کۆمیتەی تەندروستی کەجەکە پشتگیری لە کارمەندانی تەندروستی کرد
کۆمیتەی تەندروستی کەجەکە بەرخۆدانی کارمەندانی تەنسروستی و پزیشکانی بەرز لەقەڵەمدا و ١٤ی ئازار رۆژی پزیشکانی پیرۆز کرد.
کۆمیتەی تەندروستی کەجەکە بەرخۆدانی کارمەندانی تەنسروستی و پزیشکانی بەرز لەقەڵەمدا و ١٤ی ئازار رۆژی پزیشکانی پیرۆز کرد.
کۆمیتەی تەندروستی کەجەکە راگەیەنراوێکی بلاوکردەوە و ئاماژەی بە قسەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکدا کە بە پزیشکانی وتبوو ' ئەگەر دەڕۆن کێشە نییە با بڕۆن' و وتی، " ئەوەی پێویستە بڕوات، حکومەتی ئاکەپە و مەهەپەی فاشیستە."
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، " ئێمە چالاکیەکانتان کە هەوڵ دەدەن دەنگی خۆمان بەرز بکەنەوە بەرز دەنرخێنین. بە جۆش و خڕۆشی شۆڕشگێری و بەرخۆدان، داواکاری و ئامانجی خۆتان دەربڕی. قسەکانتان کە راتانگەیاندبوو ' ئێمە وەک پزیشک و کارمەندانی تەندروسی ناچینە هیچ شوێنێت. ئێمە مافی خۆمان بەدەست دەهێنین. ئێمە لیرەین و لێرە دەبین' بە واتاترین هەڵوێستە کە باسی تێکۆشانتان دەکات. ئێوە رەنجتان داوە، قسەتان هەیە و ئەم وڵاتە وڵاتی ئێوەیە. ئەوانەی کە پێویستە لەم وڵاتە بڕۆن، ئەو کەسانەن کە چاویان بڕیوەتە ڕەنجی ئێوە. ئەوانەی کە پێویستە بڕۆن حکومەتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپەیە.
ئێوە ئەندامی پێشەیین کە خزمەتی کۆمەڵگا دەکەن، بە رەنج، تێگەیشتن و ئەزمونی ساڵانەتان، خزمەتی مرۆڤتان کرد. ئێستاش بێوەستان بە هەمان داواکاری و جۆش و خڕۆش خزمەت دەکەن. ئێوەی کارمەندی هێژای تەندروستی، بۆ ئەوەی ببنە هێزی بێهێزەکان، بۆ ئەوەی ببنە چارەسەری بۆ بێچارەسەری، بۆ خەباتی دکی مردن و نەخۆشی، وەک دوێنێ ئەمڕۆ و سبەینێش مافتان هەیە کە لەم خاکەدا بمێننەوە. ئێوە پێشەنگی ئەم کۆمەڵگایەن. ئێوە لە دڵێ ئەم کۆمەڵگایەدان. پێشتریش کۆمەڵگا لەسەر ڕێچکەی پزیشک و کارمەندانی تەندروستیان بەردەوامی پێداوە کە خزمەتی تەندروستی پێشکەش دکەن. چالاکی ئێوە، هەڵوێستی ئێوە پێشەنگایەتی شۆڕشی کۆمەڵگا دەکات.
تێکۆشانتان کە ماوەیەکی دوور و درێژە ئەنجامی دەدەن، رەوا و واتادارە. داواکاری سەرەکی ئێوە، خزمەتی تەندروستی جەماوەریە کە خزمەتی تەندروستی وەک بناغە وەردەگرن، ئەو بودجەیەی کە بۆ نەخۆشخانە تایبەتەکان تەرخان دەکرێت، پێویستە بۆ ئێوە کە خزمەتی جەماوەری دەکەن تەرخان بکرێت، چارەسەری کێشەی ئابۆری کارمەندانی تەندروستی، ئامادەکردنی یاسای کۆتاییهێنان بە توندوتیژی لە گۆڕەپانی توندروستی، داواکاری زۆر گرنگن.
لەبەرئەوەی توندوتیژی گۆڕەپانی تەندروستی بۆ رووداوی ئاسایی گۆڕاوە. لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا لە ئاستێکی باڵادا توندوتیژی بەرانبەر ئێوەی کارمەندانی تەندروستی ئەنجامدرا. لەگەڵ نەبوونی یاسایەک لەدژی توندوتیژی، هەروەها سیستمێک لە رێگەی میدیای دیجیتاڵی توندوتیژی بەرانبەرتان زیاتر دەکات."
چالاکی تەندروستی نیشانەی وەستانەوەیە لەبەرانبەر هێرشی فاشیستی حکومەتی ئەردۆغان. ئابۆری وڵات بۆ لەناوبردنی گەریلای ئازادی تێکۆشانی ئازادی کورد و بۆ کڕینی گولە و بۆمب بەکاردەهێنرێت. تێکۆشانتان دەبێتە رابوونێک لەبەرانبەر شەڕی دڕندانە."
لە کۆتاییدا کۆمیتەی تەندروستی کەجەکە، ١٤ی ئازار رۆژی جەژنی پزیشکانی پیرۆز کرد و پشتگیری خۆی بۆ چالاکی کارمەندان و پزیشکان دەربڕی.
ف.ق