کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی فەرهاد شەعبانی بڵاوکردەوە
کۆنگرەى نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) بە بۆنەى کۆچی دوایی فەرهاد شەعبانی ئەندامی کۆمیتەى ناوەندیی رێکخراوی کوردستانیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە.
کۆنگرەى نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) بە بۆنەى کۆچی دوایی فەرهاد شەعبانی ئەندامی کۆمیتەى ناوەندیی رێکخراوی کوردستانیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیاندراوەکەى کەنەکەدا هاتووە، "کاک فەرهاد خەباتکارێکی رێگای ئازادی و سەرفرازی گەلی کوردستان و خەڵکی زەحمەتکێش بوو. هەمیشە لە هەموو کارو چالاکیە سیاسی و جەماوەرییەکاندا ئامادە بوو. هەر لە کۆبانێوە هەتا زۆربەی کۆڕ و کۆنفرانسەکانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستانیش ئامادە بوو."
کەنەکە راشیگەیاندووە، " لەدەستدانی کاک فەرهاد لەم قۆناغە هەستیارەی کوردستان و ناوچەکەدا، کە هێرش و داگیرکاریی، ناداپەروەری و سەرکوتکردن لە هەموو پارچەکانی کوردستان و ناوچەکە بەردەوامن، بۆ هەموومان زیانێکی گەرەیە".
دەقی راگەیاندراوەکەى کەنەکە
هاوڕێی تێکۆشەر کاک فەرهاد شەعبانی چووە ریزی نەمرانەوە
هاوڕێیانی هێژا لە کۆمەڵە، رێکخراوی کوردستانی حزبی کۆمۆنیستی ئێران
بەڕێز خانەوادەی تێکۆشەر کاک فەرهاد شەعبانی
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک فەرهاد شەعبانی گەیشتە ئێمە و بە قووڵی خەمباری کردین. کاک فەرهاد خەباتکارێکی رێگای ئازادی و سەرفرازی گەلی کوردستان و خەڵکی زەحمەتکێش بوو. هەمیشە لە هەموو کارو چالاکیە سیاسی و جەماوەرییەکاندا ئامادە بوو. هەر لە کۆبانێوە هەتا زۆربەی کۆڕ و کۆنفرانسەکانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستانیش ئامادە بوو.
لەدەستدانی کاک فەرهاد لەم قۆناغە هەستیارەی کوردستان و ناوچەکەدا، کە هێرش و داگیرکاریی، ناداپەروەری و سەرکوتکردن لە هەموو پارچەکانی کوردستان و ناوچەکە بەردەوامن، بۆ هەموومان زیانێکی گەرەیە.
ئێمە لە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان، سەرەخۆشی لە خانەوادەی کاک فەرهاد، لە هاوڕێ و هەوادارانی کۆمەڵە و حزبی کۆمۆنیست، لە خۆمان و لە تەواوی خەڵکی کوردستان ئەکەین. دڵنیان کە رێگای هاوڕێ فەرهاد هەمیشە پڕ لە رێبوار ئەبێت و کاروانی ئازادیی گەلەکەمان و خەڵکی زەحتمەتکێش ئەگاتە سەرکەوتن و ئامانج.
نەمری و سەربەرزی بۆ هەموو ئەو شۆڕشگێرانەی تا دواساتی ژیانیان بۆ مافە رەواکانی خەڵکی کوردستان خەباتیان کرد.
ژ.ت