کەرکوک، سیمنارێک بەبۆنەی رۆژی جیهانی کرێکارانەوە بەرێوچوو
لە کەرکوک بەبۆنەی ١ی ئایار کە دەکاتە رۆژی جیهانی کرێکاران سیمینارێک لەلایەن تەڤگەری ئازدی لە کەرکوک سازکرا.
لە کەرکوک بەبۆنەی ١ی ئایار کە دەکاتە رۆژی جیهانی کرێکاران سیمینارێک لەلایەن تەڤگەری ئازدی لە کەرکوک سازکرا.
لە بارەگای ئەنجوومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان، بەبۆنەی رۆژی ١ی ئایار کە دەکاتە رۆژی جیهانی کرێکاران، سیمینارێک لەلایەن ئەنجوومەنی کەرکوکی تەڤگەری ئازادییەوە ڕێکخرا، سیمینارەکە بۆ (عومەر حاجی حوسێن) ئەندامی ئەنجوومەنی تەڤگەری ئازادی ئازادی ڕێکخرابوو، لە سیمینارەکەدا ژماریەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی تەفگەری ئازادی و ڕێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان(ڕەژاک) و گەنجانی ووڵاتپارێز و ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی شارەکە بەشداربوون.
سیمینارەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای ئازادی و هەروەها ئەو کرێکارانەی کە بەهۆی کارەوە گیانیان لەدەستدا دەستی پێکرد.
لە سەرەتای سیمینارەکەدا عومەری حاجی حوسێن باسی لە مێژوو و گرنگی یەکی ئایار کرد، وە ناوبراو تیشكی خستەسەر سەردەمی حوکمڕانی دوای شەری یەکەمی جیهان و دروست بوونی بیروباوەڕی دژ بە ستەم لە کایەی ڕەنجدەر و کرێکار و کاریگەری بیروباوەڕی مارکسیەت لە پێشکەش کردنی شۆرشی پرۆلیتاریا، ڕایگەیاند: "لە یەکەمی مانگی مای ساڵی ١٨٨٦ لە شیکاگۆی ئەمریکا کرێکاران لە پێناو گۆرانکاری دروستکردن لە بارودۆخی کار و هەروەها کەمکردنەوەی کاتژمێرەکانی کارکردن مانیان گرتن و هاتنە سەرشەقام و بریار وابوو کە داواکاری کرێکارەکان جێ بەجێ بکرێت بەڵام کە پشت گوێ خرا ئەوا رۆژی ٤ی ئایاری هەمان ساڵ کرێکاران رێپێوانیان کرد کە ئەو رێپێوانە بە تووندی رووبەرووی توندوتیژی بۆوە،
لەو کاتەوە تاکوو ئێستا رۆژی ١ی مانگی ئایاری هەموو ساڵی بە مەبەستی پشتیوانی کردن لە داخوازی کرێکاران لە زۆربەی وڵاتانی جیهان ئەم رۆژە پیرۆز دەکرێت، لە کوردستانیش وەک زۆر شوێنی جیهان ئەم رۆژە پیرۆز دەکرێت".
هەروەها عومەری حاجی حوسێن ووتیشی: "کرێکاران و رەنجدەران بە تێکۆشان و خۆڕاگریی خۆیان، بە ئارەقەی نێوچەوان و رەنجی خۆیان ١ی ئایاریان کردە رۆژی یەکێتی، تێکۆشان و هاوپشتیی کرێکارانی جیهان، ئەم جەژنە لە ئێستادا لە سەرانسەری دنیا وەک رۆژێکی تایبەت و وواتادار پیرۆز دەکرێت".
هەروەها ناوبراو باسی لە دۆخی کرێکاران و سەندیگاکان کرد بەتایبەتی لە باشور و باکوری کوردستان و ووتی: "لە باشوری کوردستان سەندیگاکانی عێراق بڕوایان وابوو کە هەر کەسێک بەشداربووبێت لە بزوتنەوەکانی تاڵەبانی و بارزانی مافی ئەندامبوونی لە سەندیگاکان نیە و حکومەتی عێراق زیاتر لە ١٥٠ کەسی لەسێدارەدا لەسەر پەیوەندیان بە بزوتنەوە کوردییەکان، لە باکوری کوردستانیش خەڵکە چەپگەرەکان بە ڕێبەرایەتی ڕێبەر ئۆجەلان ڕێکخستنێکی کرێکاری پێشکەوت تا ساڵەکانی نەوەتەکان کە وەڵامێکی گەلانی ڕەنجدەری دایەوە، کە ڕێگا چارەسەرێکی پێشکەش بە کۆمەڵگا کرد لەچوارچیوەی بەدیموکراتیزەکردنی کۆمەلگا، ئەمەش دەتوانین وەکو دەستکەوتێکی شۆرشی سۆسیالستی شارستانیەتێکی نوێ ئاوابکات".
هەروەها لە درێژەی قسەکانیشی ووتی: " خەڵکی چەپ لە باکوری کوردستان بە ڕێبەرایەتی ڕێبەر ئۆجەلان، وەڵامێکی سەرمایەدارییان دایەوە کە کێشەکانی کۆمەڵگای لەچوارچێوەی کۆنفیدراڵزمی دیموکراتی وەکو جێگرەوەی سەرمایەرداری هاتە کایەوە، کە ئەمرۆ ئەم سیستەمە بۆتە جێگای شانازی بۆ تەواوی مرۆڤایەتی".
هەروەها باسی لە جیاوازی فکر و فەلسەفەی ئاپۆچێتی کرد لە گەڵ فەلسەفە چەپەکانی وەکو فکرەی مارکسیەت و ئاشکرای کرد: "ئەوەی لە مارکیسیدا نەتوانرا دەستی بۆ بەرێت مەسەلەی ژن بوو، بەڵام لە ڕێکخستنی ئاپۆچیدا دەست بۆ ئەومەسەلە بردرا و لەسەر بنەمای یەکسانی نێوان ژن و پیاو کۆمەڵگا بنیاددەنێتەوە، کە ئەو بەڕێوبەرییە بۆتە نموونەیەکی سەرکەوتوو بۆ هەموو جیهان".
لە کۆتایدا عومەر حاجی حوسێن باسی لە مەترسی چەپەکان کرد بۆسەر سیستەمی سەرمایەداری و پلانگێرییەکانی ووڵاتانی سەرمایەدار لە دژی بە بزوتنەوە چەپەکان و ووتی: "ڕێکخستن زۆرن کە تێکۆشان بۆ چینی کرێکار و ڕەنجدەر دەکەن، وە لە ساڵی (١٩٤٥)ەوە ڕێکخستنە چەپەکان شۆرشێکیان لە رۆژهەلاتی ناوەڕاست دروست کرد کە ئەمەش بەرژەوەندییەکانی ووڵاتانی وەکو ئەمریکای خستە مەترسییەوە هەر بۆیە سیستەمی سەرمایەداری حزبی چەپی ساختەی دروست کرد بەم شێوەیە دەستێوەردانی دەکرد و بەم شێوەیە کار لەسەر ووڵاتانی دیکەی عەرەبی کرا کە لەنیوانیشدا عێراق، سوریا و جزائیر و لیبیا و چەند وولاتێکی دیکە، وەکو وەڵامدانەوەی حزبە ساختەکانی سەرمایەداری چەندین بزوتنەوەی شۆرشگێری دروست بوون کە لەپێناو چینی ستەملێکراو شۆرشیان دەکرد".
ف.ق