کەژەکە : ١٥ی ئاب کولتوورێکی بەرخۆدانی دروستکرد کە ڕێگە لە فاشیزم دەگرێت

دەستەی بەڕێوەبەری کەژەکە بە بۆنەی ٣٩ ساڵەی هەڵمەتی ١٥ی ئاب لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، کە ١٥ی ئاب کولتوورێکی بەرخۆدانی خوڵقاند کە ڕێگە لە فاشیزم دەگرێت.

دەستەی بەڕێوەبەری کەژەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و بە تایبەتی داوای لە ژنان و گەنجان کرد "لە چلەمین ساڵی جەژنی ژیانەوەدا بە بەهێزی و بە بریارداری لە هەموو شوێنێک بەشداری لە تێکۆشان بکەن".

راگەیەندراوەکەی کەژەکە  بەم شێوەیە:

"بۆ گەلی کورد، کە پێیان دەوت 'دارێکی وشکە، ئەستەمە کە بڕوێتەوە" بە وتەی دوژمن خراونەتە ناو گۆڕێکەوە و کۆنکریتی بەسەردا کراوە، ١٥ ئاب بووە ڕۆژی سەرلەنوێ ژیانەوە،  ئێمە جەژنی ژیانەوەی ١٥ی ئاب لە ٣٩هەمین ساڵیادیدا سەرەتا لە خوڵقێنەری ڕۆژەکە، ڕێبەر ئاپۆ،

 گەڵە وڵاتپارێزەکەمان، لە هەموو ئەوانەی لە دژی فاشیزم و لەپێناو هەبوون و شکۆمەندیدا تێکۆشان دەکەن، پیرۆز دەکەین.

لە کەسایەتی فەرماندەی ئەفسانەیمان عەگید (مەعسوم کۆرکماز)، عەزیمە، خانم یاوەرکایا، ڕەحیمە، لەیلا سورخوین، گوڵچیا گابار، فازیل بۆتان، ڕێدور سیسەر، ئەردەم و هەموو شەهیدە قارەمانەکانمان کە ئەم ڕۆژەیان خوڵقاند، بە ڕێزداری بەبیریان دەهێنینەوە .

ڕێبەر ئاپۆ وەک چۆن بە هەنگاوی گەورە و مانادار وەڵامی هەموو شەهادەتێکی دایەوە، بەهەنگاوی ١٥ی ئابیش وەڵامی شەهیدبوونەکانی بەرخۆدانی زیندانی ئامەدی دایەوە. هەر لە یەکەم ساڵەکانەوە رێبەر ئاپۆ دەستنیشانی کردبوو کە وەک گەلی کورد ڕزگاری ئێمە تەنیا لە ڕێگەی تێکۆشانی چەکدارییەوە بەدی دێت. بۆ گەلی کورد کە لە رێگەی کۆمەڵکوژی و کودەتا بێ بەرگری و بێ هیوا کرابوو، تەنیا بە هەنگاوێکی ئاوا بەهێز دەتوانرا خاکی مردووی لەسەر فڕێ بدرێ و بە شەڕ دەتوانرا راستی گەلێک بئافرێندرێت کە هەستاوەتە سەر پێ. بۆیە ٣٩ ساڵ لەمەوبەر یەکەم فیشەک لە داگیرکەری و فاشیزمی تورک درا،  ئەمڕۆ بە چوارلای کوردستاندا بڵاوبووەتەوە و لە سەرووی هیواوە، بووەتە هێزی بنیادنانی ژیانێکی نوێ. گەورەترین هۆکاری گۆشەگیری نامرۆڤانەی سەر ڕێبەر ئاپۆ، تووڕەیی بەرامبەر بە دروستکردنی مرۆڤی ئازاد، ژنی ئازاد و کوردی ئازاد. بۆیە لە ٣٩هەمین ساڵی جەژنی ژیانەوەی ١٥ی ئابدا، بە ڕۆحی فەرماندەی گەورە عەگید، پێویستە شەڕی فاشیزمی دەوڵەتی تورک بەهێزتر بکەین و ئازادی جەستەیی ڕێبەرەکەمان مسۆگەر بکەین.

بێ گومان هەنگاوی ١٥ی ئاب ئومێدێکی گەورە بوو بۆ هەموو گەلەکەمان بەتایبەت بۆ ژنان، دۆخێکی تێکۆشانی خوڵقاند کە ئەو ژنانەی  بێ پاراستن هێلدرابوون بە هێزی خۆیان بەشداربوون و بوو بە هەنگاوێکی گرنگ لە مێژووی خەباتەکەماندا. ژنانی کورد لە ڕێگەی تێکۆشانی  گەریلاوە خۆیان خوڵقاندەوە، زنجیری کۆیلایەتی و پارچەبوونیان بە تێکۆشانی چەکداریدا پساند و مانادارترین وەڵامیان دا بە  دواکەوتوویی فیۆداڵی و پیاوسالاری. هێڵی ئازادی ژنانی ئێمە لە کەسایەتی گەریلای ژندا گەشەی کرد، لەگەڵ پارتی و سوپای ژن کە کە مرۆڤ دەتوانێت بڵێت لە جیهاندا یەکەمینە، ژنانی کورد بوونەتە سەرچاوەی سوودبەخشین بۆ ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو جیهان. یەژا ستار کە ناوی سوپای ژنانە، ئەمڕۆ لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا و هەموو بەشەکانی کوردستان پێشەنگایەتی شەڕ دەکات. ئەو ڕۆحەی کە وایکرد ئەمە ڕووبدات، ڕۆحی جەژنی ژیانەوەی ١٥ی ئاب  ڕۆحی هەڤاڵ عەگیدە. لە ساڵی ٣٩ی جەژنی ژیانەوەی ١٥ی ئابدا، شۆڕشی ژنانمان بە ڕۆحی ئازادی و بوژانەوە لە دژی مێشکی پیاوە هەژموونخوازەکان شەڕ دەکات، هەمیشە لە گەشەکردندایە، ڕۆژ بە ڕۆژ ژیانێکی ئازاد بنیاد دەنێت. تێڕوانینی پیاوسالارانەی شکاند کە باڵادەستە بەسەر هەموو شتێک و هەموو شوێنێکدا، لەرێگای خۆبوونەوە هێزی خۆی ئافراند.

هەنگاوی ١٥ی ئاب کە دوژمن بە "پاشماوەی شمشێر، ئەو چالاکییەی کە لە لایەن چەند کەسێک ئەنجامدراوە'  پێناسەی کرد،  نە تەنیا بۆ گەلی کورد بەڵکو بۆ هێزە شۆڕشگێڕەکانی تورکیا و زۆرێک لە بزووتنەوە دیموکراسیەکان کە کودەتای ١٢ی ئەیلول نەیتوانی سەرکوتیان بکات بوو بە هیوایک.

ئەو ڕۆحەی کە ئەمڕۆ لە زاپ و مەتینا و ئاڤاشین و چیاکانی باکوری کوردستان بەرامبەر شەڕ دەوەستێتەوە، ڕۆحی هەنگاوی ١٥ی ئابە کە لەلایەن هەڤاڵ عەگیدەوە ئافرێنراوە. بۆیە هەنگاوی ١٥ی ئاب نەک تەنها  دەستکەوتێکی سەربازیە، بەڵکو لەڕووی فیکری و ڕۆحی و کولتووری و شوناسەوە بۆ گەلێک کە لە راستی خۆی دابڕێنرابوو، ناو و کۆدی خۆگەیاندنە بە کرۆک و جەوهەری خۆی. ئەم ڕۆحە لە گارزان لەگەڵ ڕێدور و ئاردەم، لە ماردین لەگەڵ زانا و خەبات، لە زاپ لەگەڵ هەلبەست و باز، لە ئاڤاشین لەگەڵ ئاندۆک و ساریا بەردەوام بوو، کولتوورێکی بەرخۆدانی دروست کرد کە ڕێگە لە فاشیزم دەگرێت.

بە بۆنەی ١٥ی ئاب جارێکی تر شەهیدە ئازاکانمان بیردەهێنینەوە، کە هەریەکێکیان قارەمانێکە، بەڵێنەکەمان دووبارە دەکەینەوە بۆ دروستکردنی ژیانێکی ئازاد و شکۆمەندانە کە ئەوان لە پێناویدا گیانیان بەخشی. سەرەتا ژنان و گەنجان ئێمە بانگ لە گەلەکەمان دەکەین، کە بە وەفاداری بە یادی رۆڵە گیانبازەکانیان بە رۆحی فەرماندەی ئەفسانەیی عەگید لە ٤٠ەمین ساڵەی جەژنی ژیانەوەدا لە هەموو شوێنێک بە بەهێزی بەشداری بکەن، پاڕادایمای ئازادیخوازی ژن، دیموکراتیک و ئیکۆلۆژیک جێبەجێ بکەن و تێکۆشانی شکۆمەندانەمان بە سەرکەوتن تاجدار بکەن".

هـ . ب