کییە: بۆ زمانی کوردی کار دەکەم

هاڤین کییە کاندیدی پارتی چەپی سەوز لە وان رایگەیاند، بۆ ئەوەی لە دەستوری بنەڕەتیدا زمانی کوردی وەک زمانی فەرمی جێگیر ببێت و مافی پەروەردە بە زمانی دایک مسۆگەر بکرێت، بێوەستان کار دەکات.

هاوین کییە یەکێک لە کاندیدە گەنجەکانی پارتی چەپی سەوز لە وان رایگەیاند، لە پەرلەمان نوێنەرایەتی کەلتوری کوردی دەکات.

پارتی چەپی سەوز هەوڵ دەدات کە لە وان ٨ پەرلەمانتار بە دەست بهێنێت. رۆژانە ئۆفیسی هەڵبژاردن دەکاتەوە و بە هەزاران کەس بە جۆش و خڕۆشەوە بەشداری لە میتینگەکان دەکەن. کییە کە خاوەنی بڕوانامەی زمان و وێژەی کوردیە و ماستەری لە زمان و کەلتوری کوردیدا هەیە رایگەیاند ، ئەوان گرنگی بە نوێنەرایەتی سیاسی کەلتوری کورد و زمانی کوردی دەدەن. کییە باسی ئەوەشی کرد کە ئەگەر ببێتە پەرلەمانتار بۆ ئەوەی زمانی کوردی و کەلتوری کوردی لە یاسای بنەڕەتیدا مسۆگەر ببێت تێدەکۆشێت. کییە باسی ئەوەشی کرد کە هونەرمەندانی کورد لەگەڵ ئەوەی باجێکی زۆر دەدەن بەڵام ناتوانن سوود لە سەرچاوەکانی دەوڵەت و گشتی وەربگرن. کییە دەشڵێت کە ئامانجیان چارەسەرکردنی کێشەی هونەرمەندانی کورد دەبێت.

کییە کێیە؟

هاڤین کییە لە ساڵی ١٩٩٤ دا لە گوندی نارلی ناوچەی شاخێی وان لەدایک بووە. لە زانکۆی مێردین (ئارتوکلو) بەشی زمان و وێژەی کوردی تەواو کردووە. لە تورکیا لە بەشی زمان و کەلتوری کوردیدا ماستەریشی بەدەست هێناوە و لە ساڵی ٢٠٢٢دا تەواوی کردووە. کییە خوێندنی لیسانسی خۆی لە ئەنقەرە، فاکولتی زمان، مێژوو و جۆگرافیای، بەشی زمان و وێژەی فارسی بەردەوامی پێدەدات. کییە وەک وەرگێڕی سوێندخواردووی کوردی کار دەکات.

ف.ق