کەرکوک، شاندێکی تەوژمی دیموکراسی سەردانی تەفگەری ئازادی کرد

لە شاری کەرکوک، شاندێکی تەوژمی دیموکراسی سەردانی بارەگای ئەنجوومەنی هەرێمی کەرکوکی تەفگەری ئازادی کرد.

پێش نێوەڕۆی ئەمرۆ، لە شاری کەرکوکی باشوری کوردستان، شاندێکی تەوژمی دیموکراسی سەردانی بارەگای ئەنجوومەنی هەرێمی کەرکوکی تەفگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستانیان کرد و تیدا تاوتوێ دۆخی ناوچەکە و دۆخی خەڵکی شارەکەیان کرد.

سەبارەت بە سەردانەکەی ئەو شاندە کۆمەڵ سەرمەد هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی هەرێمی کەرکوکی تەفگەری ئازادی، بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات ووتی: "ئەمرۆ شاندێکی تەوژمی دیموکراسی سەردانی بارەگای تەفگەری ئازادییان کرد لە کەرکوک، ئەم تەوژمە چەند ساڵیکە دورستبووە لەسەر ئاستی عێراق کاردەکات، ئامانجی سەرەکییان کۆکردنەوەی هێزە دیموکراتییەکان و ناڕازییەکانە لەچواچێوەی پرۆژەیەکی دیموکراتی بۆ خزمەتکردنی خەڵک، ئێمەش وەکو تەفگەری ئازادی ئامادەیی هەموو کارێکی هاوبەشمان ڕاگەیاند کە ئامادەین کاری هاوبەشیان لەگەڵ بکەین لەپێناو بەرژەوەندی خەڵکییدا".

هـ . ب