کۆمیتەی ئازادی بۆ عەبدوڵلا ئۆجالان لە باشوری کوردستان بە هۆی نزیکبوونەوەی ٢٤مین ساڵیادی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩، لە سەکۆی ئازادی بە بەشداری ئەندامانی کۆمیتەکە کۆبووە و راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
راگەیەندراوەکە بەم شێوەیەیە؛
" ئێمە دەکەوینە ٢٥مین ساڵی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کە لە کەسایەتیدا هەموو خەڵکی کوردستان، گەلی هەرێمەکە، مرۆڤانی ئازادیخواز گۆشەگیر دەکرێن. بەردەوامیدان بە پیلانگێڕی بە واتای کۆمەڵکوژی و ماڵوێرانی سەد ساڵەی گەلی کورد دێت.
٢٢ مانگە بە هیچ شێوەیەک زانیاری لە ئیمڕالی نابیسترێت
گەلەکەمان ئەم پیلانگێڕیە شەرمەزار دەکات، نزیکەی ١٢ ساڵە بە هیچ شێوەیەک رێگەی نادرێت بە رێک و پێک پارێزەر و خانەوادەکان سەردانی عەبدوڵلا ئۆجالان بکەن. هەروەها ٢٢ مانگە بە هیچ شێوەیەک زانیاری لەبارەی دۆخی ژیان، تەندروستی ئۆجالان بەدەست ناهێندرێت. لەگەڵ ئەوەشدا گۆشەگیری و ئەشکەنجەیەکی قورس هەیە.
سی پی تی بووەتە بەشێک لە گۆشەگیری
دەزگای سی پی تی کە ئەرکی رێگریکردنە لە ئەشکەنجە و سەر بە ئەوروپایە، تاکە بەرپرسیاری ماف، ژیان و تەندروستیە لە ئیمڕالی. هیچ کاتێک ئەرک و بەرپرسیاری یاسایی خۆی جێبەجێ نەکردووە و بووەتە بەشێک لە پیلانگێڕێ لە ئیمڕالی. ئەمەش نیشانەی هەڵوێست و رەفتارەکانیەتی لەبەرامبەر ئیمڕالی.
بە تەنیا گۆشەگیری لە ئیمڕالی نییە، هەمان کات بەردەوامیدانە بە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی قورس لە ئیمڕالی. هێزە پیلانگێڕکان لەسەر ئەمە سەد ساڵە، هێرش، کۆیلایەتی و قڕکردن لەسەر کورد و گەلانمان بەڕێوە دەبەن.
پیلانگێڕێ بەردەوامە، شتێک بە ناوی ئازادی، سەرکەوتن و ماف نەماوە
پێویستە بزانرێت کە دۆخی بەڕێز ئۆجالان بەهۆی فاشیزمی ئەردۆغان و هێزە پیلانگێڕە لە مەترسیەکی جددیدایە، پێویستە ئەمە باش ببینریت. لە شەخسی بەڕێز ئۆجالاندا گەلەکەمان، گەلانی هەرێمەکە رووبەرووی دۆخێکی هەستیار و مەترسیدار بوونەتەوە. ئەم دۆخە داوای یەکێتی و سەرفەربەری چالاکی و بەرخۆدانمان لێدەکات. پێویستە گەلەکەمان، ئازادیخوازان و ئاشتیخوازەکان ئەم راستیە ببینن، ئەگەر ئەم دۆخ و پیلانگێڕیە بەردەوام بێت، هیچ شتێک بەناوی ماف، دەستکەوت و ئازادی نامێنێت. ئەگەر ئەمە بمانەوێت بە سەربەرزی بچینە ساڵی نوێوە، هەموو هەوڵدانەمان ئەمە بێت کە کۆتایی بە پیلانگڕی، بێمافی و پیلانگڕی سەر عەبدوڵلا ئۆجالان بهێندرێت.
بە بەهێزیر و جەماوەری بەشداری لە چالاکیەکاندا بکەن
لە ٢٥مین ساڵی پیلانگێڕی نێودەوڵەتیدا ئێمە وەک کۆمیتەی ئازادی ئۆجالان لە باشوری کوردستان دەست بە ریزە چالاکی دەکەین. بۆیەش بانگەوازی لە گەلەکەمان و هەموو کەسانی ئازادیخواز دەکەین کە بەشداری لەم هەنگاوە و چالاکی دژژی پیلانگێڕی و هێزە پیلانگێڕەکان بکەن. شان بە شانی گەلەکەمان لە چوار پارچەی کوردستان دەکەین، بە دروشمی ' ئێدی بەسە کاتی ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالانە و کاتی کۆتاییهێنانە بە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی' چالاکی جیاواز ئەندام بدەن. بە تەنیا بەم شێوەیە دەتوانین کۆتایی بەم شەڕمەی سەر مرۆڤایەتی بهێنین.
بۆیەش پێویستە بە جۆش و خڕۆشەوە بەشداری لە ریزە چالاکیەکاندا بکەین، بەرەو ئازادی و سەرکەوتن هەنگاو بنێین."
ف.ق