کەژار ئاگری نەورۆزی گەش کرد

بەبۆنەی جەژنی نەورۆزی ٢٧٢٣ەوە، کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) ئاگری نەورۆزی گەش کرد و بە هەلهەلەکانیان جۆش و خرۆشیان بەو ڕۆژە بەخشی.

کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) لە چیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاگری نەورۆزیان گەش کرد. بەبۆنەی ڕۆژی نوێ، یان نەورۆزەوە، یادی هەموو شەهیدانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی کرایەوە. کەژار لە چالاکیی نەورۆزدا وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی بەرزکردەوە.

دوای گەشکردنی ئاگر، گۆرانی وترا، بە هەلهەلەکانیان، گۆڤەند و هەڵپەڕکێیان کرد و بەسەر ئاگردا بازیاندا و ئاهەنگەکەیان تاوەکو درەنگانی شەو بەردەوام بوو.

لەچالاکیی نەورۆزدا ڕاگەیاندرا، شوێنکەوتوانی ئازادیی ژنان، هەمیشە ئاگری نەورۆز گەش دەکەن. هەروەها پێداگری و سووربوون بۆ ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نیشاندرا.

ئاهەنگەکە بە وتنەوەی دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "ژن، ژیان، ئازادی" و "نەورۆز پیرۆز" کۆتایی هات.

ژ.ت