کۆمیتەی ئیکۆلۆژی کەجەکە: لە هەڵبژاردندا لایەنگری ئیکۆلۆژین

کۆمیتەی ئیکۆلۆژی کەجەکە رایگەیاند: "کاتی ئەوەیە کە ئێمە لە سندوقەکاندا پەرە بەتێکۆشانی خۆمان بدەین لە پێناو ئیکۆلۆژی کۆمەڵایەتی و پێرسپێکتیڤی ئیکۆلۆژیک و دیموکراتیک. دەنگ دەدەین بە پارتی چەپی سەوز".

کۆمیتەی ئیکۆلۆژی کەجەکە سەبارەت بە هەڵبژاردنی ١٤ی ئایار راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

کۆمیتەی ئیکۆلۆژی رایگەیاندووە: "لە قۆناغی هەڵبژاردندا وێرانکردنی ئیکۆلۆژی تورکیا و کوردستان بەردەوامە. فاشیزمی ئاکەپە- مەهەپە ژینگەی سروشتی بۆ کۆمپانیاکانی وزە و وەبەرهێنانی خانوبەرە کردووەتەوە و بەوەش تاڵانکاری زیادی کردووە. دوای بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات داروپەردووی خانووە رووخاوەکانیان لە ژینگەدا رۆکردووە و بەوەش پاکتاوکاری زیاتر بووە. فاشیزمی ئاکەپە- مەهەپە لە رێگەی تاڵانکردنی ژینگەوە هەوڵ دەدات بودجەی شەر و هەڵبژاردن لە کوردستان دابین بکات. لە جودیەوە تا چیاکانی کازێ، لە ئیکزدەرە تا ئاککویو هەموو جوگرافیاکانی بۆ بەرژەوەندی کۆمپانیاکانی وزە و خانووبەرەی چاوچنۆک تەرخان کردووە.

لە کاتێکدا کارەساتەکانی هیرۆشیما و چێرنۆبیل هێشتا لەیاد نەکراون، زاناکانی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە و پوتین کە لەم قۆناغەدا تاکە پشتیوانیانە، سەرباری هەموو خۆڕاگرییە درێژخایەنەکانیش وێستگەی ئەتۆمی ئاککۆی وەک وەبەرهێنانی هەڵبژاردن نمایش دەکەن. بۆ کارەساتی چێرنۆبیل لە دەریای سپی ئامادەکاری دەکرێت. زانایان و بزوتنەوە ئیکۆلۆژییەکان باس لەوە دەکەن کە لە گۆڕەپانی ویستگەی تێرمیکی ئەتۆمی ئاککۆی کەوتووەتە کار و سەرنج بۆ ئەو ئەو راستیە رادەکێشن.

 هەروەها هەرچەندە فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە شەڕی پاکتاوکاری لە دژی گەلی کوردستان دەستیپێکردووە دژوارتریشی دەکات، دەوڵەتی تورک بە هۆی بەرخودانی گەریلاکانەوە ئەو ئەنجامەی دەیویست بەدەستینەهێناوە. لەبەر ئەوەش دەیەوێت شەڕی خۆی کە بە تێچووی زۆرەوە، بە بێ ئەوەی هیچ یاسا و بنەمایەکی ئەخلاقی بناسێت، بە لەناوبردنی هەموو ژینگەی وڵات درێژە پێبدات. لە ریگەی پرۆژەی رانت و بەرتیل کە لە ژێر ناوی "سیستمی وزەی خۆر" لە جوگرافیای کوردستان بەرەوپێشی دەبات، کشتوکاڵ و ئاژەڵداری لە ناو دەبات.

لە کۆنفڕانسی بزوتنەوە ئیکۆلۆژیەکان کە لە ٢١ی کانونی دووەمی ٢٠٢٣ لە ئیستەنبوڵ سازکرا لەبەر ئەوەی ئەو راستیە زۆر دەمێکبوو دەبینرا، بە دەربرینی " هەڵوێستی ئێمە لە هەڵبژاردندا لە پێناو ئیکۆلۆژیدایە" هەڵوێستێکی هاوبەش نیشاندرا.

لەبەر ئەوەی ئێمە لە وەها دۆخیکداین لە بەرامبەر قڕکردنی ژینگە ئێمە پێمان ناوەتە سەردەمێکی بەم جۆرە دەبێت ئەو بڕیارەمان لە هەڵبژاردندا بخەینە بواری جێبەجێ کردنەوە.

لەم کاتەدا دەبیت ئێمە هەڵوێستمان لە پێناو دیموکراسی، ئیکۆلۆژی و ئازادی ژن بەکاربهێنین.

هەروەها کاتی ئەوەش هاتووە کە لە دژی دەسەڵاتداری فاشیست، دیکتاتۆر کە ژینگە و گەلان دەچەوسێنێتەوە لە ناو گەلانماندا هانی نەژادپەرستی، نەتەوەپەرستی و چەتەگەری دەدات و دەیەویت لە ڕێگەی باڵادەستیەوە درێژە بە مانەوەی خۆی بدات، لە سەر سندوقەکانی دەنگدان ئیرادەی ئازاد و کولتوری دیموکراتیکی گەلانمان ئاشکرا بکرێت.

ئێمەش وەک وتەکەی ئیبراهیم ئۆرۆچ کە ساڵی ٢٠١١ لە کاتی رڤیتۆکردنی هەڵبژاردندا لە لایەن پۆلیسەکانی ئاکەپەوە کوژرابوو دەڵێین، "بەرد بۆ ئاکەپە، دەنگ بۆ پارتی چەپی سەوز".

هـ . ب