كوردان روویان كرده‌ ئامارا

له‌ زۆر شاره‌وه‌ كوردان روویان كرده‌ گوندی ئامار، بۆ ئه‌وه‌ی رۆژی له‌دایكبوونی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان پیرۆز بكه‌ن.

رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان كه‌ ٢٣ ساڵه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی دژوار گۆشه‌گیر كراوه‌، ئه‌مڕۆ ٧٣ هه‌مین ساڵیادی له‌دایكبوونیه‌تی. چه‌ندین رۆژه‌ به‌ بۆنه‌ی ٧٣هه‌مین ساڵیادی له‌دایكبوونی عه‌بدوڵا ئۆجالان له‌ زۆر شار دار ده‌چێنرێن. ئه‌مڕۆش به‌ پێشه‌نگایه‌تی فیدراسیۆنی كۆمه‌ڵه‌كانی پشتیوانی یاسایی بنه‌ماڵه‌ی زیندانیان و سزادراوانی مه‌د (مه‌د توهاد-فه‌د) له‌ گوندی ئاماڕای ناوچه‌ی خه‌ڵفه‌تی رحا، شوێنی له‌دایكبوونی ئۆجالان، پیرۆزباییه‌كی جه‌ماوه‌ری ساز ده‌كرێت.

له‌ زۆر شاره‌وه‌ ئه‌و مرۆڤانه‌ی ده‌یانه‌وێ به‌شداری له‌ پیرۆزباییه‌كه‌ بكه‌ن، له‌ دوێنێ ئێواره‌وه‌ رێگه‌ی ئامارایان گرتووه‌ته‌ به‌ر. ئه‌و مرۆڤانه‌ی له‌ ئامه‌د، شاره‌كانی بۆتان، سه‌رحه‌د و چۆكورۆڤا روویان كردووه‌ته‌ ئامارا، له‌ زۆر ناوچه‌ له‌لایه‌ن پۆلیس و سه‌ربازه‌كانه‌وه‌ ئاسته‌نگیان بۆ دروست كرا.

ئاپۆڕای جه‌ماوه‌ر سه‌رباری ئاسته‌نگه‌كانیش ده‌یه‌وێت خۆی بگه‌یه‌نێته‌ ئاماره‌ و هێشتاش به‌ رێگای خه‌ڵفه‌تییه‌وه‌یه‌. سه‌ربازان و پۆلیسه‌كان له‌ سه‌ر رێگه‌ی خه‌لفه‌تی دوو به‌ربه‌ستیان داناوه‌ و دوو رۆژه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه‌ رێگری له‌ چوونه‌ناوه‌وه‌ و هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ بكه‌ن. ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌به‌رده‌م به‌ربه‌سته‌كان له‌ ئۆتۆمبێله‌كانیان دابه‌زیون و گۆڤه‌ندیان سازكرد و دروشمی "رۆژیله‌دایكبوونت پیرۆز ئه‌و سه‌رۆك ئاپۆ"یان وته‌وه‌.

له‌ هه‌موو رێگاكانه‌وه‌ روویان له‌ خه‌لفه‌تی كردووه‌ و پۆلیسه‌كان به‌ربه‌ست داده‌نێن و كه‌سه‌كان ده‌یانه‌وێت له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئاماڕاوه‌ به‌شداری له‌ پیرۆزباییه‌كه‌ بكه‌ن، له‌ گه‌رشه‌كی گۆگانێ كۆبوونه‌وه‌ و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ هه‌ڵپه‌ڕكێیان سازكردووه‌ و دروشمی "رۆژی له‌دایكبوونت پیرۆز" ده‌ڵیچنه‌وه‌. پێشبینی ده‌كرێت دوای پیرۆزبایی جه‌ماوه‌رۆ ده‌ست به‌ رێپێوانی ئامارا بكرێت.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ی رحا عومه‌ر ئۆجالان و ئه‌ندامانی پارته‌كه‌، وێڕای گروپێك له‌و هنه‌رمه‌ندانه‌ی له‌ ئه‌ده‌نه‌وه‌ هاتوون گه‌یشتنه‌ گوندی ئاماڕا و بڕیاره‌ بنه‌ماڵه‌ی ئۆجالان پێشوازی له‌ میوانه‌كان بكه‌ن.

هـ . ب