کۆنگرە-گەل یادی ڕاپەرین ئامەدی کردەوە
دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرە-گەل بە ڕێز و پیزانینەوە یادی جێگری هاوسەرۆکانی کۆنگرە-گەل، ڕاپەڕین ئامەدی کردەوە، کە لە ١٧ـی حوزەیرانی ٢٠٢٢دا لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورکدا شەهید بوو.
دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرە-گەل بە ڕێز و پیزانینەوە یادی جێگری هاوسەرۆکانی کۆنگرە-گەل، ڕاپەڕین ئامەدی کردەوە، کە لە ١٧ـی حوزەیرانی ٢٠٢٢دا لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورکدا شەهید بوو.
دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرە-گەل لە ساڵیادی شەهید بوونی جێگری هاوسەرۆکانی کۆنگرە-گەل، شەهید ڕاپەرین ئامەد ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاوکردوە و لە کەسێتی ویدا یادی هەموو شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری کردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا کۆنگرە-گەل دەڵێت: "لە سێهەمین ساڵیادی شەهیدبوونییدا بەڕێز و پیزانینەوە یادی جێگری هاوسەرۆکانی کۆنگرە-گەل هەڤاڵ ڕاپەرین ئامەد دەکەینەوە کە لە ١٧ـی حوزەیرانی ٢٠٢٢دا لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورک دا شەهید بوو."
کۆنگرە-گەل ئاماژەی بە هەوڵ و ڕەنجەکانی شەهید ڕاپەرین کردووە لە بونیاتنانی سیستەمی کۆمەڵایەتییدا و دەڵێت: "هەڤاڵ ڕاپەرین بە تایبەت لە بەڕێکخستبوونی ئەنجوومەن و کۆمۆنە، هەروەها لە پەرەوەردەکردندا ڕەنجێکی مەزنی دا. هاڤاڵێکمان بوو دەیتوانی لەسەر بنەمای مانیفێستۆی سەدەیی 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ـی ڕێبەر ئاپۆ پێشەنگایەتی لە خەباتی بونیاتنانی کۆمەڵایەتی بکات. نەبوونی وی لەم پرۆسەیەدا لە دەستدانێکی گەورەیە بۆمان.
بۆ سەرخستنی ئامانجەکانی هەڤاڵ ڕاپەرین و هەموو شەهیدانمان، بە دڵنیاییەوە پێویستە بونیاتنانی کۆمەڵگە پێکبهێنین کە کاری ستراتیژ و بنەڕەتی ئەم پرۆسەیەیە. تاکە ڕێگەیش وەڵامی بانگەوازی سەدەیی ڕێبەر ئاپۆیی پێبدەینەوە، سەرخستنی بونیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیکە و لە هەموو گۆڕەپانێکدا بیکەین بە بنەمای خۆمان."
لە درێژەدا کۆنگرە-گەل سەرنجی خستووتەسەر پێویستی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و هاتووە: "هەولومەرجەکان نیشاندەری ئەوەن کاتی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ هاتووە. بە تایبەتی ئەوەی پەرە بە پرۆسەی ئاشتی و ئازادی دەدات، خەباتی ئەنجامدان و ڕەخساندنی ئەو هەلومەرجانەیە کە پێویستە بە پێشەنگایەتی ئێمە و دۆستانمان بەڕێوەببرێت. بوون بە وەڵامگۆی شەهیدانمان هەر ئەمەیە."
کۆنگرە-گەل لە کۆتای ڕاگەیاندراوەکەیدا دەڵێت: "لەسەر ئەم بنەمایە لە کەسێتی هەڤاڵ ڕاپەرینی بونیاتنەری کۆمەڵایەتییدا، جارێکی دیکە هەموو شەهیدانمان بەڕێزەوە یاد دەکەینەوە و بەڵێنی دڵۆسۆزبوونمان بە یاد کردنەوەیان دەدەین."