لە عامودێ یادی شەهیدانی مانگی کانونی دووەم کرایەوە

لە عامودێ یادی شەهیدانی مانگی کانونی دووەم کرایەوە و راگەیەندرا کە بەردەوامی بە رێچکەی شەهیدان دەدرێت.

رێورەسمی یادکردنەوەی شەهیدان بە ئامادەبوونی سەدان دانیشتووانی عامودێ لە ناوەندی پەیەدە ئەنجامدرا.

لە رێورەسمەکەدا وێنەی شەهیدانی مانگی کانونی دووەم، پۆستەرەکانی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ئاڵاکانی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان کرایەوە.

لە رێورەسمەکەدا زیوار عەلی هاوسەرۆکی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی ناوچەی عامودێ قسەی کرد و رایگەیاند کە تێکۆشانیان لەسەر رێچکەی شەهیدان بەردەوام دەبێت.

لە کۆتاییدا ناسنامەی ١١ شەهید لەلایەن مەدیا سەعدونەوە خوێندرایەوە و رادەستی خانەوادەکانیان کرایەوە.

رێورەسمەکە بە دروشمی ' بێ سەرۆک ژیان نابێت' کۆتایی هات.

ف.ق