لە ٧ مانگدا ١٩ کرێکاری بیناسازی خەڵکی وان گیانیان لە دەستداوە
ساڵانە بە هۆی سیاسەتی گەمارۆی ئابووری ئاکەپەوە لە کوردستان بە سەدان گەنجی کورد گیان لەدەست دەدەن، لە حەوت مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ١٩ کرێکاری خەڵکی وان لە بیناسازیدا گیانیان لە دەستداوە.
ساڵانە بە هۆی سیاسەتی گەمارۆی ئابووری ئاکەپەوە لە کوردستان بە سەدان گەنجی کورد گیان لەدەست دەدەن، لە حەوت مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ١٩ کرێکاری خەڵکی وان لە بیناسازیدا گیانیان لە دەستداوە.
گەنجانی کورد ناچار دەبن لە کەرتی بیناسازیدی کە سەلامەتی کار تیادا رەچاو نەکراوە کار بکەن و بەم جۆرە دەبنە قوربانی رووداو و تاوانەکانی شوێنی کار. گەمارۆی ئابووری ئاکەپە لە سەر کوردستان وایکردووە بە هۆی بێکاری و هەژاریەوە گەنجانی کورد لە شارەکانی وەک وان، موش، ئاگری و ئیدر رووبکەنە کەرتی بیناسازی لە شارە گەورەکانی تورکیا.
وای یەک لەو شارانەیە کە لە ژێر گەمارۆی تایبەتی ئاکەپەدایە. لە وان کە دەروازەی سنووری هەیە، بە هۆی گەمارۆوە بازرگانی سەر سنوور قەدەغەکراوە و ئاژەڵداری و کشتوکاڵیش لە لێواری لەناوچووندایە. دوای ئەوەی شارەوانی گەورەشاری وان لەلایەن قەیومەوە دەستی بەسەردا گیرا، بە هەزاران کەس بێکار کرا. گەمارۆ ئابورییەکانی ئاکەپە بۆ سەر وان بووە هۆی ئەوەی هەژاری و بێکاری لەو شارە بگاتە لەسەدا ٨٠.
جگە لە گەمارۆی ئابووری ئاکەپە، قەیرانی ئابووری سەرتاسەریش بووە مایەی داڕووخانی ئابووری لە وان، بێکاری و هەژاری بە تایبەتی دەبێتە هۆی کۆچی گەنجان. لە ساڵی ٢٠٢٢ لانیکەم ٥٦ کرێکاری وان کە بەرەو گەورە شارەکانی تورکیا کۆچیان کردبوو لە کەرتی بیناسازیدا کاریان دەکرد، بە هۆی نەبوونی مەرجەکانی سەلامەتی شوێنی کار گیانیان لەدەستدابوو. لە حەوت مانگی سەرەتای ئەمساڵیشدا لانیکەم ١٩ کرێکار بەهۆی رووداو و تاوانەکانی شوێنی کارکردنەوە گیانیان لەدەستداوە.
هـ . ب