کۆمیتەی ئیکۆلۆژی کەجەکە: پێشوازی لە کۆنفرانسی ئیکۆلۆژی دەکەین

کەجەکە سڵاوی لە کۆنفرانسی ئیکۆلۆژی کرد و وتی، "کاتی ئەوەیە وەک هەموو زیندەوە و گەلان، ئیرادەی ژیانی پێکەوەیی لە ناوچە ناوخۆییەکانمان بکەینە هێزێکی ڕێکخراو و بیخەینە بواری جێبەجێکردنەوە".

کۆمیتەی ئیکۆلۆژی کەجەکە راگەیەندراوێکی لەبارەی کۆنفرانسی بزووتنەوەکانی ئیکۆلۆژی بڵاوکردەوە.

راگەیەندراوەکە بەم شێوەیەیە:

" لە ٢١ی کانونی دووەمی ٢٠٢٣دا، بزووتنەوەی ئیکۆلۆژی و داکۆکیکارانی مافەکان مۆری خۆیان خستە سەر هەنگاوێکی نوێ بۆ ئایندەی ئازادی کوردستان، تورکیا و دامەزراندنی هێڵی خەبات. سەرەتا ئێمە پیرۆزبایی ئەم سەرکەوتنە گەورەییە لە ئەو کەس و هێزانە دەکەین کە پێشەنگایەتی ئەم پرۆسەیان کردووە، ماندووبوون.، بە جۆش و خرۆشەوە سڵاو لە ئەنجامی کۆنفرانسەکە دەکەین.

وەک ئەوەی بەشداربووانیش ئاماژەیان پێکردووە، پێناسەی ئیکۆلۆژی، کە کۆمەڵگای تورکیا تازە پێی ئاشنا دەبێت، لەگەڵ ئەم کۆبوونەوەیە دەبێێتە خاوەن بناغەیە و وەک هێڵێکی بنەڕەتی خەباتی گەلان، بەرەو کۆنفیدرالیزمی کۆمەڵگەی ئیکۆلۆژی دیموکراتی هەنگاو دەنێت . بەم ئیرادەیە هەموو بەشداربووان هیوادارن بە تێکۆشانێکی هاوبەش بوارەکانی ژیانیان بپارێزن و مۆری خۆیان خستووەتە سەر هەنگاوێکی بەم شێوەیە.

دیاریکراوە کە قەیرانی ئیکۆلۆژی و هێرشەکان بە شێوەیەکی ئەنقەست ئەنجام دەدرێن، بۆیە چارەسەر ڕێکەوتنێکی کۆمەڵایەتی ڕێکخراوەیی بەرگریکارانی ژیان و ئیکۆلۆژییە و بۆ ئەمەش ئەنجوومەنە ناوخۆییەکان ڕێکخراوترین مۆدێلی دیموکراسین. بەو هۆیەوە کۆنفرانسەکە هێندەی تر گرنگتر بووە. ڕێکخراوی کۆنفیدراڵی گەل کە ئێمە لە هەموو دەرفەتێکدا پێشنیاری دەکەین و دەریدەبڕین، بەشداربووانیش لە ژیاندا لێی تێگەیشتوون، نیشانیدا کە ئێمە لەسەر بناغەیەکی دروستین.

لە رۆژئاوا تاوەکو ئاکبەلەن، لە ئیکیزدەرە تاوەکو جودی، دایکانی خوڵقێنەری ژیان وەک زمانی ژیان و راستەقینە، لە کۆنفرانسەکە تاوەکو پێناسەکردن، یەک بە یەک دەستکەوتی گەورەن. ئێدی پێوانەی بناغەیی و زمانی هاوبەشی بزوتنەوە ئیکۆلۆژیەکان دەستنیشان کراون.

ئاماژە بە گرنگی کۆنفرانسەکە کراوە

لەسەر ئەم بناغەیە، کۆنفرانسی بزوتنەوەی ئیکۆلۆژی ئاماژەی بەوەداوە کە؛

  • ئەوانەی بۆ ژیانی ئیکۆلۆژی تێدەکۆشن، بەر لە هەموو شتێک پێویستە دژی شەڕ بوەستنەوە.
  • تێکۆشان بۆ ژیانی ئیکۆلۆژی نابێت لە تێکۆشانی ئازادی ژن جیابکرێتەوە.
  • نابێت سیاسەت دوور لە پێوانەکانی ئازادی ژن و ژیانی ئیکۆلۆژی بەڕێوە ببرێت.
  • پێوانەی ژیانی ئیکۆلۆژی ناتوانرێت لەسەر بناغە و ناسنامەی ئەتنیک، ئایین و سنوری نەتەوەیی دیاری بکرێت، گۆڕەپانێکی تێکۆشانی ئینتەرناسیۆنالیست و گەردوونیە.
  • بەر لە هەموو شتێک پێویستە رێز لە ماگی ژیانی هەموو کەسێک و هەموو شتێک بگیرێت.

' خەمساردی لە دیموکراسیدا، هەڵوێستێکی دوور لە پرسی ئیکۆلۆژیە'

لەبەرئەوەی کۆنفرانسەکە بەر لە پرۆسەی هەڵبژاردن ئەنجامدرا، قسە و پێناسەی 'سیاسی' دروست بوون، لەگەڵ ئەوەشدا دەستنیشانکرا کە تێکۆشانی ژیانی ئیکۆلۆژی نابێت رادەستی ئەو سیاسەتمەدارانەی کە دوورن لە پێوانەی ئیکۆلۆژی کۆمەڵایەتی بکرێت کە هێڵی دەوڵەتیان پەسەند کردووە. ئاماژە بەوەکراوە کە هیچ رێکخستن و راستیەکی سیاسی کە لە بەرامبەر دیموکراسی خەمساردن، لەنێو بزوتنەوەی ئیکۆلۆژیدا جێی خۆیان ناگرنەوە. ناسنامەی خۆیی سیاسی و ئایدۆلۆژی هەرچیەک بێت، هەر لایەنێکی سیاسی بێت کە هونەری سیاسەتی دیموکراسی خۆیان لەسەر پێوانەی ئازادی ژن و ئیکۆلۆژی کۆمەڵایەتی بنیات نەنێن، لەنیو بزوتنەوەی ئیکۆلۆژیدا وڵامی دەست ناکەوێت.بەپێی ئاستی بریارداری کۆنفڕانسەکە ئەمە، هەم لە روویی خەباتی رۆژانە و هەم مێژووییەوە بووەتە پێشکەوتنێکی زۆر گرنگ.

'کاتی پراکتیک و رێکخستنبوونە'

لەبەرئەوەش ئەرک و بەرپرسیاری ئەوەیە کە ئەو بڕیارانەی بەگوێرەی قسەکان وەرگیراون، جێبەجێ بکرێن و رێکخراوەیی بکرێن.

کاتی ئەوەیە کە لە بەرامبەر هێرشی هێزەکانی سەرمایە و مۆدێرنیتەی کاپیتالیست هەڵوێست وەربگیرێت، لە بەرامبەر تێکدانی گۆڕەپانەکانی ژیان و زیانی زۆر کە لە گۆڕەپانی ژیان دەدرێت، لە بەرامبەر لەناوبردنی مێژوومان وەک هەموو زیندەوەر و گەلان، پێویستە ئیرادەی ژیانی پێکەوەیی لە ناوچە ناوخۆییەکانمان بکەینە هێزێکی ڕێکخراو و بیخەینە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەم باوەڕی و بڕیارە، ئێمە بە هەستی سەرکەوتن سڵاوی خۆمان پێشکەش بە هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە رەنجیان کێشاوە و بەرپرسیاری و ئەرکی شۆڕشگێری خۆیان جێبەجێ دەکەن."

ف.ق