کەنەکە: دوژمن لەبەرئەوەی لە یەکێتیی گەلی کورد دەترسێ هێرش دەکات

کەنەکە ڕایگەیاند، هێرشی سەر نوێنەرایەتی کەنەکە لە هەولێر هێرشە بۆ سەر یەکێتی نەتەوەیی کورد و گوتی: "دوژمن لە یەکێتیمان دەترسێ".

لە نوێنەرایەتی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) لە هەولێر سەبارەت بە هێرش و کوشتنی دەنیز جەودەت بولبون ڕاگەیاندراوێک لەلایەن هاوسەرۆکی کەنەکە، زەینەب موراد، خوێندرایەوە. موراد، کوشتنی دەنیز جەودەت بولبونی شەرمەزار کرد و گوتی: "ئەم هێرشە ئاسایی نییە. بەئامانجگرتنی نوێنەرایەتی کەنەکە لەهەولێر بەئامانجگرتنی خەباتی یەکێتی نەتەوەیی و هەموو کوردانە".

موراد باسی لەوەشکرد، ئەم کردەوە تیرۆریستییە نەک هەر تاوان و دەستدرێژیکردنە بۆ سەر گیانی ئەندامێکی کەنەکە و چالاکوانێکی سیاسی، بەڵکو هێرشکردنە سەر خاکی کوردستان و ئاسایشی هەولێر. موراد هێنایەزمان، بەم هێرشانە دوژمنان نیشانی دەدەن کە چەندە لە یەکێتی نەتەوەیی دەترسن و گوتی: "چونکە یەکێتی کورد وەڵامی پلانەکانی داگیرکەرانە دژی گەلەکەمان و تەڤگەری ئازادیی کوردان".