کۆنفڕانسی ئاسایشی ئێزدخان: دوژمنان هەرگیز ناتوانن هێزی پاراستنمان بشکێنن

لە یەکەمین کۆنفڕانسی ئاسایشی ئێزدخان، ڕێکخراوەکان و دامەزراوەکانی ئیدارەی خۆسەری شنگال پشتیوانی و هاوکاری خۆیان بۆ هێزەکانی پاراستنی شنگال دەربڕی و لە پەیامێکدا ڕایگەیاند”ئەم کۆنفرانسە وەڵامی پیلان و سیاسەتە چەپەڵەکانی دژی شەنگال دەداتەوە".

لە شەنگال، یەکەم کۆنفرانسی ئاسایشی ئێزدخان بە دروشمی “خۆبەڕێوەبەری شەنگال لە بەهێزکردنی ئاسایشی ئێزدخان زیاتر دەڕوات”، بە پەیامی خەبات دژی ڕێککەوتنی ۹ی تشرینی یەکەم، فراوانکردنی هێزی ئاسایشی ئێزیدی و مسۆگەرکردنی شەنگالی سەربەخۆ و ئازاد، خەبات دژی هێڵی خیانەت و ئاسایش کۆتایی هات.

لە کۆنفڕانسەکەدا، ئەو پەیام و خاڵانەی کە سەرەکیین خرانەڕوو کە بریتین لە بەهێزکردنی ئاسایشی ئێزدخان و ناڕەزایەتى بەرامبەر ئەو فەرمانە و بەهێزکردنی ئاسایشی ئێزدی بەهێزکردنی ئیدارەی خۆسەریی شەنگالە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم کۆنفرانسە بە ئامانجی گرنگ بەڕێوەدەچێت کە ئامانجی سەرەکی بەهێزکردن و فراوانکردنی هێزی پاراستنی خۆیەتی. لەبەر ئەم هۆکارە ڕاهێنان و تایبەتمەندی هێزی ئاسایشی ئێزیدی وەک بڕیارێکی ستراتیژی و ئامانجی کۆنفرانسەکە دەرکەوت.

هەروەها لە کۆنفڕانسەکەدا ڕاپۆرتی ئاسایشی ئێزدخان خوێندرایەوە و تیایدا بارودۆخی سیاسی و سەربازی هەڵسەنگاند و جەختی لە گرنگی پاراستنی جەوهەری لە خۆی کرد لە چوارچێوەی “خۆت لە فەرمانەکە بپارێزە.” هەروەها کاری هێزەکانی ئاسایشی ئێزدیخان بۆ پاراستنی کۆمەڵگا و ئاسایشی ناوخۆ بە شێوەیەکی بەرفراوان لەگەڵ پێکهاتەی کۆنفرانسەکەدا هاوبەش بوو.

“پرسی هەرە سەرەکی بۆ ئێزدییەکان خۆ پاراستنە“

پەیامی گرنگ لە کۆنفرانسەکەدا بە ناوی یەبەشە و یەژەشەو تاژێ و بزوتنەوەی گەنجان و فەرماندەیی ئاسایشی ئێزدخان پێشکەش کراو بە ناوی فەرماندەیی یەبەشەوە، هێزی شەنگالی ڕایگەیاند: کۆنفرانسەکە بە کاری سەدان شەهید ڕێکخراوە، ئەمە دەبێتە ئامرازێک بۆ پاراستنی کۆمەڵگەی ئێزیدی لە داهاتوودا. بۆ کۆمەڵگەی ئێزیدی، پاراستن گرنگترین پرسە. لە ساڵی 2016 ەوە، ئاسایشی ئێزیدییەکان ئەرکی قورسیان لەسەر شان بووە.

وتیشی: کۆمەڵگای ئێزدی لەسەر فکری ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان خۆی لە لەناوچوونەوە پاراستووەو بنیات ناوە، بۆیە ئێمە لەو بڕوایەداین کە لەسەر ئەو فکرە دەتوانین دەستکەوتی گەورە بەدەست بهێنین.

سارا شەنگالی بە ناوی یەکێتی گەنجانی ئێزیدی و یەکێتی ژنانی گەنجی شەنگال وتی: کۆمەڵگەی ئێزیدی لە مێژوودا هەمیشە بەرهەڵستی کردووە، بەڵام هەرگیز هێزێکی بەرگری لە خۆی دانەمەزراندوە، بەڵام ئێستا ئەم دەسەڵاتە لەسەر فکری ڕێبەر ئۆجالان بنیات نراوە. لە ئێستادا چەندین پلان و سیاسەت لە کۆمەڵگای ئێمەدا جێبەجێ دەکرێن، بۆیە ئەم کۆنفرانسە گرنگ و مانای هەیە. وەک گەنجانی ئێزیدی، تا کۆتایی هێزی بەرگریمان زیاد دەکەین. ئەم کۆنفرانسە وەڵامدانەوەیەکی بەهێزە دژی دوژمنەکان کە هەرگیز ناتوانن هێزی پاراستنمان بشکێنن.

هـ . ب