کۆنگرەی گەل: ساڵی ٤١ەمین دەبێتە ساڵی تێکشاندنی فاشیزم و خیانەت

کۆنگرەی گەل ئاماژەی بەوەدا قۆناغی ئێستا بۆ گەریلا و گەلی کورد پرۆسەی تێکشکاندنی فاشیزم و خیانەتە و وتی: "لەسەر ئەم بنەمایە پرۆسەی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری پرسەکانی گەلی کوردە. ئیدی کاتی هاتووە؛ داگیرکاری و خیانەت پێکەوە تێک بشكێن."

دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی گەل بە ناونیشانی "ساڵی ٤١ ببێتە ساڵی تێکشاندنی فاشیزم و خیانەت" بە پەیامێک ٤٠هەمین ساڵوەگەڕی هەنگاوی ١٥ی ئابی پیرۆزکرد.

لە سەرەتای ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە؛ "ساڵوەگەڕی ٤٠هەمین، جەژنی گەریلا لە ڕێبەر ئاپۆ، گەریلاکانی ئازادی، زیندانییەکان، گەلی کوردستان و مرۆڤایەتی پیرۆز دەکەین. بەم بۆنەیەوە سڵاو لە گەریلاکانی ئازادی دەکەین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.

لە کەسێتی فەرماندەی گەورە هەڤاڵ عەگیددا بە ڕێز و پێزانینەوە هەموو شەهیدانی شۆڕش یاد دەکەینەوە. بەم بۆنەیەوە جەژن لە بنەماڵەی شەهیدان پیرۆز دەکەین، سڵاو و ڕێزی خۆمانیان پێشکەش دەکەین."

'لە پێش ١٥ی ئاب بێهوایی و ناچاری ببووە چارەنوسی گەلی کورد'

کۆنگرەی گەل ئاماژەی بەوەدا لە پێش ١٥ی ئابدا بێهوایی و ناچاربوون ببووە چارەنوسی گەلی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستاندا و وتی: "دوای شکستی سەرهەڵدانی ئاگری، داگیرکەری تورک لە چیای ئاگری بە وێنەیەک بە دروشمی 'خەیاڵی کوردستان لێرەدا نێژرا' سەرکەوتنی خۆی ڕاگەیاندبوو.

هەم سەرهەڵدانەکانی کوردستان دامرکێنرانەوە، هەم سیاسەتی کۆمەڵکوژی کە داگیرکەران لەسەر گەلەکەمان بەڕێوەیان بردبوو، لەناو گەلدا بێباوەڕی، ترس و ڕۆحی تەسلیمبوونی دروستکردبوو. لە کوردستاندا سیاسەت باوەڕی بەهێزی گەل لەدەستدابوو و لەسەر بنەمای نۆکەریکردن بۆ دوژمن خۆی زیندو ڕادەگرت، لەسەر ئەم بنەمایە دروستبوو. لە کوردستاندا بنەماڵەی بارزانی نوێنەرایەتی ئەم هێڵە دەکات."

دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی گەل ئەوەی دیاریکردووە هەنگاوی ١٥ی ئاب لەبەرامبەر داگیرکاریدا، هەڵمەتی باوەڕبوونە بە هێزی خۆی و هێزی گەل و ئاماژەی بەوەکرد: "هەنگاوی ١٥ی ئاب بەو ئاگرەی لە نەورۆزی مەزڵوم دۆغانەوە کرایەوە، بە ئاگری چوارکەسەکە، بە بەرخۆدانی ١٤ی تەمموزەەوە بووە وێنای ڕۆحی ئاپۆیی، بە ١٥ی ئابەوە ئەو ڕۆحە فیداییە ئاپۆییە بە چەکی گەریلاوە گەیشتە چیاکانی کوردستان. ماوەی ٤٠ ساڵە بێ پسانەوە بەردەوامە و لەسەر ئەم بنەمایەش شۆڕشێکی بێهاوتایە.

'بە هەنگاوی ١٥ی ئاب کفنی مردن لەسەر گەلی کوردستان دادڕا'

بە هەنگاوی ١٥ی ئاب ئەو کفنەی کە داگیرکەران دابوویانە بەسەر گەلی کوردستاندا لابرا. ئەو مەزارەی کە دگیرکەران لەسەر چیای ئاگری هەڵیانکەندبوو، بە هەنگاوی ١٥ی ئاب بوو بە مەزاری هاوبەشی داگیرکاری و خیانەت. هەنگاوی ١٥ی ئاب ئەوەی دەرخست ئیدی مێژووی کوردستان لەسەر بنەمای سەرخستنی داگیرکاری و خیانەت خۆی دوبارە ناکاتەوە.

لەسەر ئەم بنەمایە ١٥ی ئاب کاریگەری لەسەر هەرچوار پارچەی کوردستان دروستکرد و بوو بە بناغەی شۆڕشی کۆمەڵایەتی، بووە بنەمای بە سوپابوونی ژن. 'ژن ژیان ئازادی' گەر لەمڕۆدا لە کوردستان، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا بووە بە ئامانجی ژیان، هەنگاوی ١٥ی ئاب لە بناغەکەیدا هەیە."

'گەریلا هێزێکی ستراتیژییە، پێویستە ئەم هێزە گەورەبکەین'

کۆنگرەی گەل ئاماژەی بەوەدا سوپای گەریلا لەم قۆناغەی شەڕی سێهەمی جیهانیدا لە سەر بناغەی 'مۆدێرنێتەی دیموکراتیک' بە ڕۆحی هەنگاوی ١٥ی ئابەوە بووە بە هێزێکی بنەڕەتی و بەم شێوەیە بەردەوام بوو: "بۆ سەرکەوتنی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' هێزی هەرە ستراتیژی بێگومان هێزی گەریلایە. لەبەر ئەمەیە پێویستە وەک گەل هەموو کاتێک ئەم هێزە گەورە بکەین. بە تایبەت بۆ کچ و کوڕی گەلەکەمان، لەم قۆناغەی شکست کەوتنی ڕژێمی فاشیستی تورک و خیانەتی بنەماڵەی بارزانیدا، پێویستە بەشدرابوون لە گەریلایەتیدا بکەن بە بنەمای خۆیان.

لەم قۆناغەدا لە پێناو تێکنەچوونی خۆیاندا لە باشووری کوردستان دەوڵەتی تورک و بنەماڵەی بارزانی لە بەرامبەر گەریلادا هەموو دەرفەتەکانی خۆیان سەفەربەرکردووە. بنەماڵەی بارزانی وەک هێزێکی دەوڵەتی تورک بە هەموو دەرفەتەکانیەوە خزمەتی سوپای تورک دەکات و خیانەت کردنیشی تێپەڕاندووە و بە هەموو شتەکانیەوە تەسلیمی دەوڵەتی تورک بوونە."

کۆنگرەی گەل ئەوەیشی دەست نیشانکردووە بۆ داهاتووی ئازادی گەلانی کوردستان تێکۆشانی ساڵی ٤١هەمینی گەریلا زۆر گرنگە و وتی: "پێویستە گەلەکەمان و دۆستەکانمان بەگوێرەی ئەم ڕاستییە لەم قۆناغەدا تێکۆشانی شەڕی شۆڕشگێڕی گەل بەرزتر بکەن و لەسەر ئەم بنەمایە ببنە وەڵامی گەریلاکانی ئازادی.

'ئەم قۆناغە بۆ گەریلا و گەلەکەمان قۆناغی شکستپێهێنانی فاشیزم و خیانەتە'

ئەم قۆناغە بۆ گەریلا و گەلەکەمان قۆناغی شکست پێهێنانی فاشیزمی دەوڵەتی تورک و خیانەتی بنەماڵەی بارزانیە. لەسەر ئەم بنەمایە قۆناغی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری پرسەکانی گەلی کوردە. ئیدی کاتی هاتووە؛ داگیرکاری و خیانەت پێکەوە تێک بشكێن. با ساڵی ٤١ ببێتە ساڵی شکستی فاشیزم و خیانەت.

بەم بیر و باوەڕدارییەوە لە تێکۆشانی ساڵی ٤١دا هیوای سەرکەوتن بۆ گەریلاکانی ئازادی و بۆ شەڕی شۆڕشگێڕی گەل دەخوازین، سڵاو و ڕێزی خۆمانیان پێشکەش دەکەین."