کۆنگرەی ستار پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان دەکات

مەجلیسی کۆنگرەی ستار ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانەوە پیرۆزبایی لە کۆمەڵگەی سوری و موسڵمانان دەکات.

مەجلیسی کۆنگرەی ستار بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، پیرۆزبایی لە کۆمەڵگەی سوری و بنەماڵەی شەهیدان و شەڕڤانی سەنگەرەکانی پێشەوە کرد.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:

«بە بۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە هەموو پێکهاتەکانی سوریا بەگشتی و موسڵمانان بەتایبەت دەکەین.

هەروەها پیرۆزبایی لە خانەوادەی شەهیدان و هەڤاڵانی بریندار و هەموو شەڕڤانانی ئازادی بەرەکانی پێشەوە، بەرەی شکۆ و شەرەەف دەکەین.

جەژن و بۆنە ئایینییەکان خاوەنی کەلتوورێکی ئەخلاقیین و هەڵگری بەها و مانای مرۆڤایەتیین لای ئەو کۆمەڵگانەی باوەڕیان بە دادپەروەری و یەکسانییە لەنێوان هەمووان بەبێ جیاکردنەوەی هیچ کۆمەڵێک. با بۆنە و جەژنەکان ببنە ئامرازی بەدیهاتنی ژیانێکی ئازاد و چارەسەرکردنی هەموو کێشە و قەیرانەکان بەشێوەیەکی ئاشتییانە و لێبووردە، لەپێناو گەیشتن بە ئاشتی و بەدیهاتنی ئاسایش و ئارامی لە ناوچەکە.

ئێمە وەک مەجلیسی کۆنگرەی ستار، دووبارە پیرۆزبایی ئەم بۆنە پیرۆزە دەکەین، دووپاتی دەکەینەوە ئەم بۆنە و جەژنانە ئامرازێکن بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی و ئاسایش لە هەموو سوریا. هەروەها جەخت لە بەردەوامی و بەتینکردنەوەی تێکۆشان  دەکەینەوە لەپێناو کۆتاییهێنان بە داگیرکاریی تورکیا لە هەموو ناوچە داگیرکراوەکان و گەڕانەوەیەکی سەلامەت بۆ هەموو ئاوارەکانی سوریا بۆ ناوچەکانی خۆیان، تاوەکو خۆشی و ئاسوودەیی بگەڕێتەوە بۆ مناڵان و کۆمەڵگەکەمان».

ف.ق