کەرکوک، بەبۆنەی هاتنی جەژنەوە سەردانی گڵکۆی شەهیدان کرا
لە کەرکوک بە بۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانەوە، ئەنجوومەنی کەرکوکی تەفگەری ئازادی، ڕەژاک و گەنجانی ووڵاتپارێز سەردانێکیان ڕێکخست بۆ سەر گڵکۆی شەهیدان.
لە کەرکوک بە بۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانەوە، ئەنجوومەنی کەرکوکی تەفگەری ئازادی، ڕەژاک و گەنجانی ووڵاتپارێز سەردانێکیان ڕێکخست بۆ سەر گڵکۆی شەهیدان.
ئەمرۆ پێنجشەممە لە رۆژی (عارەفە)دا وەکو نەریتێکی کۆمەڵایەتی و ئاینی کۆمەڵگای باشوری کوردستان و کۆمەڵگای ئیسلامی لە رۆژی (عارەفەدا)خەلکی سەردانی گۆرستان دەکەن بۆ بەسەرکردنەوە کەسوکاریان، ئەنجوومەنی کەرکوکی تەفگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان و ڕێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان(ڕەژاک) و کۆمەڵەی گەنجانی ووڵاتپارێزی کوردستان، لە کەرکوک وەکو خاوەنداری کردن لە شەهیدانی ڕێگای ئازادی سەردانی گڵکۆی شەهیدانی کەرکوکیان کرد.
جێگای باسە لە سەردانەکەیاندا بۆسەر گڵکۆی شەهیدانی کەرکوک یادی هەموو شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستانیان کردەوە و داوایانکرد، کە یەکێتی گەلی کورد دروستبکرێت، هەروەها پەیمانیان دووپات کردەوە کە بەردەوام بن لە خەبات و تێکۆشان لەسەر ڕێبازی شەهیدان.
نەوزاد بەکر ئەندامی ئەنجوومەنی هەرێمی کەرکوکی تەفگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان سەبارەت بەسەردانەکەیان بۆسەر گڵکۆی شەهیدان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات ووتی: " ئەمرۆ لە رۆژی عەرەفەدا وەکو ئەنجوومەنی هەرێمی کەرکوکی تەفگەری ئازادی و ڕێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان ڕەژاک و گەنجانی ووڵاتپارێزی کوردستان وە بە ئامادەبوونی بنەماڵەی شەهیدان وەکو خاوەنداری لە تەواوی شەهیدانی ڕێگای ئازادی بە گرنگمان زانی کە سەردانی گڵکۆی شەهیدان بکەین،، لێرەوە سەری رێز و نەوازش دادەنین بۆ گشت شەهیدانی سەربەرزی کوردستان".
هەروەها نەوازد بەکر ووتیشی: " ئێمە لەسەردانی کردنماندا بۆ سەر گڵکۆی شەهیدان لەبەردەم بنەماڵەی شەهیدان پەیمان دووبات دەکەینەوە کە درێژە پێدەری رێبازی ئەو شەهیدانە بین، ئەو شەهیدانەی کە لەپێناو ئازادیدا شەهید بوونە لە دڵی ئێمە هەمیشە بە زیندووی دەمینێنەوە و ئەرکی ئێمە ئەوەیە کە تا گەیشتن بەو ئامانجەی ئەو شەهیدانە لەپێناویدا شەهیدبوونە ئێمە بەردەوام دەبین لەسەر رێبازی ئەو شەهیدانە."
لە کۆتایدا نەوزاد بەکر بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات ووتی: "لەلای هەمووان ئاشکرایە کە ئەمرۆ دوژمنانی گەلەکەمان بەپێش چاوی هەموو جیهانەدا هێرش دەکەنە سەر گەلی کورد و ناوەندە نێودەوڵەتییەکانیش بێ دەنگیان هەڵبژاردووە لەبەرامبەر هێرش و داگیرکاری و کۆمەڵکوژییەکانی دوژمن دژ بە گەلی کورد، دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەپێناو لەناوبردن وسڕینەوە گەلی کورد تەواوی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکانی پێشەڵکردووە و گەلی کورد بەچەکی قەدەغەکراو کۆمەڵکوژ دەکات، بۆیە داوا لە گەلەکەمان دەکەین لەپێناو شکستهێنان بە پیلانگێری و هێرشەکانی داگیرکەران یەکێتی نەتەوەیی دروست بکەین".
ف.ق