کۆنگرەی گەل یادی ٤٦ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پەکەکەی بەرزڕاگرت
دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی گەل بە بەیاننامەیەک ٤٦ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پەکەکەی پیرۆز کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ ساڵی داهاتووی تێکۆشانی خواست.
دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی گەل بە بەیاننامەیەک ٤٦ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پەکەکەی پیرۆز کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ ساڵی داهاتووی تێکۆشانی خواست.
دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی گەل بە بۆنەی ٤٦ ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پەکەکەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "٤٦ەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پەکەکە پێش هەموو شتێک لە ڕێبەر ئاپۆ، هەموو ئەندامانی پەکەکە و پاژک لە چیا، زیندانەکان، چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات، بنەماڵەی شەهیدان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پیرۆز دەکەین."
راگەیەندراوەکە بەم شێوەیەیە:
"شەهیدانمان کە خاوەنی سەرەکی هەموو ئەو دەستکەوتانەیە کە بە قوربانیدانێکی گەورە و قارەمانێتیەکی بێ وێنەوە بەدەست هاتووە، بە ڕێز و حورمەتەوە بەبیریان دێنینەوە، بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانیان بەڵێنمان دووبارە دەکەینەوە، پەکەکە لە دایکبوونی ئازادی کوردستانە". .پێش پەکەکە هەموو سەرهەڵدانەکان شکستیان هێنابوو، گەلی کورد هیوای شکا بوو و لە راستیدا گەلی کورد لەناو چوو بوو، چۆکی پێدادرابوو و بە گوێرەی دوژمن 'کوردستانی خەیاڵی لە گۆڕدا نێژرا بوو. بە تێکۆشانی گەورەی ئازادی پەکەکە ڕێگری لە کۆمەڵکوژی کورد کرا و پیلانی دژمن هەڵوەشایەوە.
پەکەکە لەدایکبوونی هەبوونی کوردی ئازادە
پەکەکە بەرهەمی ڕێبەر ئاپۆیە، لەدایکبوونەوەی گەلێکە کە هەبوونی لێ سەندرابووەوە، داستانی زیندووبوونەوەی ژیانی ئازادە. بۆیە پەکەکە لەدایکبوونی هەبوونی کوردی ئازادە، پەکەکە مێژووی کوردستان کە لەلایەن سیستمی داگیرکەر و بکوژ پێچەوانە کرابووەوە سەر لەنوێ زیندوو کردەوە. بە بەرخۆدانی کە لەسەر بنەمای هێزی خۆی، بڕوا و هیوای بۆ گەل گەڕاندەوە. شۆڕش بە پێشەنگایەتی گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار کۆمەڵگایەکی دیموکراتیکی لەسەر بنەمای ئازادی ژن بنیاتنا.
ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشانی ئازادی کردە تێکۆشانێکی نێونەتەوەیی
ئەو هێزە باڵادەستانەی کە پێشکەوتنەکانی تێکۆشانی ئازادی کوردستانیان بە پێشەنگایەتی پەکەکە لە هەرێمەکەدا خوڵقاند، لە هەڕەشەی پیلانگێڕییەکی نێونەتەوەیی دژی ڕێبەر ئاپۆ ویستیان ڕێگری لەم پرۆسەیە بکەن. هێزە هەژموونخوازە نێونەتەوەییەکان وەها بەراوەردیان کردبوو کە لە رێگەی بە دیل گرتنی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لە زیندانی ئیمرالی دەتوانن ئەنجامێک بەدەست بهێنن بەڵام هێزە هەژموونەکان لەم بوارەدا زۆر پێیان سەیر بوو. ڕێبەر ئاپۆ لە پێناو ژیانی ئازادی نێونەتەوەیی بە پارادایمی نەتەوەی دیمۆکراتیک لە دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری کە درێژەیان بە پلانی سەد ساڵەی کۆمەڵکوژی کورد دەدا، تێکۆشانی کرد و پلانەکانی سیستەمی دەسەڵاتدار شکستی هێنا. ڕێبەر ئاپۆ کە لە ئیمرالی بە نەبوون سەیر دەکرا، بە ڕێگەی مانیفێستی ئازادییەوە کە لە هەموو جیهاندا بڵاوبووەوە و هیوای بە مرۆڤایەتی بەخشی و تێکۆشانی ئازادی گەلی کوردی کە ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی بووەو لە سەرانسەری جیهاندا بڵاو کردەوە.
سیستەمی دەوڵەتی تورک گەیشتووەتە ئاستی داڕمان
پارادایمی کۆمەڵگای دیموکراتیک و ئێکۆلۆژی لەسەر بنەمای ئازادی ژن لە لایەن هەموو ناوەندەکانی ئازادیخوازانی جیهانەوە بەتایبەتی ژنان و گەنجان بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی پەسەند کرا. هاوکات لەگەڵ یادی ٤٦ساڵەی دامەزراندنی پەکەکە، هەڵمەتی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد لە لایەن دۆستانی ڕێبەر ئاپۆ لە سەرانسەری جیهاندا دەستیپێکرد، چووە دووەم ساڵی خۆیەوە. ئەم هەڵمەتە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەرهەم دێنێت، سەدەیەک لە نکۆڵی و کۆمەڵکوژی سیستمی دەوڵەتی تورکی گەیاندووەتە لێواری داڕمان و لەناوچوون لە هەموو لایەکەوە. سیستەمی دەوڵەتی فاشیست، جینۆساید و داگیرکاری چیتر ناتوانێت لەسەر بنەمای دژایەتی نێودەوڵەتی، هەرێمی و سیاسەتی بەرژەوەندی شەخسی خۆی بپارێزێت.
پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست حکومەتی ئاکەپە-مەهەپەی تووشی تۆقین و شڵەژان کردووە
دوکتورینی شەڕی تەکنەلۆژیا کە لە دەیەی ڕابردوودا لە لایەن ڕژێمی دەوڵەتی فاشیستەوە بۆ لەناوبردنی تێکۆشانی ئازادی جێبەجێ کرا، لەلایەن گەریلاوە بە دوکتورینی شەڕی نوێ هەڵوەشایەوە. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش حکومەت لە سیاسەتەکانی شەڕدا تووشی ئاستەنگیەکی گەورە بووەوە. دەسەڵاتداری فاشیست لە قەیرانی ئابووری و داڕماندایە. فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە دەیەوێت بە سیاسەتی شەڕی تایبەت دەسەڵاتی خۆی بپارێزێت. قەیرانە گەورەکانی ناوخۆی تورکیا، وێرانکارییە قورسەکانی شەڕی جیهانی سێیەم لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەو پێشهاتانەی کە بوونە هۆی کۆمەڵکوژی، حکومەتی ئاکەپە-مەهەپەی تووشی تۆقین وشڵەژان کردووە. بەو پێیەی پلانی شکست لەلایەن گەریلا و گەلەکەمانەوە پووچەڵکرایەوە، دەیانەوێت بە پلانێکی نوێ کە لەسەر بنەمای فێڵ و درۆ دامەزراوە، پرۆسەکە لەسەر بنەمای هەڵوەشانەوەی ئۆپۆزسیۆنەکان کۆنترۆڵ بکەن.
ناتوانن ڕێگری لە ناوچوونی خۆیان بکەن
پلانەکە پلانێکی قووڵی حکومەتە. ئەمە پلانێکی شەڕە کە بە هاوبەشی لەگەڵ هودا پار، پەدەکە و ئەنەکەسە کە بە کوردی برای خۆیان ناویان دەبەن، دەیانەوێت لە هەموو بوارێکدا دژ بە تێکۆشانی ئازادی جێبەجێی بکەن. ئەوان دەیانەوێت بە دانانی قەیومە نوێیەکان و هێرشی جۆراوجۆر گۆڕەپانی سیاسی دابخەن. ئامادەکاری بۆ هێرشکردنە سەر ڕۆژئاوا دەکەن. مەبەست لەم پلانە لە ناوبردن یان ڕێگریکردنە لە کوردانی ئازاد و زەمینە ئامادەکردنە بۆ کوردانی خائین و هاوبەشەکانیان. ئەمە پلانی ئاشتی حکومەتی باغچەلییە. وەک چۆن تا ئێستا هەموو پلانەکانی شکستیان هێناوە، ئەم پلانە نوێیانەش شکست دەهێنن. بەڵام ئەمە دوا نمایش و چەواشەکارییان دەبێت. فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە و سیاسەتی هاوکاری لە گەڵ هاوپەیمانەکانیان هەرچییەک بێت، ناتوانن خۆیان لە ناوچوون ڕزگار بکەن.
٤٧ ـەمین ساڵی تێکۆشان دەرفەتە بۆ گۆڕانکاری گەورە
لە ڕووی تێکۆشانی ئێمەوە، ٤٧ـەمین ساڵی تێکۆشانی پەکەکە لە هەموو ڕوویەکەوە دەرفەتێکی گەورەی بۆ گۆڕانکاری کردووتەوە. لەم پرۆسەیەدا کە تێیداین، لەگەڵ پەرەپێدانی کاریگەرییەکانی هەڵمەتی ئازادی کە لەلایەن هاوڕێکانمانەوە دەستیپێکردووە، بە هەموو هێزمانەوە جەخت لە سەر ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەکەینەوە. ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بە واتای کۆتایی هێنان بە سیاسەتی کۆمەڵکوژی کورد و دەستپێکی پڕۆسەی چارەسەری دیموکراتیکە. بەو بۆنەوە بە بنیاتنانی کۆمەڵگایەک لەسەر بنەمای ڕەهەندەکانی نەتەوەی دیموکراتیک و ژیانەوەی پارادایمی ئازادی لە هەموو بوارەکاندا سەرنج دەخەینە سەر پەرەپێدانی پرۆسەی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ. لەسەر ئەو بنەمایە، جارێکی تر٤٦ساڵەی دامەزراندنی پەکەکە، بەتایبەتی لە ڕێبەر ئاپۆ و هەڤاڵانی تێکۆشەرمان لە شاخ و زیندانەکان، گەلی کوردستان، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دۆستانی نێونەتەوەیمان پیرۆز دەکەین و لە ٤٧ـەمین ساڵی تێکۆشاندا سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین."