لە ١٤ ناوچەی شڕنەخ قەدەغە ڕاگەیەندرا
دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە، ١٤ ناوچەی پارێزگای شڕنەخیان بە پاساوی 'ئەمنی' وەک 'ناوچەی ئەمنیی تایبەتی کاتی' راگەیاند.
دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە، ١٤ ناوچەی پارێزگای شڕنەخیان بە پاساوی 'ئەمنی' وەک 'ناوچەی ئەمنیی تایبەتی کاتی' راگەیاند.
'قەدەغە' و 'ناوچەی ئەمنیی تایبەت' کە دەوڵەتی تورک چەندین ساڵە بە شێوەی هەڕەمەکی و سیستماتیک لە شارەکانی کوردستان پەیڕەوی دەکات، بە تایبەتی لە شڕنەخ و جۆلەمێرگ بەردەوامە.
ئیدارەی پارێزگای شڕنەخ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، "١٤ ناوچە لەسەر سنووری جزیر، سلۆپی، ئەلکێ و قلەبان و باسا بە هۆکاری 'ئەمنی' بۆ ماوەی ١٥ رۆژ وەک 'هەرێمی ئەمنیی تایبەتی کاتی' راگەیەندران".
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، قەدەغەکردنەکە لە ٢٩ی ئاب-ـەوە تا ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ بەردەوام دەبێت.
ژ.ن