کەژەکە: نەورۆزی ئەمساڵ دەبێتە هۆی ئازادی ڕێبەرایەتیمان

کوردیناسیۆنی کەژەکە جەژنی نەورۆزی ٢٠٢٤ی پیرۆز کرد و ڕایگەیاند، "ئێمە گەلانی میزۆپۆتامیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جەژنی نەورۆز پیرۆز دەکەین، دڵنیاین نەورۆزی ئەمساڵ دەبێتە هۆی ئازادیی ڕێبەرایەتیمان."

نەورۆزی ٢٠٢٤

کوردیناسیۆنی کەژەکە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و جەژنی نەورۆزی پیرۆز کرد. کەژەکە سەرەتا مەزڵوم دۆغان، چاران، زەکییە ئاڵکان، ڕەهشان دەمیرەل، سەما یوجە و هەموو شەهیدانی تیکۆشانی ئازادیی کوردستانی بەبیر هێنایەوە و وتی: "نەورۆزی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ کە بۆ ژنان و گەلی کورد و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جەژنی ژیانەوە و بەرخۆدانە، لە سەرووی هەموویانەوە لە ڕێبەر ئاپۆ، لە هەموو شەهیدانی ڕێگای ئازادی کە بۆ نەورۆزی ئازادیی گیانیان بەخت کرد، لە هەموو ژنان، گەلەکەمان و گەلانی میزۆپۆتامیا  پیرۆز بیت.

بەیاننامەی کەژەکە بەم شێوەیەیە: "بەکاوەی سەردەم مەزڵوم دۆغان کە لە زیندانی ئامەد بە جەستەی خۆی ئاگری نەورۆزی هەڵکرد، ڕێگای ڕزگاری لە دەست ستەمی ستەمکاران کردەوە و بە وتنی هەر کەس، ئاگرەکە بکوژێنێتەوە خیانەتکارە، ' ئاگری بەرخۆدانی گەشاندەوە، لە زەکییە ئاڵکانەوە کە بە وتەی 'نەورۆز بە هەڵکردنی ئاگری نەورۆز دەکرێتەوە' بۆ لەناو بردنی ترس و بێدەسەڵاتی خەڵکی ئامەد بەسەر کوردستاندا دەسەپێندرا، لە سوری ئامەدا جەستەی خۆی بە ئاگری نەوروز داگیرساند هەتا بە ڕەهشانان کە لە شارەکاندا بەسەر گەلەکەماندا دەسەپێنرا تێکشکاند و لە شارەکاندا بوو بە پردێک بۆ گەلەکەمان لە کوردستاندا، لە ڕۆناهی و بێریڤانەوە کە بە تووڕەیییەکی زۆرەوە وەک ئازادیخوازانی ژن دژی کۆیلەکردنی ژنان بەرامبەر سیستەمی ڕەگەزپەرەستی تێکۆشانین کرد و بوونە شەهیدانی مێژووی مرۆڤایەتی. هەروەک ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت ئەوانەی لە ژیان باشتر تێگەیشتن ئەو هەڤاڵانە بوون، لە کەسایەتی ئەواندا دڵسۆزی خۆمان بۆ شەهیدانی ڕێگای ئازادی دووبارە دەکەینەوە.

نەورۆزی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، کە جەژنی ژیانەوە و خۆڕاگرییە بۆ ژنان، گەلی کورد و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پێش هەموو شتێک لە ڕێبەر ئاپۆ و سەرجەم ئەو شەهیدانەی کە لە پێناو نەورۆزی ئازادیدا، بۆ هەمووان ژنان، گەلەکەمان و گەلانی میزۆپۆتامیا گیانیان بەخت کرد بەرز و پیرۆز دەکەین

بە تێکۆشانی زیاتر لە نیو سەدەی ڕێبەر ئاپۆ، کە نەورۆزی لە هەموو کاتێک زیاتر کردە  نەورۆزی ئازادیی بۆئەو گەلەی کۆمەڵکوژی بەسەریدا دەسەپێنرا، بوو بە هۆی دووبارە لە دایکبوونەوەی ژنان. بۆیە نەورۆز هێندە کە بۆ شوناسی نەتەوەیی گرنگی خۆی هەیە، ئەوەندەش بۆ ژنی ئازاد خاوەن گرینگییە، ئەوەندە کە نیشانەی ژیانەوەی نەتەوەییە، بە پلەی یەکەم بۆ ژنانی کورد، نیشانەی لەدایکبوونەوەی ژنە لە هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. نەورۆز لە کوردستان ناوی ژیانەوەی ژنە.

دەبێت ژنان زۆر باشتر لە نەورۆزدا ڕەنگ بدەنەوە

لە بەرامبەر ئەم هۆشیاریی نەتەوەیی و وڵاتپارێزییە کە ڕێبەر ئاپۆ دروستی کردووە، دوژمنانی مرۆڤایەتی دەیانەوێت بە سیاسەتی کۆمەلکوژی ئیکۆلۆژی کوردستان لە کورد بە چۆل بکەن. دەیانەوێت ڕۆحی بەرخۆدانی ئەو ژنانەی لە نەورۆزدا دژ بە سیاسەتی کۆمەڵکوژی ژنان زیندوو بوونەتەوە بشکێنن، دەیانەوێت عەقڵییەتی تاکڕەوانە بەسەر ڕەنگ و زیندوویی نەورۆزدا بسەپێنن. دژی سیاسەتی کۆمەلکوژی ، کۆمەلکوژی ژنان، کۆمەلکوژی ئیکۆلۆژی دەسەڵاتە دیکتاتۆرەکان و هەمیشە بە ڕۆحی نەورۆز تێکۆشان لە هەموو شوێنێک بەرز بکرێتەوە و ڕۆحی نەورۆز هەمیشە لە بەرزترین ئاستدا بەڕێەوە بچێت. وەک چۆن ڕێبەر ئاپۆ نیو سەدەیە هەموو ساتێک بەم ڕۆحەوە دەژی و شەڕ و تێکۆشان دەکات، ئێمەی ژنانیش دەبێ هەموو ڕۆژێک لە دۆخی نەورۆزدا بە جۆش و خرۆشەوە تێکۆشان بکەین. دەرگای ژیانێکی ئازاد و شکۆمەندانە و یەکسان تەنها بۆ ئێمەی ژنان بەم شێوەیە دەکرێتەوە.

نەورۆز کە نیشانەی ژیانەوە، ڕەنگ، بوێری و داهێنانە، بۆ ژن زۆرترین مانای هەیە، چوونکە ژنان خاوەن ئەو هەموو تایبەتمەندییەن. بە بەهێزی هەمان ڕۆح، پێویستە ژنان زیاتر لە نەورۆزدا دەربکەون و بەو جۆش و خرۆش و مۆڕاڵەی ٨ی مارسەوە مامەڵە بکەن، لە مەیدانەکان بە توندترین شێوە وەڵامی ئەژدەهاکەکان بدەنەوە.

نەورؤزی ئازادی بۆ سەرۆک ئاپۆ

ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت: "دوژمن دەڵێت، نەورۆز بۆ کوردان ژیانەوەیە، بەڵام بۆ ئێمە مردنە، بۆیە دوژمن هەموو بەهارێک زیاتر هێرش دەکاتە سەر گەریلا و گەلەکەمان. ئەگەر دوژمن ئەمە بکات، ئەوەی دەکەوێتە سەر شانی ئێمە ئەوەیە کە دەبێت زیاتر لە ساڵانی ڕابردوو بەرەنگاری دوژمن ببینەوە. لەم ڕۆژانەدا کە لە نەورۆزی ٢٠٢٤ نزیک دەبینەوە کە بە نەورۆزی ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکرێت، ئەو پلانە گڵاوانە لە باشوور، باکور، ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دژی بزووتنەوەی ئازادیخوازیمان و گەلەکەمان بەڕێوە دەچن. بۆیە دەبێت بە ڕۆحی نەورۆزەوە  وەڵامی ئەم هێرشانە بدەینەوە. چونکە ڕێبەر ئاپۆ ڕاستیەکی وەهای خوڵقاندووە کە گەلێک کە کۆمەڵکوژی، نائومێدی و داماوی بە سەریدا دەسەپێندرا، نەک تەنها ڕۆژێک بەڵکوو هەموو ڕۆژێکی بە ڕۆحی نەورۆز، بە حەماسەتی نەورۆز بەرخۆدان و تێکۆشان بکات.

ئەمڕۆ بۆ شکستپێهێنانی ئەو ترسەی کە دروستیان کردووە،  لە دژی تیرۆری ستەمکاران ڕۆژی هەڵمەتی بوێرانەترە و ئاگری سەرکەوتن لە هەموو شوێنێک دەبێت بەرز بکرێتەوە. ئەمڕۆ ئەو ڕۆژەیە کە ژنان لە نەورۆزی ئازادییدا داوای ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ دەکەن و دەیانەوێت ژیانێکی نوێ و دیموکراتیک بێتە ئاراوە و بە هاتنە مەیدانەکان بە هەموو ڕەنگ و شێوازێک، ناڕەزایەتی خۆیان لە دژی سیستەمی پیاوسالاری دەرببرن.

داوا لە هەموو گەلەکەمان و گەلانی میزۆپۆتامیا بەتایبەت ژنان و گەنجان، دەکەین کە بەشداری نەورۆزی ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ بن، بە ڕۆحی  بووژانەوە و هێزی نەورۆز مەشخەڵی ژیانی ئازاد بەرز بکەنەوە، ژیانێکی ئازاد بخوڵقێنن. جارێکی تر جەژنی ژیانەوەی نەورۆز لە ژنان، گەنجان، گەلی کورد، گەلانی میزۆپۆتامیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پیرۆزبایی دەکەین و پێمان وایە نەورۆزی ئەمساڵ دەبێتە هۆی ئازادی ڕێبەرایەتیمان.