کەنەکە جەژنی پاسکالای لە پەیڕەوانی ئایینی مەسیحی پیرۆز کرد

کەنەکە جەژنی پاسکالای لە گەلانی ئاشور، کلد و سوریانی و هەموو پەیڕەوانی مەسیح پیرۆز کرد و وتی، " هیوادارین ئەم جەژنە، ببێتە هۆی ئاشتی و ئارامی لە سەرانسەری وڵاتمان و جیهان."

دەستەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) بە بۆنەی جەژنی پاسکالا پەیامێکی بڵاوکردەوە.

پەیامەکە بەم شێوەیەیە:

" ئەمڕۆ جەژنە، ڕۆژی قیامە، ڕۆژی رابوونە، جەژنی پاسکالایە، لە کاتێکدا کە گەلانی میزۆپۆتامیا و گەلانی کوردستان لە گۆناغێکی مێژووییدا بەسەر دەبەن، جەژنی گەلانی ئاشوری، سوریانی و کلدانی و هەموو پەیڕەوانی مەسیحی لە چوار پارچەی کوردستان پیرۆز دەکرێت.

هەموو ساڵێک گەلانی پەیڕەوی مەسیحمان، بە تایبەتی پەیڕەوانی مەزهەبی کاتۆلیکی، یەکەم یەکشەمەی سەری نیسان وەک رۆژی ' قیام – رابوون' ی پاسکالا، پیرۆز دەکەن.

ئەمساڵ ئەم جەژنە لە قۆناغێکی مێژووییدا لە نێو گەلانی کوردستاندا تێدەپەڕێت. ئەم سەردەمە بۆ گەلانی دەڤەرەکە بە گشتی و گەلانی کوردستان بە تایبەتی، بە هەموو چین و توێژێکەوە، چارەنوسسازە. شۆڕشی گەلان لەدژی زوڵم و داگیرکەری، گەلانی کورد، ئاشوری، سوریانی، کلدانی، عەرەب، ئەرمەنی و گەلانی دیکە و نوێنەرایەتی هەموو گەلان دەکات و لە هەموو جیهان دەنگی داوەتەوە. لەم رۆژە گرنگەدا جەژنی پاسکالا، هێزێکی گەورە و ئیرادەیەکی بەهێز بە یەکێتی و بەرخۆدانی هاوبەش بۆ دامەزراندنی کۆمەڵگایەتی یەکسان و پێکەوەژیان و ئاشتی و بەختەوەری دەبەخشێت.

ئێمە وەک کەنەکە، بە گەرمی، جەژنی پاسکالا لە هەموو پەیڕەوانی مەسیحی و هەموو گەلانی کوردستان و هەموو جیهان پیرۆز دەکەین. هیوادارین کە ئەم جەژنە، لە سەرانسەری جیهان و وڵاتمان، ببێتە هۆی ئاشتی و ئارامی."

ف.ق