆ ئازادی ژن پێشخراوە. ئەمڕۆ نەوەک هەر ئێمە، لە هەموو جێیەکی جیهان ژن لە هزری ڕێبەرێتی و شۆڕشی ڕۆژئاوا ئیلهام وەردەگرن. شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" لە هەموو جیهان بڵاوبوویەوە و ئەمڕۆ هەزاران ژنی لەدەوری کۆبۆتەوە. لەبەرئەوەی دەنگی ئازادی ژن لە بڵند بۆتەوە، دەوڵەتانی داگیرکەری هێرش دەکەنە سەر ناسنامە و هەبوونی ژن. بەم شێوەیە دەخوازن تۆڵە لە ڕێبەرێتی بکەنەوە. بەڵام ئێمە بە ڕەتکردنەوەی ئەم سیستەمە قێزەونە، گەورەترین گورز لە دوژمن دەدەین. ئێمەی ژنانی گەنج بە درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" خاوەندارێتی لە شۆڕشی ژن دەکەین، ئەمە میراتی ئەو هەزاران خۆیان لەم ڕێگەیەدا فیدا کردووە. ڕێبەر ئاپۆ ئەم ئەرکەی پێداوین و ئێمەش دڵسۆز دەبین بەرامبەر ئەم ئەرکە. ڕێبەر ئاپۆ تا ئێستە بۆ گەلەکەی و بەتایبەت ژنان قوربانی داوە، ئێستە کاتێتی ئێمەش قوربانی بدەین.

ئێمە وەک گەنجان ژیانێکی بێ ڕێبەرێتی قبووڵ ناکەین، ئەم ژیانە حەرامە. ئێمە لەدەوری درووشمی "ناتوانن ڕۆژەکەمان تاریک بکەن" کۆدەبینەوە و هەنگاو دەنێین بۆ ژیانی ئازاد و شکۆمەند. ئیتر دەمانەوێت لەگەڵ ڕێبەرێتی لە کوردستان ژیانێکی ئازاد بکەین. وڵاتەکەمان هەموو ڕۆژ لەژێر داگیرکاریدایە و ئێمە ناتوانین بێ چالاکبوون ئەمە قبووڵ بکەین. لەسەر ئەم بناغەیە، وەک ژنانی گەنج بڕیاری چالاکی مەزن دەدەین. ئێمە بۆ ژیانێکی ئازاد و شکۆمەند ڕوومانکردە چیا ئازادەکان. تا وڵاتەکەمان لەژێر داگیرکاری بێت، تا ڕێبەرمان بە جەستەیی ئازاد نەبێت، بێجگە لە گەریلابوون هیچ ڕێگەیەکی تر نییە بۆ ژنان و گەنجان.

ئێمە سڵاو لە بانگەوازەکەی پەکەکە و پاژک دەکەین بۆ گەنجانی چوار پارچەی کوردستان، وەک کۆمەڵێک ژنی گەنج وەڵامی ئەم بانگەوازەمان دایەوە. وەک چۆن ئێمە بڕیاری ژیانی ئازاد و تۆڵەمان دا، پێویستە دەیان ژنی گەنج ڕووبکەنە چیا ئازادەکان. ئێمە بەڵێنی تۆڵەسەندن دەدەینە گەلەکەمان. ئێمە بەڵێنی تۆڵەسەندنەوە دەدەین بە هەر پارچە و خاکێکی کوردستان ئەمڕۆ لەژێر داگیرکاری دوژمندایە. ئێمە بەڵێن تۆڵەکردنەوەی ئەو گەریلایانە دەدەین کە بە هێرشی ئاسمانی و چەکی کیمایی شەهیدکراون. ئێمە تۆڵەی شەهید باز و هەڵبەستەکان وەردەگرینەوە و درێژە بە تێکۆشانیان دەدەین. ئەگەر ئەمڕۆ دەتوانین وەها بڵێین، گەر ئەمڕۆ لەنێو شۆڕشێکی وەهادا ژیان دەکەین، گەر ئەمڕۆ بە زمانی خۆمان دەدوێین، بێگومان ئەمە لەسایەی ئەو گەریلایانەیە وا ڕۆژانە لە سەنگەرەکاندا بەرخۆدان دەکەن و گورزی مەزن لە دوژمنی داگیرکەر دەدەن.

ئێمە گەنجانی فیدایی ڕێبەر ئاپۆین، وەک ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت "بە گەنجان دەستمان پێ کرد، بە گەنجان سەردەکەوین"، ئێمە خاوەندارێتی لەم وتەیە دەکەین و بەم ڕۆحەوە تێکەڵی تێکۆشان دەبین. بانگەوازمان بۆ هەموو گەنجانی چوار پارچەی کوردستان و ئەو گەنجانەی دڵیان بۆ ئازادی لێ دەدات ئەوەیە، لەسەر ڕێگەی زیلان و سارا و ڕوکەن، لەسەر ڕێگەی ڤەژین و ڤیان، خۆیان بگەیەنن بە ڕێگەی حەقیقەت.

ئێمە بە بەشداربوونمان، ٣٩ هەمین ساڵیادی جەژنی ١٥ ی ئاب پیرۆز دەکەین. بەڵێن دەدەین لە کەسێتی شەهیدانی زاپ و ئاڤاشین و مەتینادا، تۆڵەی شەهیدان بسێنین و خاوەندارێتی لە میراتەکەیان بکەین و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکەین".