کەمپی مەخمور بەشداری لە هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" دەکات
دانیشتووانی کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور بە ڕاگەیاندراوێک بەشداربوونیان لە هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"راگەیاند.
دانیشتووانی کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور بە ڕاگەیاندراوێک بەشداربوونیان لە هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"راگەیاند.
هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لە ١٠ی تشرینی یەکەم دەستیپێکرد و هێشتا بەردەوامە. هەروەها دانیشتووانی کەمپی پەنابەرانی مەخمور لە دامەزراوەی بنەماڵەی شەهیدان بەشداریی خۆیان لەو هەڵمەتەدا ڕاگەیاند.
پێش ڕاگەیاندراوەکە، خولەکێک ڕێزگرتن بۆ شەهیدانی ئازادی کوردستان بەڕێوەچوو، پاشان هاوسەرۆکی مەجلیسی گەلی مەخمور، یوسف کارا، قسەی کرد.
یوسف کارا سەرەتا ئاماژەی کرد بە سزای دیسپلینی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گوتی: "چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، لە ڕێگەی پارێزەرانەوە ئاشکرا کرا، جارێکی دیکە سزای دیسپلین بەسەر ڕێبەر ئاپۆدا سەپێنراوە. دەیانەوێت لە کەسێتی ڕێبەر ئاپۆدا، نەتەوەی کورد و شۆڕشی کورستان، دەستبەسەر بکەن و بیچەوسێننەوە. بەڵام دەوڵەتی تورک و هاوکارەکانی بە هیچ شێوەیەک، بە گۆشەگیرکردنی ڕێبەر ئاپۆ و بە سەپاندنی سزای دیسپلین، ناتوانن گەلی کورد و شۆڕشی کوردستان لە قاڵب بدەن و لەناوی ببەن".
"شەو و ڕۆژ بۆ ئازادی ڕێبەرێتی خەبات دەکەین"
هەروەها یوسف کارا، ئاماژەی کرد بە هەڵمەتی جیهانی ١٠ ی تشرینی یەکەم و گوتی: " ئێمەش وەک کەمپی مەخمور کە شوێنکەوتووی ڕێبەر ئاپۆین، هەم درێژە بە چالاکیی دانیشتنەکەمان دەدەین و هەم بە ڕێپێوان و سیمینار و ڕاگەیاندراو و زۆر شێوازی تر چالاکییەکانمان پێش دەخەین. بۆ ئەوەی بتوانین ڕێبەرێتی لە ڕووی جەستەییەوە ئازاد بکەین، پێویستە هەموو جۆرە چالاکیەک ئەنجام بدەین و شەو و ڕۆژ لە هەوڵدا بین. ئەگەر ئێمە وەک نەتەوەی کورد و خەڵکی مەخمور بەو ڕۆح و جۆشە هەڵوێستی بەردەوامی خۆمان بەرز بکەینەوە، دەتوانین لە هەموو ساتێکی ژیانماندا ڕێبەرێتی ئەزموون بکەین. ئەوکاتە دەتوانین بڵێین لەگەڵ ڕێبەرێتیدا دەژین و هەوڵدەدەین فەلسەفە و پارادایمی ڕێبەرێتیمان لە ژیانی ڕۆژانەدا پراکتیزە بکەین".
ڕاگەیاندراوەکە بە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" کۆتایی هات.