کەنەکە جەژنی ئێزی پیرۆز کرد

کەنەکە: " پێکەوژیان، ئاشتی و ئارامی کۆمەڵگا ئامانجی سەرەکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستانە. بۆ گەیشتن بەم ئامانجە، کار و خەبات پێویستە. هیوادارین کارکردنی هەموومان بۆ ئەم ئاڕاستەیە بێت."

دەستەی بەڕێوەبەری کەنەکە بە بۆنەی جەژنی ئێزی کۆمەڵگەی ئێزدی پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.

پەیامی کەنەکە بەم شێوەیەیە؛

"لەسەر ناوی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان جەژنی ئێزی لە ئیماندارانی ئێزدی و هەموو کوردستانیان پیرۆز دەکەین. هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە هۆی ئاشتی و ئارامی بۆ هەموو مرۆڤایەتی.

بەگوێرەی بڕوای گەلی میترایی و خۆرپەرستی میزۆپۆتامیا ئەم رۆژە، یەکێک لە پیرۆزترین رۆژەکانە و سەرچاوەی هەموو ژیانە.

هەموو ساڵێک، بەر لە جەژنی ئێزی، باوەڕمەندانی ئێزدی سێ رۆژ بەرۆژۆ دەبن، بۆ ئەوەی ژیان لەسەر زەوی بەردەوام بێت، نوێژ دەکەن و نزا و داوا لە خوای گەورە دەکەن کە تەمەنی خۆر درێژ بکات.

پێکەوژیان، ئاشتی و ئارامی کۆمەڵگا ئامانجی سەرەکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستانە. بۆ گەیشتن بەم ئامانجە، کار و خەبات پێویستە. هیوادارین کارکردنی هەموومان بۆ ئەم ئاڕاستەیە بێت."

ف.ق