لە باکوری کوردستان بەهۆی زریانەوە ٢٠ کەس بریندار بوون
لە ناوچەی بازارجخی مەرەش بەهۆی زریانەوە زیان بەر کۆنتەینەر و چادری ئەو هاوڵاتیانە کەوت کە بەهۆی بومەلەرزەوە زیانیان بەرکەوتبوو و لانیکەم ٢٠ کەس بریندار بوون.
لە ناوچەی بازارجخی مەرەش بەهۆی زریانەوە زیان بەر کۆنتەینەر و چادری ئەو هاوڵاتیانە کەوت کە بەهۆی بومەلەرزەوە زیانیان بەرکەوتبوو و لانیکەم ٢٠ کەس بریندار بوون.
لە ناوچەی بازارجخی ناوەندی بومەلەرزەکەی ٦ی شوبات لە مەرەش، بەهۆی زریانەوە زیانێکی زۆر بە کۆنتەینەر و چادری هاوڵاتیان گەیشت. بەگوێرەی زانیاریەکان بەوهۆیەوە نزیکەی ٢٠ کەس برینداربوون.
راگەیەندرا برینی هاوڵاتیەکی تەمەن ٢٠ ساڵ سەختە و بۆ نەخۆشخانە رەوانەکراوە.
ف.ق