کوردستانیان لە فەڕەنسا دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە دەڕژێنە نێو گۆڕەپانەکان

جەدەکە – فە و تەژەکە – فە لەدژی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە چەکی کیمایی بانگەوازی بۆ ئەنجامدانی چالاکی کرد. لەم ئێوارەوە چالاکیەکان دەستپێدەکەن.

دەستەی کوردی دیموکراتی فەڕەنسا (جەدەکە – فە) و تەڤگەری ژنانی کوردی فەڕەنسا (تەژەکە-فە) لەدژی تاوانەکانی شەڕی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە چە چەکی کیمیایی لەدژی گەریلا ئەنجامی دەدات، بانگەوازی ئەنجامدانی چالاکیەکانی لە کورد و فەڕەنسی و دۆستەکانیان کرد.

لە راگەیەنراوەکەدا کە لەسەرناوی کورد بە چەکی کیمیایی کۆمەڵکوژ دەکرێن، راگەیەندرا:

"شەڕێ قڕکردن لەدژی کورد، لە بارودۆخێکی نوێدا، لەبەرچاوی جیهان، بێپەروایی، نایاسایی و بێویژدانی بەردەوامە. دەوڵەتی فاشیستی تورک بە بەکارهێنانی گازی ژەهراوی، چەکی ئەتۆمی تاکتیکی و کیمیایی، یاسای شەڕ و مرۆڤایەتی پێشێل دەکات.

لە دیمەنە ترسناکەکان کە لە هەرێمەکەوە دێن، جارێکی دیکە ئاشکرا دەبێت کە گاز و چەکی کیمایی هەموو جەستە و دەرونی مرۆڤ لەناودەبات کە داگیرکەری تورک لە هێرشەکاندا بەکاری دەهێنێت. ئەوەش بەم واتایە دێت کە چەکی کیمایی لەژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوی رێگریکردن لە چەکی کیمیایی بەکاردەهێنرێن.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە دەوڵەتی فاشیستی تورک کە چەکی کیمیایی و تاکتیکی ئەتۆمی بەکار دەهێنێت، ئەندامی ناتۆ و کۆنسەی ئەوروپایە و پەیمانی بەکارنەهێنانی چەکی کیمیایی ئیمزا کردووە.

جەدەکە – فە و تەژەکە – فە بۆ ١٧ گەریلای ئازادی کوردستان کە بە چەکی کیمیایی شەهیدکراون، بۆ تەشهیرکردنی بێدەنگی نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆنسەی ئەوروپا و رێکخراوی رێگریکردن لە چەکی کیمیایی بانگەوازی بۆ ئەنجامدانی چالاکی کرد. تاوەکو کۆتاییهێنان بە جموجووڵی قڕکردنی شەڕڤانانی گەلی کورد و گەلی کورد نەهێنرێت، داوای بەشداریکردنی چالاکیەکان لە گەلە وڵاتپارێزەکەمان و دۆستەکانمان دەکەین."

ف.ق