کەمپینی کۆیە بۆ زیانلێکەوتووانی باکورو رۆژئاوای کوردستان کۆتایی هات

کەمپینی کۆیە بۆ زیانلێکەوتووانی باکورو رۆژئاوای کوردستان کۆتایی هات و زیاتر لە ٣٠ ملیۆن دینار و دوو هەزار دۆلار و ژمارەیەکی زۆر لە کەلوپەل کۆکرانەوە.

دوای نۆ ڕۆژ لە كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ زیان لێكەوتوانی بومەلەرزەکەی باكور و ڕۆژئاوای كوردستان كەمپینی هاوسۆزی كۆیە كۆتایی هات.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سەرپەرشتیارانی كەمپینەكە كۆتایی هاتنی كارەكەیان  ڕاگەیاند و زیاتر لە ٣٠ ملیۆن دینار و دوو هەزار دۆلار و ژمارەیەکی زۆر لە کەلوپەل كۆكراونەتەوە.

سەرپەرشتیارانی کەمپینەکە رایاگەیاند كە دەیانەوێت خۆیان ئەو شتانە بگەیەنن بە زیان لێكەوتوان تاوەكو دڵنیا بن لەوەی  هاوكاریەكان دەگات بە دەستی لێقەوماوانی بومەلەرزەکە.

ف.ق