کۆمسیۆنی یەکسانی و رێگریکردن لە جیاکاری ئەنجومەنی پەرلەمانتارانی کۆنسەی ئەوروپا لە کۆبونەوەی ئەمڕۆدا فشاری دەوڵەتی ئێرانی لەسەر ژنان و مندالان و رەتکردنەوەی مافەکانیانی شەرمەزار کرد و داوای کرد کۆتایی بە توندوتیژی لەدژی خۆپیشاندەران بهێنرێت.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە: " لە ئێران ژنبوون و کچبوون مەترسیە. سەرۆکانی دەوڵەتانی ئەوروپا پێویستە هەڕەشەی سەر ژیانی ژنان و پێشێلکاریەکانی ئازادیان شەرمەزار بکەن و لەدژی تێبکۆشن. بەپێی کۆمیتەکە، پێویستە هەنگاوی بەرچاو بنرێت، دیالۆگ لەگەڵ ژنانی ژێردەستە لە ئێران بکرێت و دیالۆگ بەرەو پێشەوە ببرێت.
پەرلەمانتاران وێنەی ئەو ژنانەی کە لە ئێران و رۆژهەڵات کوژراون بەرز کردەوە و وێنەیان گرت.
ف.ق