دیوانی هاوسه‌رۆكایه‌تی كۆنگره‌ی گه‌ل به په‌یامێكی نوسراو نه‌ورۆزی ساڵی ٢٠٢٢ی پیرۆز كرد.
په‌یامه‌كه‌ی كۆنگره‌ی گه‌ل ئه‌م بابه‌تانه‌ی له خۆ گرتووه:
"نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ له پێشه‌وه له رێبه‌ر ئاپۆ، له ته‌واوی ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی له چیا و زیندانه‌كان خۆڕاگری ده‌كه‌ن، له گه‌لی چوار پارچه‌ی كوردستان و ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن، گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و دۆستانی گه‌لانی كوردستان پیرۆز بێت. به‌و بۆنه‌یه‌وه كاوه‌ی هاوچه‌رخ مه‌زڵووم دۆغان، زه‌كیه، راهشان، رۆناهی، بێریڤان، سه‌ما و هه‌موو شه‌هیدانی نه‌ورۆز به پێ‌زانین و رێزه‌وه یاد ده‌كه‌ینه‌وه.
سه‌ره‌تای رێپێوانی تێكۆشانی ئازادی كوردستان، رۆژی نه‌ورۆزه. رێبه‌ر ئاپۆ ٤٩ ساڵ به‌ر له ئێستا له نه‌ورۆزی ٧٣دا له‌گه‌ڵ گروپێك له هه‌ڤاڵانی خۆی ده‌ستی به رێپێوانی ئازادی كرد. به نه‌ورۆزی ئه‌مساڵیشه‌وه ئێمه پێده‌نێنه ٥٠ هه‌مین ساڵه‌ی تێكۆشانی رێبه‌ر ئاپۆ و رێپێوانی ئازادی گه‌لی كوردستان.
رێپێوانی ئازادی كه له نه‌ورۆزی ٧٣ه‌وه ده‌ستیپێكرد، كاوه‌ی هاوچه‌رخ مه‌زڵووم دۆغان ئاگری به‌رخودانی به‌رزكرده‌وه. به ئاگری زه‌كیه، راهشان، رۆناهی، بێریڤان و سه‌ما تاهات ئاگری نه‌ورۆز به گوڕتر كرا. كچ و كوڕانی كورد له پێناو ئازادی گه‌له‌كه‌مان قوربانییه‌كی زۆر گه‌وره‌یان داوه. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه نه‌ورۆز بووه نه‌ورۆزی به‌رخودان، بووه نه‌ورۆزی ئازادی و سه‌ركه‌وتن. به ئاگره‌كانی شه‌هیدانی نه‌ورۆز، له وڵات و ده‌ره‌وه‌ی وڵات نه‌ورۆز بووه هێمای به‌رخودان و ئازادی گه‌لانی كوردستان.
ئێمه وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی و گه‌ل، له رێگه‌ی به‌رخودانی ٢٤ ساڵه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ و به‌رخودانی گه‌ریلا كه شه‌ڕی ته‌كنیكی دوژمنی پوچه‌ڵ كردوه‌ته‌وه، ساڵی ٢٠٢٢ به وره و سه‌ركه‌وتووانه پێشوازی لێده‌كه‌ین، ده‌وڵه‌تی فاشیستیش به پێچه‌وانه‌وه له‌گه‌ڵ قه‌یرانی زۆر قوڵ و سه‌رنه‌كه‌وتوو پێی نایه ساڵی ٢٠٢٢.
هه‌م له‌به‌ر ئه‌و هاندانه، هه‌میش له‌به‌ر نه‌ورۆزی ٢٠٢٢دا كه سه‌ره‌تای ٥٠ هه‌مین ساڵیادی تێكۆشانی رێبه‌ر ئاپۆیه، له هه‌موو چالاكیه‌كانی ئه‌مساڵدا به‌شداربوون و خاوه‌نداری له رێبه‌ر ئاپۆ به‌ره‌وپێشچوونێكی گه‌وره‌ی هه‌یه. له ئیدانه‌كردنه‌كانی پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌ییدا، له چالاكییه‌كانی ٨ی ئاداردا، له به‌شداربوونی پیرۆزباییه‌كانی نه‌ورۆزدا ئه‌وه به راشكاوی دیار بوو. ئێمه له‌به‌ر ئه‌و هه‌ستیارییه سوپاسی گه‌لی خۆمان ده‌كه‌ین، سڵاو و رێزی خۆمان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین.
ئێمه وه‌ك بزوتنه‌وه پێداگرین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ساڵی ٢٠٢٢ بكه‌ین به ساڵی له‌ناوبردنی فاشیزم و بیكه‌ین به ساڵی ئازادی رێبه‌ر ئاپۆ. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش له وڵات و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌شداربوونی جه‌ماوه‌ری پیرۆزباییه‌كانی نه‌ورۆز، بۆ ئازادی رێبه‌ر ئاپۆ زۆر گرنگه. نه‌ورۆز و هه‌موو خه‌باته‌كانی ساڵی ٢٠٢٢ بۆ ئازادی رێبه‌ر ئاپۆیه. جۆش و خرۆش و په‌یامه‌كانی نه‌ورۆز له سه‌ر ته‌واوی چالاكیه‌كانی ساڵه‌كه كاریگه‌ری داده‌نێت.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ش داوا له گه‌لانی كوردستان و دۆستانی خۆمان ده‌كه‌ین كه ئێمه له گه‌ڵ بنه‌ماڵه و ده‌وروبه‌رییه‌كانمان به جه‌ماوه‌ری به‌شداری له پیرۆزباییه‌كانی نه‌ورۆز بكه‌ن و به په‌یامی به‌هێز داوای ئازادی رێبه‌ر ئاپۆ بكه‌ن.
ئێمه جارێكی تر نه‌ورۆزی رێبه‌ر ئاپۆ، ته‌واوی هه‌ڤاڵان و گه‌له‌كه‌مان پیرۆز ده‌كه‌ین، له تێكۆشانی ساڵی ٢٠٢٢دا بۆ هه‌موو كه‌س داوای سه‌ركه‌وتن ده‌كه‌ین".
هـ . ب