لە ٦٦ کەس کە لە ئامەد دەستگیرکران ٤ کەسیان رەوانەی زیندانکران
لە چوارچێوەی لێپرسینەوە ئاهەنگەکانی نەورۆزی ئامەد، ٦٦ کەس دەستگیکرابوون. لەو ٦٦ کەسە، ٤ کەس رەوانەی زیندانکران.
لە چوارچێوەی لێپرسینەوە ئاهەنگەکانی نەورۆزی ئامەد، ٦٦ کەس دەستگیکرابوون. لەو ٦٦ کەسە، ٤ کەس رەوانەی زیندانکران.
لە ئامەد لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی داواکاری کۆماری ئامەد، ٦٦ کەس بە بیانوی ' ئاهەنگەکانی نەورۆز' دەستگیرکرابوون. لەو ژمارەیە ٦٢ کەس ئازادکران و ٤ کەسیش لەلایەن دادگاوە رەوانەی زیندانکران.
قەدری ئەسەن خاوەن ئیمتیازی رۆژنامەی خوەبوون و میر عەلی کۆچەر رۆژنامەنوسیش کە دەستگیرکرابوون، ئازادکران. دادگا بە گشتی ٦٢ کەسی ئازاد کرد و ٤ کەسی بە ناوەکانی ئینانچ موتلو، فاروق ئازارکان، رەجەب ئاتان و ئەنوەر گولەر بە تۆمەتی ' ئەندامێتی ڕێکخستن' رەوانەی زیندان کرد.
ف.ق