بومەلەرزە لە باکوری کوردستان؛ چەندین کەس گیانیان لە دەستداوە و بریندار بوون - ڕووماڵی ڕاستەوخۆ-

لە مەرەش بومەلەرزەیەک بە گوڕێ ٧.٤ پلە بە پێوەری رێختەر و لە دیلۆک بە گوڕێ ٦.٥ پلە و ٦.٤ پلە بومەلەرز ڕوویدا. بەوهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان گیانیان لە دەستداوە و بریندار بوون.

٠٠:١٤

تیمە فریاگوزاریەکان لە ئەدەنە هەوڵەکانیان بۆ رزگاکردنی هاوڵاتیان بەردەوامە

٠٠:١٠

مەحمود توغرول و فاتیمە کورتولان پەرلەمانتارانی هەدەپە لە دیلۆکن.

٠٠:٠٥

کاریگەری بومەلەرزەکە لە ئەدەنە

٠٠:٠١

لە دیلۆک گەل نارەزایی دەردەبڕێت


         


        

٢٣:٤٤

بەڕێوەبەرایەتی کارەساتە سروشتیەکان تورک (ئافاد) رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بومەلەرزەکەوە گیانیان لەدەستداوە بۆ دوو هەزار و ٣١٦ کەس بەرز بووەتەوە و ١٣ هەزار و ٢٩٣ کەس بریندار بوون. شەش هەزار و ٢١٧ باڵەخانە زیانیان بەرکەوتووە.

٢٢:٢٨

پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە: کات کاتی پشتگیریە

٢٢:٠١

بەهۆی کەمی تیمەکانی فریاکەوتنەوە هاوڵاتیانی باکوری کوردستان دوای بەهاناوەچون دەکەن و هەدەپەش لە ئامەد مێزی قەیرانەکانی دامەزراند.

لە چەند گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە هاوڵاتیانی باکوری وکردستان بڵاویانکردووەتەوە، دەڵێن تیمەکانی فریاکەوتن  ژمارەیان کەمە و داوای تیمی زیاتر دەکەن.

 هاوڵاتیانی باکوری کوردستان دەڵێن، بەهۆی کەمی تیمەکانەوە خەڵکێکی زۆر لە ژێر داروپەردوی بینا ڕوخاوەکاندا ماون و نەتواندراوە دەربهێندرینەوە.

 ئەوە لە کاتێکدایە کە بەپێی داتاکانی ئافاد، بە گشتی پێنج هەزار و ٦٠٦ باڵەخانە لە بوومەلەرزەکەدا وێران بوون و  هەزار و ٦١٨ کارمەند لە ناوچەکە کاردەکەن و تا ئێستا شەش هەزار و ٥٤٥ کەس لە ژێر داروپەردووەکان رزگار کراون. 

 هاوکات پارتی دیموکراتی گەلان – هەدەپە، دوای بومەلەرزەکە مێزی قەیرانەکانی دامەزراند  داوا لە هاوڵاتیان دەکەن بۆ بەشداری کردن لەو هەوڵەیاندا پەیوەندیان پێوە بکەن و دوو ژمارە تەلەفنیشی بڵاو کردووەتەوە بۆ ئەوەی خۆبەخشان و خێرخوازان پەیوەندیان پێوە بکەن.

٢١:٣٤

ئاماری قوربانیانی بومەلەرزەکەی باکوری کوردستان زیاد بوو

ژمارەی ئەو کەسانەی لە بومەلەرزەکەی باکوری کوردستاندا گیانیان لەدەستداوە لە هەڵکشاندایە. وەزیری تەندروستی تورک فەخرەدین کۆجا رایگەیاند کە هەزار و ٦٥١ کەس گیانیان لەدەستداوە و لە ١٠ شار ١١ هەزار و ١١٩ کەس بریندار بوون و ٣ هەزار و ٧٤١ باڵەخانە داڕماون.

٢١:١٦

یەکێک لەو جێگەیان کە بەهۆی بومەلەرزەکەوە زیانی بەرکەوت، شاری مێردینی باکوری کوردستان بوو. لە ناوچەی شەمرەخ زیانێکی زۆر بەر باڵەخانە و خانووەکان کەوتووە. لە دێرکی مێردین زیان بەر باڵەخانەیەک کەوت. لە ناوچەی قۆسەر سێ باڵەخانەی هەشت نهۆمی، باڵەخانەیەکی شەش نهۆمی و لە چۆڵتراش باڵەخانەیەک و چەند کارگەیە زیانیان بەرکەوت.

٢١:١٠

لە مەرەش و دیلوک دوو بومەلەرزەی زۆر بەهێز روویاندا. لە زۆر جێگە زیانی لێکەوتەوە. یەکێک لەو جێگەیانە پارێزگای هاتایە. لە هاتای ٥٢٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٧٠٠ کەس بریندار بوون. لە هاتای هەزار و ٢٧٨ باڵەخانە زیانیان بەرکەوتووە.

٢٠:٥٩

ل سەمسور هەڵمەتی رزگارکردنی هاوڵاتیان بەردەوامە

بەگوێرەی زانیاریەکان لە سەمسور تاوەکو ئێستا هیچ هاوکاریەکی فەرمی پێشکەش نەکراوە. تاوەکو ئێستاش ژمارەیەکی زۆر تەرمی هاوڵاتیان لەژێر باڵەخانە داڕماوەکاندان. هەوڵی رزگارکردن و گەڕان لەلایەن گەلەوە ئەنجام دەدرێن. هەروەها لەو شارە ئاو، کارەبا و ئەنتەرنێت نییە.

٢٠: ٤٠

بەریتانیا، ئازەربایجان و کۆماری چیک تیمی فریاکەوتنیان نارد

زۆر وڵات بۆ بومەلەرزەکەی شارەکانی باکوری کوردستان دەستیان بە جووڵە کرد. بومەلەرزەکە کە ناوەندەکەی مەرەش بوو، بە پلەی ٧.٧ روویدا و کاریگەری لەسەر ١٠ شار هەبوو. زۆر وڵات پشتگیری خۆیان بۆ لێقەوماوان دەربڕی.

بەریتانیا

جەیمس جلیڤری وەزیری دەرەوەی بەریتانیان رایگەیاند، تیمێکی ٧٦ کەسیان بۆ رزگارکردن و هاوکاریکردن بۆ ناوچە زیانلێکەوتووەکان ناردووە.

کۆماری چیک

کۆماری چیکیش تیمێکی ٩٨ کەسی و ژمارەیەک ئۆتۆمبێڵی کارکردنیان ناردە تورکیا.

ئازەربایجان

ئازەربایجانیش بۆ پشتگیریکردن تیمێکی ٣٧٠ ناردە تورکیا.

٢٠:١١

لە سوریا ٤٦١ کەس گیانیان لەدەستدا و هەزار و ٣٢٦ کەس بریندار بوون

لە سوریا ئاماری قوربانیانی بومەلەرزەکە زیادی کرد. وەزارەتی تەندروستی سوریا رایگەیاند، ژمارەیەک ئەو هاوڵاتیانەی کە لە حەلەب، حەما، تەرتوس و لازقیە گیانیان لەدەستداوە گەیشطووەتە ٤٦١ کەس و هەزار و ٣٢٦ کەس بریندار بوون.

٢٠:٠٥

ئاماری قوربانیانی بومەلەرزەکە زیاد بوو

بەرپرسانی تورک رایانگەیاند، تاوەکو ئێستا لە بومەلەرزەکەی باکوری کوردستاندا، هەزار و ٥٤١ کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی برینداران گەیشتووەتە، هەشت هەزار و ٥٥٣ کەس.

١٩:٥٠

پسپوڕان هوشداری دەدەن: لە ئەدەنە، هاتای و باشوری ئەو دوو پارێزگایە ئەگەری بومەلەرزەی نوێ هەیە

دوای بومەلەرزەکە کە ناوەندەکەی گورگوم بوو و لە باکوری کوردستان و سوریا زیانێکی زۆری لێکەوتەوە، پسپۆڕانی بومەلەرزە هوشداریاندا کە ئەگەری رودانی بومەلەرزەی دیکە هەیە.

فرانک هۆگیر بییتس پسپۆڕی لێکۆلینەوەی سیستمی رۆژی هۆڵەندا کە دوو رۆژ لەمەوبەر هوشداری بومەلەرزەی دابوو، رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت، سبەینێ ٧ی مانگ، کاتژمێر ٠٤:٠٠ بومەلەرزەیەکی دیکە رووبدات.

١٩:٤٦

لە پاریس کۆبونەوەی مێزی قەیران

دوای بوومەلەرزەکە کە بە پلەی ٧.٨ لە گورگوم و دیلوکی باکوری کوردستان روویدا، لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا لە ماڵی ئەلبیستان و پازارجیک مێزی قەیران دروست کرا.

بە بەشداری فەدا، ماڵی ئەلبیستان – پازارجک، پێکهاتەکانی دەگەبە، جەدەکە – فە و تەژەکە – فە و زۆر کوردستانیانی وڵاتپرێزی عەلەوی لە ماڵی ئەلبیستان – پازارجیک کۆبونەوەی مێزی قەیران سازکرا.

 

٧:٣٠

یەکێتی کرێکارانی کۆچبەری ئەوروپا رایگەیاند کە بومەلەرزەکەی پازارجک و ئەلبیستان، هەڵوەشین و کۆمەڵکوژی سیستمی دەسەڵاتدارە و لە بەرامبەر کارەساتەکان داوای پشتگیری کرد.

یەکێتی کرێکارانی کۆچبەری ئەوروپا رایگەیاند، گەلی کورد، تورک، کورد و گەلانی رەنجدەری دیکەمان لە نەتەوەکانی دیکە لەنێو کارەساتێکی گەورەدان. پێویستە هەموومان ئەم ئازارە لە دڵماندا هەست پێبکەین. لە بەرامبەر کێشە هەستیارەکان یەکبگرین و لەنێو هاوکاریدابین. بانگەوازیمان لە هەموو هێزە دیموکراتەکان، شۆڕشگێر، رەنجدەران ئەوەیە کە بۆ گەلی زیانلێکەوتوومان و برینداران کە لەناو بێهیوابوون و ئازاردان، هەستیاری بنوێنن و یەکگرتنێکی گەورە بخوڵقێنن."

١٨:١٦

ئاماری نوێ بڵاوکرایەوە

سەرۆکایەتی بەڕێوەبەری کارەساتە سروشتیەکان (ئافاد) رایگەیاند، ٤٩٨ کەس گیانیان لەدەستدا و هەزار و ٦٣٣ کەس بریندار بوون. هەروەها دوو هەزار و ٨٣٤ باڵەخانە داڕماون.

بەگوێرەی هەندیک سەرچاو، هەزاران کەس گیانیان لەدەستداوە.

١٨:١٢

لە ئەلبیستان گەل بە دەرفەتی خۆی دەستی بە هەڵمەتی گەڕان بەدوای ئەو کەسانەدا کردووە کە لە ژێر داروپەردووی باڵەخانەکاندا ماون.

فاتیمە کورتالان پەرلەمانتاری هەدەپە سەردانی هاوڵاتیانی کرد، بەڵام رێگە نەدرا کە خۆیان بگەیەننە ناوچە زیانلێکەوتووەکان. کورتالان باسی ئەوەی کرد کە دۆخی دیلۆک زۆر خراپە. تیمی گەڕان و رزگارکردن نییە و تیمی پسپۆڕ رەوانە نەکراون.

کورتالان باسی ئەوەی کرد کە سبەینێ سەردانی گورگوم دەکەن.

١٨:٩

زۆر باڵەخانە لە سێرت درزیان بردووە کە نەخۆشخانەی پەروەرەیی سێرتیش لەنێو ئەو باڵەخانانەدایەوە. گەل لە شەقامی گورەش رێپێوانی ئەنجامدا. تاوەکو ئێستا هیچ هاوکاریەک پێشکەش بە لێقەوماوان نەکەوتووە.

١٨:٥

باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتی کارەساتە سروشتیەکانی ئێلحیش لەنێو ئەو باڵەخانانەدایە کە زیانیان بەرکەوتووە. بەڕێوەبەرایەتی کارەساتە سروشتیەکانی لە شەقامی ئامەدە بەهۆی پاراستنی هاوکاریەوە  داخراوە. بۆ ئەوەی هاوڵاتیان نەچنە نێو خانووەکانیان هاوڵاتیان ئاگادار دەکرێنەوە.

١٨:٣

لە تورکیا خوێندنگاکان تاوەکو حەفتەیەک ناکرێنەوە

لە تورکیا بەبۆنەی بومەلەرزەکەەوە، خوێندنگاکان تاوەکو حەفتەیەک ناکرێنەوە و تاوەکو ١٣ی شوبات پشوو راگەیەندرا.

١٨:١

بەرێوەبەری خۆسەر، مەسەدە و پەیەدە: هەموو دەرفەتەکانمان بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکە بەکار دەهێنین

خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، ئەنجومەنی سوریای دیموکرات (مەسەدە) و پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) سەرەخۆشیان لە کەسوکاری قوربانیانی بومەلەرزەکە کرد و رایانگەیاند، بۆ هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووان هەموو دەرفەتەکانمان بەکار دەهێنین.

١٧:١٩

دیمەنی گوندی هارمانلی سەمسور

١٧:١٧

کەجەدەکە- ئە: پێویستە گەلەکەمان لە رێگەی مانگی سوور هاوکاری بکات

کەجەدەکە – ئە راگەیەندراوێکی لەبارەی بومەلەرزەکەت سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و وتی، " بۆ ئەوەی راستەوخۆ هاوکاریەکانی بگاتە لێقەوماوان، پێویستە لە رێگەی مانگی سورەوە هاوکاری پێشکەش بکرێت."

١٧:٠٠

لە ئامەد گەل بەرەو پارێزگاری رێپێوانی ئەنجامدا

دوای ئەوەی رێگە نەدرا هەڵمەتی گەڕان لەنێو باڵەخانە داڕماوەکانی کۆڵانی خارپێتی ناوچەی یەنیشەهیری ئامەد ئەنجام بدرێت، گەل کە لەنێو باڵەخانە رووخاوەکاندا چاوەڕیێ رزگارکردنی کەسوکاریان بووم، بەرەو پارێزگاری دەستیان بە رێپێوان کرد.

 

١٤:٣١

هەدەپە سەفەربەری راگەیاند

هەدەپە دوای بومەلەرزەکەی کوردستان، سەفەربەری راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد کە پەرلەمانتارانی هەدەپە، بەڕێوەبەرانی پارتەکە و بەڕێوەبەرانی شار و ناوچەکان، دەست بە خەباتی هاوکاریکردنی لێقەوماوان و زیانلێکەوتووان دەکەن.

١٤:٢٦

مێزی قەیرانی سەر بە پلاتفۆرمی پاراستن و پشتگیری شاری ئامەد: بەهۆی بوومەلەرزەکەوە ٤٢ کەس گیانیان لەدەستداوە ٥٥٠ کەس بریدنار بوون و ٢٠ باڵەخانە داڕماون.

١٤:٢٤

دیمەنی ناوچەی کرکخانی هاتای

١٤:١٩

ئاژانسی سانا: تاوەکو ئێستا بەهۆی بومەلەرزەکەوە ٧٣٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزار و ٢٨٤ کەس بریدنار بوون.

١٤:١٨

یەکێتی پزیشکانی تورکیا مێزی قەیرانی دروست کرد و داوای کە کارمەندانی تەندروستی کرد کە بە شێوەیەکی چالاک کار بکەن.

یەکێتیەکە داوای کرد رێگە نەدرێت لەو شوێنانەی کە بومەلەرزەی تێیایدا روویداوە، رێگە نەدەن کەموکورتی دروست ببێت.

داوای کرد:

هاوڵاتیان جگە لە پێویستی زۆر تەلەفون بەکار نەهێنن. هەروەها سەردانی ئەو نەخۆشخانانە نەکەن کە بریندارانی بومەلەرزەکەی لێیە.

١٤:١٤

لە گوندی هارمانلی ناوچەی گۆڵباشی سەمسور کە سێ هەزار کەسی تێدا دەژی ٨٠ خانوور داڕماون، بەڵام زانیاری زیاتر بە دەست نەهێنراون.

دیمەنی داڕمانی باڵەخانەی لە ئەسکەندەرۆن

١٤:١٩

بەڕێوەبەرایەتی کارەساتە سروشتیەکان: ١٠١٤ کەس گیانیان لەدەستداوە

سەرۆکایەتی بەڕێوەبەرایەتی کارەساتە دروشتیەکان رایگەیاند، ئاماری قوربانیەکانی بومەلەرزەکە بەم شێوەیەیە؛ ١٠١٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٧٠٠٣ کەس بریندار بوون. ١٠٥ بومەلەرزەی بچوک دروست بوون و ٢٨٢٤ باڵەخانە رووخاون.

١٤:١٤

باشوری کوردستان، هەناردەی نەوتی خۆی بۆ تورکیا راگرت

حکومەتی هەرێمی کوردستان، ریاگەیاند، بەهۆی بومەلەرزەکەوە هەناردەی نەوتەکەی بۆ تورکیا راگردتووە. وەزارەتی سەرچاوە سروشتیەکان رایگەیاند کە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان کە رۆژانە ٤٥٠ هەزار بەرمیلە راگیراوە.

لە مەرەش بومەلەرزەیەک بە گوڕێ ٧.٤ پلە بە پێوەری رێختەر و لە دیلۆک بە گوڕێ ٦.٥ پلە و ٦.٤ پلە بومەلەرز ڕوویدا. بەوهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان گیانیان لە دەستداوە و بریندار بوون.

١٣:٥٢

لە سەمسور ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا، بینای شارەوانی رووخا

لە سەمسور بە هۆی بومەلەرزەوە ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا. بینای کارگێڕیی شارەوانی سەمسوریش روخا. بینای چوار نهۆمی شارەوانی بە تەواوەتی رووخا. دەوترێت کە بە ئەگەری زۆر کارمەندانی پاسەوانی لە ژێر داروپەردویی بیناکەدابن.

١٣:٤٣

لەباکور و رۆژهەڵاتی سوریا ٦ کەس بە هۆی بومەلەرزەوە ژیانیان لەدەستدا

خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، بە هۆی بومەلرزەوە ٦ کەس ژیانیان لەدەستداوە و ٤٤ کەسیش برینداربوون.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی جوان مستەفا بۆ ماڵپەری خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ئاشکرای کردووە، کە گەڕەکی شێخ مەقسودی حەڵەب ٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٣ کەسیش برینداربوون. لە شەهبا ٥ کەس، لە کۆبانێ ٤ کەس، لە منبجیش دوو کەس برینداربوون.

جوان مستەفا باسی لەوەشکرد، کە نەخۆشخانەکانی هەرێمەکە خراونەتە ئامادەباشییەوە.

١٣:٤١

فەدا: خۆمان برینەکانمان ساڕێژ دەکەین

فیدراسیۆنی دیموکراتیکی عەلەوییەکان لە بارەی بومەلەرزەکەی بازارجخ و ئەلبیستان داوای لە هەمووان کرد کە هاوکاری رەوانە بکەن.

لە راگەیەندراوەکەی فەدادا هاتوە، کە بۆ سوک کردنی ئازارەکانی بومەلەرزەکە بە هاوکارییەکی بەهێزی مرۆیی هەوڵەکانیان دەخەنە گەڕ و رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی بە درێژایی چەند ساڵی رابردوو رێکاری پێویست نەگیراوەتەبەر زیانەکانی بومەلەرزەکە زۆر قورس بوون.

فەدا داوا لە هەموو کەسێک دەکات کە هاوکاری لێقەوماوانی بومەلەرزەکە  بکەن و رایگەیاند، "هاوبەشی ئازارەکانی گەلەکەمانین. ئێش و ئازاری ئەوان ئێش و ئازاری ئێمەیە، هەوڵ دەدەین خۆمان برینەکانی خۆمان ساڕێژ بکەین".

لە راگەیەندراوەکەدا داوا لە هەمووانکراوە کە بە بەپرسیارێتی گەورەوە مامەڵە بکەن و هاوکاری لێقەوماوان بکەن.

١٣:٣٢

دیمەنی ئاسەوار و کاریگەری بومەلەرزەکە لە شەهبا

١٣:٢٩

خەڵکی بازارجخ: ئافاد ناکەوێتە کار، چاوەڕێی هاوکاری بەپەلەین

لەناوچەی بازارجخی مەرەش دوای بومەلەرزەکەی ئەم دواییە بە گوڕی ٧.٨ پلە بە پێوەری ریختەر ژمارەیەکی زۆر خانو رووخاون. لە ناوەندی ناوچەکەش کاولکاری زۆر هاتووەتە ئاراوە. بەڵام ئاستی زیانەکان لە زۆربەی گوندەکان نەخەمڵێنراوە.

خەڵکی ناوچەکە بە ئاژانسی هەواڵی فوراتیان راگەیاند کە تیمەکانی ئافاد (بەڕێوەبەرایەتی رووبەڕووبوونەوەی باری لەناکاو) دوای بومەلەرزەکە کارەکانی گەڕان و رزگارکردیان رێکنەختووە، هەربۆیە خيڵکەکە پێویستیان بە بەهاناوەچوونی بەپەلە هەیە.

لە ناوچەکەدا کە هاوکاری کەمی لە رووی گەڕان و رزگارکردنەوە پێگەیشتووە پێشبینی دەکرێت کە ژمارەیەکی زۆر لە ژێر داروپەردووی خانووە رووخاوەکاندا بن. نیگەرانی ئەوە هەیە لە ژمارەی قوربانیان بەرزتر بێتەوە.

١٣:٢٣

'هیچ هاریکارییەک نەکراون، ئەوانەشی لە ژێر داروپەردووی خانووە رووخاوەکاندا بوون ژیانیان لەدەستدا'

پەرلەمانتاری جەهەپەی هاتای سوزان شاهین لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاند، "ئافاد نەهاتە ئێرە. ئەمە بەو واتایەدا کە ئەوانەی لە ژێر داروپەردووی خانووەکاندان گیانیان لەدەست دەدەن. لە ئیسکەندەرون ٣٢ هەزار خانوو روخاون. ٨ سەعاتی بەسەردا تێپەڕیوە، بەڵام تائێستا هیج کارێکی تێدا ئەنجام نادرێت. دۆخی کەشوهەواش زۆر نالەبارە. خەڵک لە دەرەوەن. لە قەراغ رێگەکان تەرم دەبینرێن. هیچ تیمێک نەهاتە ئێرە بۆ ئەوەی کاروبارەکان بەڕێوەببات. بومەلەرزەکە کاریگەری کردووەتە سەر فڕۆکەخانەش. با ئافاد بێتە ئێرەش . ئیتر بەسە. مرۆڤەکان دەگرین. لەناوەندی شارەکە شوێنی پارێزراو بوونی نییە".

١٣:١٤

لە دێرسیم هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاری دەستیپێکرد

پلاتفۆرمی رەنج و دیموکراسی لە دێرسیم بۆ پشتیوانی لە خەڵکی مەرەش و دیلۆک کە بومەلەرزەکە زیانی زۆری پێگەیاندوون دەستی بە کۆکردنەوەی هاوکاری کرد. پلاتفۆرمەکە وێڕای سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیانی بومەلەرزەکە رایگەیاند، "پێویستی بە خێمە، خواردنی لە قوتونراو، بەتانی، جزمە، جلوبەرگی زستانە، گۆرەوی، کڵاو، ملپێچ، دەستکێش، سانتی ژنان، دایبی، خواردنی منداڵان، زۆپا و لایت هەیە.

١٣:١٢

لە گوندی کوروجەکی ئەلبیستان بە دەیان ماڵ خاپور بوون

لە گوندی کۆروجەکی ئەلبیستان کە گوندێکی کوردانی عەلەویە بەدەیان ماڵ خاپور بوون.

١٢:٤٧

دووەم بوومەلەرزە لە ئەلبیستان بووە هۆی وێرانکاری گەورە

لە ئەلبیستان دوای دووەم بوومەلەرزە وێرانییەکی زۆر روویدا. کاربەدەستانی دەوڵەتی تورک هاریکاری ناگەیەننە زیانلێکەوتوانی بومەلەرزەکە. تەنیا دەوروبەری بینا رووخاوەکان دەگەڕێن. کاری گەڕان و رزگار کردن لە زۆر بینای رووخاو ئەنجام نەدراوە. بەهۆی ئەوەی خێمە نەدرابوو بە زۆر کەس لە کاتی بومەلەرزەی دووەمدا چەندین کەس لە ناو ماڵەکاندا بوون.

١٢:٣٧

فەد مەد بانگەوازی بۆ هاوکاریکردنی لێقەوماوان راگەیاند

فیدراسیۆنی کۆمەڵکا ئازادەکانی مێزۆپۆتامیا (فەد-مەد لە رەین وێستفالیای باکور) سەبارەت بە بومەلەرزەکەی باکور و رۆژئاوا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوای گەیاندنی هاوکاری کرد.

فەد-مەد وێڕای سەرەخۆسی لە کەسوکاری قوربانیانی بومەلەرزەکە، داوای لە کوردستانیان لە ویلایەتی رەین وێستفالیای باکور و هەموو کوردستانیانی ئەڵمانیا کردووە بە هەموو توانایانەوە هاوکاری زیانبەرکەوتووانی بومەلەرزەکە بکەن.

١٢:٣٦

فڕۆکەخانەکان داخراون

لە ئەدەنە، دیلۆک و مەرەش فڕۆکەخانەکان داخراون. لە مەرەش و دیلۆک تەنیا رێگە بە فڕینی فرۆکە فریاگوزارییەکان دەدرێت. هەروەها فڕۆکەخانەی هاتای کە بە هۆی بومەلەرزەکەوە زیانی بەرکەوتووە گەشتەکان بە تەواوەتی راگیراون و فڕۆکەخانەکەش داخراوە.

 

١٢:٣٣

دیمەنەکانی دیلۆک

١٢:٣٢

لەناوچە بومەلەرزە لێدراوەکان کەلوپەلی بەهاناوەچوون کەمن

لە هەرێمە بومەلەرزە لێدراوەکانەوە راگەیەندرا کە کەلوپەلی گەڕان و رزگارکردن زۆر کەمن.

سەماعەت ئوجاما لە تەمەمەئۆبە وەباسی لە کار و چالاکییەکان لە ئامد کرد و رایگەیاند، کەلوپەلی رزگارکردن لە ناوچەکە زۆر کەمن.

١٢:٢٣

دیمەنەکانی بە  هاناوەچوون لە دیلۆک

١٢:٢٢

تەژەکە-ئە: دەسەڵات باجی ئەو ئازارە دەدات

بزوتنەوەی ژنانی کورد لە ئەوروپا (تەژەکە-ئە) بە بۆنەی بومەلەرزەکەی باکوری کوردستانەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و سەرەخۆشی لە گەل کرد و هیوای چابوونەوەی بۆ برینداران خواست.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە حکومەتی هاوپەیمانی ئاکەپە-مەهەپە لە ساڵانی رابردوودا زیانێکی زۆریان بە ژینگەی کوردستان و تورکیا گەیاندووە و بەرپرسیاری سەرەکی زیانە گیانییەکانی خودی حکومەتە. راگەیەندرا کە سەرباری هۆشدارییەکانی شارەزایانیش هاوپەیمانی ئاکەپە-مەهەپە رێکاری پێویستی نەگرتووەتەبەر، بودجەی بۆ شەڕ بەکارهێناوە و ئەوەس خراوەتەڕوو کە هاوپەیمانی ئاکەپە – مەهەپە باجی ئەوە دەدات.

داواش لە گەل کراوە کە بۆ ساڕێژکردنەوەی ئازارەکانی کوردستان هاریکار بن.

١٢:١٩

لە مەرەشەوە وێنەکانی بومەلەرزە


         


        

١٢:١٨

تەڤدەم بانگەوازی بەهاناوەچوونی راگەیاند

تەڤگەری کۆمەڵگای دیموکراتیک (تەڤ-دەم) سەبارەت بە بومەلەرزەی باکوری کوردستان کە کاریگەری کردووەتە سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بانگەوازێکی راگەیاند و تیایدا وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە هیوای چاکبوونەوەی بۆ بریندارەکان خواست.

لەراگەیەندراوەکەدا هاتووە کە دەوڵەتی تورک خزمەت بە مرۆڤەکان لە ناوچەکەدا ناکات و داوای لە هەمووان کرد کە پشتیوانی لە لێقەوماوان بکەن.

١٢:١٧

کۆمناو: هەموو دەرفەت و تواناکانمان دەخەینەکار

دەزگای بنەماڵەی شەهیدان (کۆمناو) رایگەیاند: "لەم رۆژە بە ئازار و دژوارەدا لە رووی مادی و مەعنەوییەوە هاوکاری گەلەکەمان دەکەین".

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "چاوەڕوانی گەلی کوردستان لە سەرچاوەکانی خۆیەتی. لە سەرچاوەکانی گەلی کوردە. بانگەوازی ئێمە بۆ گەلەکەمان ئەوەیە کە تواناکانی خۆیان بخەنە کار و پشتیوانی لە لێقەوماوانی بومەلەرزەکە بکەن".

١٢:١٥

تە مە مە ئۆ بە مێزی قەیرانەکانی پێکهێنا

تە مەمە ئۆ بە مێزی قەیرانەکانی پێکهێنا. بە گوێرەی لێدوانی لقەکانی سەس و تەتەبەی ئامەد، لە ئامەد تائێستا ٢٦ کەس ژیانیان لەدەستداوە، ٤٥٤ کەسیش برینداربوون. ئەمڕۆ لە ئامەد چەندین بینای دیکە روخاون.

١٢:٠٩

هەدەکە، تەژەئا، دەبەپە، هەدەپە و بەمەگە بەڕێوەبەرایەتی قەیرانیان پێکهێنا

هاوسەرۆک و هاووتەبێژانی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە)، پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) و هێزەکانی تێکۆشانی یەکگرتوو (بەمەگە) لە بینای هەدەپە لە ئیستەنبوڵ کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیان ساز کرد.

هاوسەرۆکی هەدەپەی ئیستەنبوڵ ئیلکنور بیرۆل لێدوانیدا و سەرنجی راکێشا بۆ سەر ئەو کارانەی دەبێت بە خێرایی ئەنجام بدرێن.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "بە گوێرەی زانیارییەکان کە گەیشتوونەتە ناوەندی گشتیمان ' بەڕێوەبەری ناوەندی قەیرانەکان' دامەزراوە. پارتەکەمان لە رێگەی رێکخستنەکانی پارتەکە لەو شارانەی بومەلەرزە تیایاندا روویداوە، لە ناوەندی ئامەد بەڕێوەبەری هەرێمی دامەزرانووە. بە زانیاریانەی لە هەرێمەکە وەردەگیرێن، پستیوانییەکان گەورەتر دەبن. کاربەدەستانمان خۆیان گەیاندووەتە ئەو شوێنانەی بومەلەرزە تیایاندا روویداوە. بەتایبەتی هاوسەرۆکان، پەرلەمانتارانمان بۆ ئەوەی کاروبارەکانی پەیوەست بە بەهاناوەچوونی قوربانیانی بومەلەرزەکە بەڕێوەببەن لەو ناوچانەن".

١٢:٠٤

جیک لەپێناو هاوکاری ماددی و مەعنەویدا بانگەوازی راگەیاند

کۆمەڵگەی ئیسلامی کوردستان (جیک) بانگەوازی بۆ پشتیوانی و هاوکاری راگەیاند و باسی لەوەکرد، "داوا لە هەموو کەس دەکەین کە لە رووی ماددی و مەعنەوییەوە پشتیوانی زیانلکەوتوانی کارەساتی بومەلەرزە بکەن. داوا لە کۆمەڵگاکەمان و هەموو مرۆڤایەتی دەکەین کە لەبەرامبەر ئەو کارەساتە و زیانلێکەوتووان بە هەموو شێوەیەک هاریکاری ماددی و مەعنەوی پێشکەش بکەن".

١٢:٠١

سەرۆکی پارتی شۆڕشگێڕ و کچەکەی لە ژێر داروپەردوودا ماونەتەوە

لەناوچەی ئانتاکیای هاتای سەرۆکی پارتی شۆڕشگێری یەکگرتوو ئەلیف تۆرون ئۆنەرەن و کچەکەی ئەیلەم ئایدن لە ژێر داروپەردووی خانووە رووخاوەکاندا ماونەتەوە.

١١:٥٣

لە مەرەش جارێکیتر بوومەلەرزە روویدایەوە و گوڕەکەی ٧.٥ پلە بە پێوەری ریختەر بوو

دامەزراوەی کاندیللی رایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٥ پلە بە پێوەری ریختەر بوومەلەرزە روویداوەتەوە. راگەیەندرا کە لە ناوچەی گۆزپناری مەرەش لە قوڵایی ١٦.٤ کیلۆمەتری ژێر زەوی بوومەلەرزە روویداوە. بومەلەرزەکە کاریگەری دژواری لەسەر ناوچەکانی دەوروبەر داناوە.

١١:٥٠

لە ئامەد بومەلەرزەیەکی دیکە

لە ئامەد جارێکیتر بومەلەرزە روویداوە. لە یەنیشەهیری ئامەد بینایەکی دیکە رووخا، راگەیەندرا کە گوڕی بومەلەرزەکە ٧.٥ پلە بە پێوەری ریختەر بووە.

١١:٤٠

کەنەکە بۆ بەهاناوەچوونی لێقەوماوانی بومەلەرزەکە بانگەوازی راگەیاند

دەستەی بەڕێوەبەری کەنەکە لەپێناو بە هاناوەچوونی بومەلەرزەکەی باکور و رۆژئاوای کوردستان داوای سەفەربەری کرد.

لە راگەیەندراوەکەی دەستەی بەرێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە)دا هاتووە: داوالە گەلەکەمان دەکەین کە بۆ هاوکاریکردنی لێقەوماوانی بومەلەرزەکە بە گیانی سەفەربەری بجوڵێنەوە و خاوەنداری لە یەکتر بکەن. پێویستە هەر کەس چی لە دەست دێت بیکات، ئەمە ئەرکی مرۆڤایەتی و وڵاتپارێزییە.

 

١١:٣٦

دیمەنەکانی ئەلبستان

١١.٣٣

تا ئێستا ٩١٢ کەس ژیانیان لەدەستداوە

بە گوێرەی زانیارییەکانی کاربەدەستانی دەوڵەتی تورک تا ئێستا ٩١٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٥ هەزار و ٣٨٥ کەسیش برینداربوون. کارەکانی گەڕان و بەهاناوەچوون بەردەوامە. لە زۆر ناوچە هاوڵاتیان بە توانای خۆیان هەوڵ دەدەن ئەو کەسانەی لە ژێر داروپەردووی خانووە رووخاوەکاندا رزگار بکەن.

١١.٢٧

وێنەکانی دوای بومەلەرزە لە ئامەد


         


        

١١:٢٦

لەسەمسور بەدەیان بینا رووخاون

لەناوەندی سەمسور بە دەیان بینا روخاون. بە دەیان کەس لە ژێر داروپەردووی خانووە رووخاوەکاندان. کارەکانی رزگارکردن بەردەوامن. لە دەروازەی شارەکە بۆ مەودای چەند کیلۆمەتر ئۆتۆمبێل ریزیان بەستووە، بە هۆی کۆبوونەوەی ئۆتۆمبێلەوە تیمە فریاگوزارییەکان ناتوانن خۆیان بگەیەننە ئەو ناوچانەی بیناکانی روخاون. تۆڕەکانی پەیوەندی، ئاو و کارەبا پچڕاون.

١١:٢٥

ئاڤەگ-کۆن: خەمگین و توڕەین

کۆنفیدراسیۆنی کۆجبەرانی بندەست لە ئەوروپا (ئاڤەگ-کۆن) لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردووە " ئێمە خەمگینین، بەڵام لە هەمان کاتدا توڕەین . بە هۆی سیاسەتەکانی سیستمی سەرمایەدارییەوە کە پشتی بە پارە و بەرتیل بەستووە، هەروەها بە هۆی شەڕی داگیرکەرییەوە لە سوریا و رۆژئاوا زیانێکی زۆر بەر شارەکان کەوتووە. لەبەر ئەوەس لە چەندین شار ژمارەیەکی زۆر مرۆڤ گیانیان لەدەستدا. ئەو پارانەی دوای بومەلەرزەکەی دوزجە کۆکرانەوە، لە بری زیانلێکەوتووان، بۆ رزگارکردنی ئابووری خۆیان بەکارهێنرا.

ئاڤەگ-کۆن لە پێناو گەورەکردنی هاوکارییەکان بانگەوازی راگەیاند.

١١:٠٥

مانگی سووری کوردستان داوای یارمەتی بەپەلە بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەکە دەکات

بانگەوازی مانگی سووری کوردستان بەو شێوەیەیە:

ئەمڕۆ ٦ی شوبات، لە ناوچەی پازارچخی مەرەش لە باکوری کوردستان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٨ پەلە بە پێوەری رێختەڕ ڕوویدا. دوای ئەوە بوومەلەرزەیەکی دیکە بە گوڕێ ٦.٤ پەلە بەپێوەری ڕێختەر لە ناوچەی نورداگی سەر بە دیلۆک ڕوویدا و بوومەلەرزەیەکی دیکەش بە گوڕێ ٦.٥ پلە بە پێوەری رێختەر لە ناوچەی ئیسڵاحییەی دیلۆک ڕوویدا.

لەسەر ئەم بنەمایە داوا لە کورد و هەموو  مرۆدۆستان و خێرخوازانی ئەوروپا و دەرەوەی وڵات دەکەین، کە لە ڕێگەی مانگی سووری کوردستانەوە هاوکاری بە زیانلێکەوتوان و لێقەوماوانی بومەلەرزەکان بگەیەنن.

ناونیشانی هاوکاری لە رێگەی مانگی سووری کوردستانەوە

Amanc: ERDHEJ ALÎKARÎ

Heyva Sor a Kurdistanê e. V.

Wilhelmstr. 12

53840 Troisdorf

 

Kreissparkasse Köln

IBAN: DE49 3705 0299 0004 0104 81

BIC/SWIFT: COKSDE33XXX

 

www.paypal.me/heyvasorakurdistane

 

ناونیشان و هەژمارە بانکییەکانی رێکخراوە کۆمەک بەخشەکان

Fransa

Association Humanitaire Soleil Rouge – RojaSor

Tel: +33 (0) 180 89 42 67

E-mail: [email protected]

CIC TROYES HOTEL DE VILLE

IBAN: FR7630087335000002074770150

BIC/ SWIFT:  CMCIFRPP

 www.rojasorfrance.com

 

Swîsre

Kurdistan Roter Halbmond Schweiz (Croissant Rouge du Kurdistan Suisse)

Rue des Savoises 15, 1205 Genève

Banque Cantonale Vaudoise (Kantonalbank)

Konto N°: 10-725-4

IBAN: CH62 0076 7000 L543 3416 5

BIC/SWIFT: BCVLCH2LXXX

 

www.heyvasor.ch

 

Holenda

Stichting Koerdische Rode Halve Maan (Heyva Sor a Kurdistanê)

Fokkerstraat 539 Links, 3125 BD Schiedam

Email: [email protected]

www.stichtingkrhm.nl

 

Swêd

Insamlingsstiftelsen Kurdiska Röda Solen

(Roja Sor a Kurdistanê)

Ankdammsgaten 33, 171 67 Solna

Tel.: +46 (08)-27 36 85

Email: [email protected]

Org nr. 802481-5782

SWISH:123 40 138 68

BANK GIRO: 5589-7672

IBAN: SE04 5000 0000 0537 4106 6753

BIC: ESSESESS

www.rodasolen.se

 

  Avûstirya

Roja Sor a Kurdistanê

Brünner Straße 130-134/3/8,  1210 Wien

Tel: 00 43 (0) 676 9126884

BAWAG

IBAN: AT751400003010314274

BIC : BAWAATWW

Konto No: 030 103 14 274

BLZ : 14 000

 

rojasor-osterreich.org

 

Îngilîstan

Kurdish Red Moon (Heyva Sor a Kurdistanê)

Fairfax Hall 11 Portland Gardens London N4 IHU

E-mail:[email protected]

Registered Charity No: 10 93 741

Company No: 42 85 714

The Co-operative Bank

Bank Sort code: 089299

Bank Account No: 65863091

IBAN: GB55 CPBK 0892 9965 8630 91

BIC: CPBK GB22

 

 www.heyvasoruk.org/

 

Norwec

Kurdiske Røde Halvmåne Norge (Heyva Sor a Kurdistanê)

Hausmanns gate 6 0186 Oslo / Norge

Tel: 0047 98 46 33 28

Organisasjonsnummer: 009124. 84734

VIPPS: 21957

DNB BANK ASA OSLO

Account/Hesap/Konto No: 1503 40 52953

IBAN: NO 15 1503 4052 953

BIC/ SWIFT: DNBANOKKXXX

 

 

Îtalya

Mezzaluna Rossa Kurdistan Italia ETS (Heyva Sor a Kurdistanê)

Via Forte dei Cavalleggeri,53 Livorno

Banca Etica

IBAN: IT53 R050 1802 8000 0001 6990 236

BIC/ SWIFT: ETICIT22XXX

 www.mezzalunarossakurdistan.org

 

Belçîka

ASBL Croissant Rouge du Kurdistan-

Koerdische Rode Halve Maan VZW (Heyva Sor a Kurdistanê)

Gospertstr. 78

4700 Eupen

Tlf:0032 (0) 470 94 64 19

Numéro d’entreprise:465 073 725

BNP PARIBAS FORTIS

IBAN: BE04 0013 2448 9631

BIC/SWIFT : GEBABEBB

 

www.koerdischerodehalvemaan.be

 

Japan

Kurdistan Red Moon – Heyva Sor a Kurdistanê – ( クルディスタン 赤月)

Saitama ken kawaguchi shi shiba shinmachi 8-22 Sanko build 501

( 埼玉県川口市芝新町8ー22 三幸ビル 501)

Tlf: +81 90 2149 9979

JP BANK

Konto Nr:10100 – 56545271

https://www.facebook.com/Heyva.Sor

١٠:٥٥

ئامەد

پلاتفۆڕمی پاراستن و هاوکاریی ئامەد ڕایگەیاند، لە ئامەد ٢٠ بینا ڕووخان و ٢٦ کەس گیانیان لە دەستداوە و ٤٦٤ کەسی دیکەش برینداربوون.

١٠:٥٠

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا: یارمەتی دەنێرین

ئۆلاف شولز ڕاوێژکاری ئەڵمانیا وتی، بە خەمباریەوە هەواڵەکانی سەر بومەلەرزەکەی نزیک سنووری سوریا و تورکیا چاودێری دەکەین. ژمارەی گیان لە دەستدان زۆرە. ئێمە لە ئەڵمانیاوە یارمەتی دەنێرین.

١٠:٤٥

فەرەنسا: ئێمە بۆ یارمەتیدانی قوربانیانی بوومەلەرزەکە ئامادەین

ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا پەیامێکی لەسەر میدیا دیجیتاڵییەکان بڵاوکردەوە و وتی: "دوای ئەو بوومەلەرزە ترسناکە، دیمەنی تراژیدی لە تورکیا و سوریاوە دێن. فەرەنسا ئامادەیە یارمەتی خەڵکی ئەو ناوچانە بدات. دڵمان لەگەڵ بنەماڵە و خێزان و قوربانیانی بوومەلەرزەکەدایە".

١٠:٤٠

دیلۆک

١٠:٣٨

بەشتاش: پێویستە پێکەوە برینی بومەلەرزەکە ساڕێژ بکەین

مەرال دانش بەشتاش سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە لە پەرلەمان وتی: "دەبێت لەم دۆخە سەختەی زستاندا ئێمە پێکەوە برینەکانی ئەم بوومەلەرزەیە ساڕێژ بکەین" و داوای پشتگیری و پشتیوانی و هاوکاری بۆ زیان بەرکەوتوانی بومەلەرزەکە کرد.

١٠:٢٩

لە ڕحا ٢٠ کەس گیانیان لەدەستداوە

بەهۆی بومەلەرزەکەوە چەندین باڵەخانە لە ڕحا و ناوچەکانی دەورووبەری ڕووخاون. لە ناوەندی شار و لە ناوچەکانی هەواگ،  بیرەجیک و پرسوس ٦٠ بینا ڕووخاون. بەلایەنی کەمەوە ٢٠ بینا لە ناحیەکانی خەلیلیە و ئەیوبییەی ناوەندی ڕحا ڕوخاون و ٢٠ تەرم لەئاو داروپەردوی بیناکاندا دەرهێنراون و نزیکەی ١٠٠ برینداریش گەیەنراونەتە نەخۆشخانە.

هەروەها بەلایەنی کەمەوە ٤٠ بینا لە قەزاکان دا ڕووخاون و ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان لە ژێر داروپەردوی بیناکاندا گیریانخواردووە.

کارەکانی ڕزگارکردن بەردەوامە و بینایەک لە گەڕەکی باخچە ئەڤلەریش ڕووخاوە. داوا لە خەڵک دەکرێت لە بینا زیانلێکەوتووەکان نزیک نەبنەوە.

١٠:٢٢

چەولیک – دێرسیم - سێرت

قادر ئیکینچی پارێزگاری چەولیک وتی، هیچ زیانێکی گەورە لە شارەکەدا ڕووی نەداوە. ئەوە لە کاتێکدایە زیان بە ٨ گوندی ناوچەی دارا هێنی گەیشتووە.

لە دێرسیم و سێرتیش بەهۆی بومەلەرزەکەوە خەڵک بە درێژایی شەو لەسەر شەقامەکان ماونەوە و زیانیش بە چەند ماڵێکی هاووڵاتییان گەیشتووە.

١٠:٢٢

خارپێت

بوومەلەرزەکە لە خارپێتیش بە توندی هەستی پێکراوە. هەندێک لە دیوارەکانی نەخۆشخانەی زانکۆی فورات درزیان تێکەوتوە و بەشێکیشیان ڕووخاون. چەندین بینای شارەکەش زیانیان پێگەیشتووە.

١٠:٢٢

ئێلح

لە گەڕەکی ڕامانی ئێلح و لە شەقامی کۆماندۆ زیان بە ٢ بینا گەیشتوە. نەخۆشخانەی فێرکاری و توێژینەوەی ئێلح و چەندین بینا زیانیان پێگەیشتووە.

١٠:٢١

لە شەهبا ٣ کەسی برینداربوون

لە گوندەکانی بابنس و تل قەرەی کانتۆنی شەهبا، بەهۆی بومەلەرزەکەوە چەند خانوویەک ڕووخان. ٣ کەس بە ناوەکانی زەهرەدین جابر (٦٠) و دلیشان هەملکۆ (٣٦) و عەبدۆ حەبیب عەلۆ (٤)  ببوون بە ژێر داروپەردوی بینا ڕووخاوەکانەوە و ڕزگارکران و بە برینداری گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.

١٠:١٤

لە شێخ مەقسود و ئەشرەفیە شوێنەکانی کۆبوونەوە دیاریکران

لە چوارچێوەی کارەکانی ئەنجومەنی گەلی شێخ مەقسود و ئەشرەفییەدا، ئەوانەی ماڵ و حاڵیان بەهۆی بومەلەرزەکەوە وێران بووە ڕەوانەی ناوەندە دیاریکراوەکان کران. لە کاری ٢١ کۆمۆنی ئەنجومەندا، خێزانە زیانلێکەوتووەکانی بومەلەرزەکە لە پارکەکانی ئارین میرکان و عەفرین لە گەڕەکی ئەشرەفییە، لە مزگەوت و خوێندنگاکان جێگیرکران.

١٠:١٠

دیمەنەکانی دوای بومەلەرزەکەی ئامەد

١٠:٠٦

دیمەنەکانی نەخۆشخانەی شەهید فەجیر لە شێخ مەقسود

١٠:٠٤

دیمەنی بینا ڕووخاوەکانی بومەلەرزەکە

٠٩:٥٦

دیمەنێکی بومەلەرزەکەی حەلەب

٠٩:٤٣

دیمەنێکی بومەلەرزەکەی شێخ مەقسود

٠٩:٣٦

بارەگاکانی هەدەپە، ئیهەدە و چەندین بینای دیکە لە ئەسکەندرون ڕووخاون

بارەگای پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە)، حیزبی سەعادەت (SP) و کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (ئیهەدە / ÎHD) لە ناوچەی هاتای ئەسکەندرون بەهۆی بومەلەرزەوە ڕوخان. هاوکات خەڵکێکی زۆر لە ژێر داروپەردوی بیناکاندان و تیمەکانی فریاکەوتنیش کەمن. چەندین باڵەخانەش لە ناوچەی هاتای ڕووخاون.

بەهۆی بومەلەرزەکەوە رێگای فڕۆکەخانەی هاتای تەقیوە و قڵیشی تێکەوتوە و بەو هۆیەوە فڕۆکەخانەکە گەشتەکانی ڕاگرتوە.

٠٩:٣٠

لە ئەلبیستان ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتی گیانیان لە دەستداوە و بریندار بوون

ژمارەی ئەو هاووڵاتییانەی لە ئەلبیستان گیانیان لە دەستداوە ڕوو لە زیادبوون دەکات. ژمارەی بینا ڕووخاوەکانیش زۆر زیاترە لەوەی تا ئێستا بڵاوکراوەتەوە. لە یەک بینادا ٦ تەرم دەرهێنراوە، بەڵام بیناکە ١٨ کەسی تیادا بووە.

بەهۆی زستانەوە کەس لە گوندەکان دا نەبووە و تا ئێستا کێشەیەکی گەورە لە گوندەکاندا نییە.

٠٩:٣٩

کەجەدەکە بانگەوازی هاوکاریی بڵاوکردەوە

کەجەدەکە ڕاگەیاندروێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: "بەپێی ئەو زانیارییانەی بە دەستمان گەیشتوون، بوومەلەرزەکە لە ١٠ شاردا ڕوویداوە و لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان هەستی پێکراوە و بۆ ئەوەش پێویستی بە پەناگە و هاوکاری هەیە. دیارە کاریگەرییەکانی بومەلەرزەکە زۆر بەرزە و بارودۆخێکی قورس دێتە پێشەوە.

بۆیە ئێمە داوا لە گەلەکەمان لە ئەوروپا دەکەین، کە لە بەرامبەر ئەم کارەساتەدا بە شێوەیەکی هاودەنگ وهەماهەنگ پەرە بە هاوکارییەکانتان بدەن و پێویستە ناوەندەکانی قەیرانی فریاکەوتن و خێرا دابمەزرێنرێن و هاوکاری ماددی و مەعنەویش بەشێوەیەکی کۆنترۆلکراو دابین بکرێت.

٠٩:٢٥

دیمەنێک لە پازارجخ

٠٩:٢٤

دیمەنێک لە بومەلەرزەکەی سەمسور

٩:٠٨

ڕاگەیاندراوی کەجەکە لەسەر بومەلەرزەکە

هاوسەرۆکایەتیی دەستە بەرێوەبەری کەجەکە ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی بومەلەرزەکەوە بڵاوکردەوە.

هۆکاری ئەو زیانە گەورەیە دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپەن، کە هیچ رێوشوێنێکیان نەگرتووەتەبەر و دەبێت هەموو کەس بەپێی توانایی خۆی دەستبەکار بێت و هاوکاریی تەواو بکات.

راگەیەندراوی هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەم جۆرەیە:

"سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەکی بەهێز روویدا کە ناوەندەکەی پازارجخی مەرەشە و بەتایبەتی زۆر شاری باکور، کاریگەریشی کردە سەر زۆر ناوچەی دیکە. سەرەتا سەرەخۆشی لە گەلانی باکوری کوردستان و تورکیا دەکەین، خودا لەو کەسانە خۆشبێت کە گیانیان لەدەستداوە و هیوای چابوونەوەش بۆ برینداران دەخوازین. هاوبەشی ئازارەکانی گەلەکەمان و هەموو ئەوانەی دیکەین کە بە هۆی بومەلەرزەوە زیانیان بەرکەوتووە. بە گوێرەی زانیارییەکان بومەلەرزەکە کاریگەریشی کردووەتە سەر زۆر شاری رۆژئاوا و سوریاش و چەندین کەس ژیانیان لەدەستداوە لەهەمان کاتدا هەستی خۆمان بۆ گەلەکەمان لە رۆژئاوا و گەلانی سوریاش دەردەبڕین.

هۆکاری ئەوەی بومەلەرزەکە ئەو هەموو زیانەی لێکەوتووەتەوە دەوڵەت و دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپەیە کە دەوڵەت بەڕێوەدەبەن. دەوڵەتی ئاکەپە-مەهەپە هەموو جارێک کە بوومەلەرزە روودەدات هەندێک هەوڵی فریودەرانە ئەنجام دەدات و بەم جۆرە هەوڵ دەدات وانیشانی بدات کە هاوکاری گەل دەکات. ئەو هەوڵانە هەمووی بۆ شاردنەوەی تاوانەکانیەتی. دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە لە بەرامبەر بومەلەرەدا هیچ رێوشوێنێک ناگرێتەبەر، سەرچاوەکانی وڵاتی خستووەتە خزمەت لایەنگرانی خۆیەوە و بۆ شەڕ دژی گەلی کورد بەکاریان دەهێنێت. ئەگەر لە بەرامبەر بومەلەرزە رێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر، دەتوانرێت رێگریی لە زیانەکانی بومەلەرزە بکرێت، بەڵام ئاکەپە کە زیاتر لە ٢٠ ساڵە لە دەسەڵاتدایە تائێستا هیج رێوشوێنێکی نەگرتووەتەبەر و هەموو بومەلەرزەیەک بووەتە هۆکاری زیانی گیانی و ماددی زۆر. لە جوگرافیای تورکیا و کوردستان کە هێڵی رۆچوونی تێدایە و بەهۆی ئەوەی ئاستی مەترسی بومەلەرزە لەو هەرێمەدا زۆر بەرزە، بینا و سیستمی بیناسازی دەبێت بە گوێرەی ئەوە بێت. بەڵام دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە کە حکومەتی شەڕ و گەندەڵییەنەک هەر رێکار بەرامبەر بە بومەلەرزە ناگرێتەبەر، بەڵکوو ئەو بودجەیەش کە بۆ بومەلەرزە دادەنرێت دەیخوات و بۆ سیاسەتە شەڕانگێزیەکانی بەکاریان دەهێنێت. هەربۆیە ئۆباڵی زیانە گیانی و مادییەکان لە ئەستۆی ئاکەپە-مەهەپەیە کە بەرپرسە لە گرتنەبەری رێوشوێن، کەچی هیچ رێوشوێنێکی نەگرتووەتەبەر.

لەبارەی بوومەلەرزەکەوە ئەم بانگەوازە رادەگەیەنین؛ بەتایبەتی گەلی باکوری کوردستان دەبێت هەموو کەس بە گیانێکی بەرزی پستیوانییەوە بچوڵێنەوە و هەموو تواناکانی خۆیان بخەنەکار. گەلەکەمان بە بێ ئەوەی چاوەڕێی دەوڵەت بکات، لەهەموو شوێنێک دەبێت دەرفەت و تواناکانی خۆی بەکاربهێنێت و بۆ خۆی برینی خۆی ساڕێژ بکات. هاوکات لەگەڵ کارەکانی رزگارکردن، بەهۆی هەلومەرجی زستانەوە دەبێت ماڵ و تواناکانیان لەگەڵ ئەو کەسانەی ماڵەکانیان وێران بووە هاوبەشی پێبکەن. دەزگا و دامەزراوە دیموکراتیکەکانیش دەبێت پاڵپستی لەگەل بکەن، خۆیان بگەیەننە ئەو مرۆڤانەی پێویستیان بە هاوکاری هەیە و یارمەتیان بدەن. گەلی کوردستان لە دەرەوەی وڵاتیش دەبێت بە هۆی بومەلەرزەکەوە پشتیوانی ناوخۆی وڵات بکات. ئەو بومەلەرزەیەی زیانی گیانی و ماددی زۆری لێکەوتەوە، بە پشتیوانی گەل و دامەزراوە دیموکراتیکەکانی، بە هاوبەشی کردن بە تواناکان و پاڵپشتی کردن لە یەکتر دەتوانرێت تێپەڕێنرێت. ئێمە جاڕێکیتر بە هۆی زیانە گیانییەکان لە باکوری کوردستان، تورکیا، رۆژئاوا، سوریا و ناوچەکانی دیکە سەرەخۆشی خۆمان رادەگەیەنین، هیوای چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین. رایدەگەیەنین کە پشتیوانی لە هەموو کەس دەکەین کە بوومەلەرزەکە کاریگەری کردووەتەسەریان، هاوبەشی ئازار و هەستەکانیانین. لەو بڕوایەداین کە وەک گەل بە هاوبەشی کردن بە تواناکانمان و بە پستیوانی دەتوانین ئەم قۆناغە دژوار و بەئازارە تێپەڕێنین".

٠٨:٥٣

بەلایەنی کەمەوە لە پازارجخ ١٠٠ بینا ڕووخاون

وەیسەڵ شەڕڤان سەرۆکی جەهەپە لە پازارجخ بەبەشی تورکیی بی بی سیی وت: بەلایەنی کەمەوە لە پازارجخ ١٠٠ بینا ڕووخاون. کاری گەڕان و ڕزگارکردن دەستیپێکرد، سەرلە بەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەک کەس گەیشتوونەتە ناوچەکە. چادر هەیە. خەڵک لە دەرەوەن، باران دەبارێت، خواردن و خواردنەوە نییە. تا ئێستا هیچ کارێکی بەهێز بۆ رزگارکردن نەکراوە".

٠٨:٤٩

ناوچەکانی کۆبوونەی گەل لە ئامەد

پلاتفۆڕمی پاراستن و پشتیوانی شاری ئامەد بەهۆی بومەلەرزەکەوە مێزێکی قەیرانی داناوە و تێیدا ئەو ناوچانە، کە هاوڵاتیان تێیدا کۆدەبنەوە دیاری ەکات. ناوچەکانی کۆبوونەوە بریتین لە:

" *ناوچەی باغلار (ڕێزان)؛ پارکی کۆشۆیۆلۆ، پارکی کۆرخەت، باتیکەند، پارکی نەورۆز

*  ناوچەی کایا پنار: مەیدانی شار، پارکی ٧٥، پارکی تەما، پارکی ئۆرمان، یاریگای ئامەد، یانەی تایبەتی ئامەد سپۆر، زەویی تێنیس ٧٥ ، گۆڕەپانی وەرزشیی شەهید گوڵسەر.

*  ناوچەی سوور: مەیدانی دەروازەی شاخ:

* ناوچەی یەنیشەهیر: هۆڵی ئاهەنگی دەمیرۆک، ئانیت پارک، پارکی تۆکی لە سەریران تەپە، زەویی وەرزشیی سەیران تەپە و سۆمەر پارک.

٠٨:٤٧

بەلایەنی کەمەوە ٢٨٤ کەس لە بوومەلەرزەکەدا گیانیان لەدەستداوە

تا ئێستا ٢٨٤ کەس لە بوومەلەرزەکەدا گیانیان لەدەستداوە و ٢ هەزار و ٣٢٣ کەسیش برینداربوون. هەزاران کەسیش هێشتا لەژێر داروپەردوی بیناکاندان، بارودۆخی زستان کاریگەریی خراپیان لەسەر هەوڵەکانی رزگارکردن هەیە.

٠٨:٤٠

لە منبج ٢ کەس برینداربوون

لە بوومەلەرزەکەی منبج دا ٢ کەس برینداربوون. بریندارەکان گەیەندرانە نەخۆشخانەکانی کۆبانێ و منبج.

٠٨:٣٦

لە کۆبانێ ٣ کەس بریندار بوون

 لە شاری کۆبانێی ڕۆژئاواش بومەلەرزە ڕوویدا. لە بوومەلەرزەکەدا ٣ کەس بە ناوەکانی سوڵتان عەبدوڵا سەلۆ (٢٣)، فەرهاد مەحمود مستەفا (٢٥) و ئەمینە حاجی موسلیم (٥٢) بریندار بوون.

٠٨:٢٩

دیمەنەکانی بومەلەرزەی پازارجچ

٠٨:٢٥

بەیاننامەی هەدەپە:

"بەهۆی بومەلەرزەکەی مەرەشەوە، کە لە زۆربەی شارەکان دا هەستی پێکراوە، حزبەکەمان بەپێی هەموو توانا و دەرفەتەکانی خۆی دەستی بە کارکردن کردووە. لە ناوەندی حزبەکەمان ناوەندی هەماهەنگی قەیرانەکان دامەزراوە  بۆ ئەوەی کار لە ناوچە بومەلەرزە لێدراوەکان ئەنجام بدرێت و کارەکان لەم ناوەندەوە ڕێکدەخرێن. لەم چوارچێوەیەدا،

 ڕێپێوانی دژ بە گۆشەگیری، کە لە گەڤەر و قوسەرەوە بەرەو گەملیک پلانی بۆ دانرابوو، بەتاڵ کرایەوە و شاندەکان دەچنە ناوچە بومەلەرزە لێدراوەکان.

هاوسەرۆکمان پەروین بووڵدان لەئامەد بەشداری لەکار و هەڵمەتی هاوکاری دەکات و هاوسەرۆکمان میتحەد سانجار لە ئەدەنە بەشداری لە هەڵمەتی هاوکارییەکاندا دەکات.

٠٨:٢١

مێزی قەیران لە ئامەد دروستکراوە

ڕێکخستنەکانی هەدەپە لە ئامەد مێزێکی قەیرانیان درستکردوە بۆ یارمەتیدانی زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکە. ژمارەی هاوکاری بریتین لە:  0541 855 21 02 û 0541 855 21 03

٠٨:١٨

دیمەنی بومەلەرزە لەئامەد

٠٨:١٨

نەخشەی بوومەلەرزەکە بڵاوکرایەوە

ناوەندی بومەلەرزەزانی ئەوروپا و دەریای سپی (EMSC) ڕایگەیاند، بوومەلەرزەکەی دیلۆک بە گوڕێ ٧:٨ پلە بە پێوەری ڕێختەر ڕوویداوە. رۆیتەرز نەخشەی بوومەلەرزەکەی بڵاوکردەوە و ئامار و داتاکانی ڕووپێوی جیۆلۆجی ئەمریکی (USGS) لەسەر نەخشەکە دەبینرێت، کە ناوەندی بومەلەرزەکە دیلۆکە.

٠٨:١٦

لە سوریا ٢٣٧ کەس گیانیان لەدەستدا

وەزارەتی تەندروستیی سوریا ڕایگەیاند، ٢٣٧ کەس لە بوومەلەرزەکەی حەلەب، لازقیە، حەما و تەرتوس لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتدا گیانیان لە دەستداوە و بەلایەنی کەمەوە ٦٠٠ کەسی دیکەش برینداربوون.

٠٧:٥٧

دیمەنەکانی بوومەلەرزەکە

٠٧:٥٥

لە شێخ مەقسود و ئەشرەفییەی حەلەب ٦ کەس گیانیان لەدەستدا

هەروەها لە شاری حەلەبی سوریا بەهۆی بومەلەرزەیەکەوە زیانی زۆر مادی و مرۆیی کەوتووەتەوە. چەند بینایەک لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە ڕووخاون. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بەرپرسانی نەخۆشخانەی شەهید خالید فەجر لە شێخ مەقسود بە دەستمان گەیشتوون، ٦ کەس گیانیان لە دەستداوە، کە ٤ کەسیان ژنن و ٨ کەسی دیکەش برینداربوون.

٠٧:٥٣

هۆڵەندا لە ٣ی شوباتدا هۆشداریی لە بوومەلەرزەکە دابوو

ڕووپێوی ئەندازەی سیستەمی خۆر (Solar System Geometry Survey) لە ٣ی شوبات دا هۆشداری دا لە بوومەلەرزەکە دابوو.  پەیمانگاکە لە تویتەردا هۆشداریی دابوو، کە بومەلەرزەیەک لە نێوان ٤ بۆ ٦ی شوباتدا روودەدات.

فرانک هوگەربێتس توێژەر و پسپۆڕی بومەلەرزە لە هۆڵەندا، کە لەو پەیمانگایەدا کاردەکات لە ٣ی شوباتدا لە تویتەر هۆشداری دابوو، "زوو، یان درەنگ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٥ پلە بە پێوەری ڕێختەر لە باشور و ناوەڕاستی تورکیا، ئوردن، سوریا و لوبنان ڕووەدات..

٠٧:٤٨

دیمەنی بوومەلەرزەکە

٠٧:٤٧

هاوسەرۆکی هەدەپە بووڵدان داوای هاوکاری کرد

پەروین بووڵدان هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیک گەلان (هەدەپە) داوای هاوکاری کرد و وتی: "دڵمان لەگەڵ گەلەکەماندایە. ئێمە بە هاودەنگی و یەکگرتووی بەهێزتری دەکەین".

٠٧:٤٥

ڕێپێوانی گەملیک بەهۆی بومەلەرزەکەوە هەڵوەشایەوە

ڕێپێوانی گەملیک، کە بڕیار بوو ئەمڕۆ بەدروشمی "ئێمە بۆ چارەسەری بەرەو ئیمرالی رێپێوان دەکەین" و رێپێوانکە بۆ شەرمەزارکردنی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان رێکدەخرا، بەهۆی بومەلەرزەکەوە هەڵوەشایەوە. شاندەکە داوای یارمەتیان بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەکە کرد.

٠٧:٤١

لە ئامەد کاری گەڕان و ڕزگارکردن لەژێر داروپەردوی بینا ڕووخاوەکاندا بەردەوامە. لە ناوچەکانی پەیاس و ڕێزان دا چەندین کەس لە ٤ بینای ڕووخاودا ڕزگارکران. پلاتفۆرمی پاراستن و هاوکاریی شاری ئامەد مێزێکی قەیرانی دروستکردووە.

داود گوڵ پارێزگاری دیلۆک وتی:" لە یەکەم ساتی بومەلەرزەکەدا تاوەکو ئێستا ٦٥٧ راپۆرت گەیشتوون و سەرجەمیان هەڵسەنگێنراون و ٥٣١ بینا لە سەرتاسەری شارەکەدا ڕووخاوون، یان زیانیان پێگەیشتووە".

بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتیى دۆخی لەناکاو و فریاکەوتن (ئافاد) لە حەوت شاردا ٧٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤٤٤ کەسیش برینداربوون.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لەناوچەی ئەلبیستان ٦ ڕووخاون و ٢ کەس گیانیان لەدەستداوە.

لە شوقەی سرین لە گەڕەکی تەئسیسلەری ئامەد ٩ ڕزگارکران. زۆر کەس لە ژێر داروپەردوی بیناکەدا گیریان کردووە. هەڵمەتی گەڕان و ڕزگارکردن بەردەوامە.

١٥ کەس لە ڕحا گیانیان لەدەستدا

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە ڕحا ١٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٤ کەسیش برینداربوون.

٦ کەس لەئامەد گیانیان لەدەستدا

٦ بینا لەئامەد ڕووخاون و ٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٧٩ کەسی دیکەش برینداربوون.

٢٣ کەس لە مەلەتی گیانیان لەدەستدا

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، تەرمی ٢٣ کەس لە ژێر داروپەردوی بینا ڕووخاوەکانی شاری مەلەتیدا دەرهێنراون. بەپێی بەیاننامەی پارێزگاری مەلەتی و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ١٤٤ بیناڕووخاون. تەرمی ٢٣ کەس لە ژێر داروپەردوی بینا ڕووخاوەکاندا دەرهێنراون. تا ئێستا ٤٢٤ بریندار لە هەڵمەتی گەڕان و ڕزگارکردن دا لە نێو پاشماوەکانی بینا ڕووخاوەکاندا ڕزگارکراون.

لە ئەدەنە ٦ بینا ڕووخاون

لە گەڕەکەکانی گوزەل یالی، یورت و حوزور ئەڤلەری لە ناوچەی چوکورۆڤای ئەدەنە، شەش بینا ڕووخاون. خەڵێکی زۆر لە ژێر داروپەردوی بیناکاندا گیریان خواردووە.

١٤ کەس لە ڕحا گیانیان لەدەستدا

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ١٦ بینا لە ڕحا ڕووخاون و  ١٤ کەس لە ژێر داروپەردوی بیناکاندا گیانیان لە دەست داوە و ١١٤ کەسی تری برینداریش ڕزگارکراون.

سەدان کەس لەژێر داروپەردوی بینا ڕووخاوەکانی ئامەد دان

لە شەقامی بەریش لە گەڕەکی شێخ شەمیل لە ناوچەی ڕێزانی ئامەد بینایەک ڕووخاوە و بەلایەنی کەمەوە سەد کەس لەژێر داروپەردوی بیناکەدا گیریانخواردووە.

لە عوسمانییە ٣٤ بینا ڕووخاون

بەپێی یەکەم خەمڵاندنەکان، ٣٤ بینا لە عوسمانییە ڕووخاون و ٥ کەس گیانیان لەدەستداوە.

لە ڕێزانی ئامەد بینایەکی ٧-٨ نهۆمی ڕووخاوە

لە ئامەد زۆر هەست بە بەهێزی بومەلەرزەکە کراوە و چەندین بینا بەهۆی بومەلەرزەکەوە ڕووخاون. لە گەڕەکەکانی ڕێزان (باغلار) و یەنیشەهیر دا چەندین بینا ڕووخاون. لە ناوچەی تەئسیسلەری ڕێزان باڵەخانەیەکی ٧-٨ نهۆمی ڕووخاوە. چەندین کەس لەژێر داروپەردوی بیناکەدان، ٤ کەس برینداربوون. هەڵمەتی گەڕان و ڕزگارکردنی هاووڵاتییان بەردەوامە.

لە قۆسەر ٢ خانوو ڕووخاون

لە مێردینیش هەست بە هێزی بوومەلەرزەکە کرا و چەندین بینا ڕووخاون. دوو خانووی موستاکیل ڕووخاون. ٢ خانووش لە گوندی دهێ ڕووخاون.

باڵەخانەیەک لە ڕحا ڕووخاوە

لەناوەندی ڕحا و ناوچەکانی چەندین بینا ڕوخاون. باڵەخانەیەکی ٦ نهۆمی لە گەڕەکی باخچە ئەڤلەریی ناوچەی خەلیلیە ڕووخاوە. زۆر کەس لە ژێر داروپەردوی بیناکەدا گیریان خواردووە.

لە دوو شاردا بوومەلەرزە ڕوویدا

لە مەرەش و دیلۆک بوومەلەرزەی زۆر بەهێز ڕوویاندا. بەڕێوەبەرایەتیى دۆخی لەناکاو و فریاکەوتن (ئافاد) ڕایگەیاند، بومەلەرزەیەک لە کاتژمێر ٠٤:١٧ دا بە گوڕی ٧.٤ پلە بە پێوەری ڕێختەر لە ناوچەی پازارچخی سەر بە مەرەش ڕوویدا. ئافاد ڕاشیگەیاندووە، بومەلەرزەکە لە قوڵایی ٧ کیلۆمەتری ژێر زەویدا ڕوویداوە.

ئافاد ئەوەشی ڕاگەیاند، لە کاتژمێر ٠٤:٢٦ دا لە گەڕەکی نورداغی دیلۆک بومەلەرزەیەک بە گۆڕی ٦.٤ پلە بە پێوەری رێختەر و لە گەڕەکی ئیسڵاحییەش بومەلەرزەیەک بە گوڕێ ٦.٥ پلە بە پێوەری ڕێختەر ڕوویداوە.

بومەلەرزەکەی مەرەش و دیلۆک، لە ئامەد، سمسور، مەلەتی، ڕحا، ئێلح، چەولیک، خارپێت، کیلس، مێردین، سێرت، شرنەخ، وان،  مووش، بەدلیس، جۆلەمێرگ، ئەدەنە، عوسمانییە، هاتای و چەندین شاری تردا هەستی پێکراوە.

٥ کەس لە عوسمانییە گیانیان لەدەستدا

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لە عوسمانییە ٣٤ بینا ڕووخاون و ٥ کەسیش لە بوومەلەرزەکەی عوسمانیدا گیانیان لەدەستداوە.

لە سوریاش هەست بە بومەلەرزەکە کراوە

ئەو بومەلەرزەیە، کە بە گوڕێ ٧.٤ پلە بە پێوەری رێختەر لە ناوچەی پازارجخی مەرەشی دا، لە سوریا، عێراق، میسر و لوبنان هەستی پێکرا. لە دیمەشقی پایتەختی سوریا، لازقیە و حەلەب و چەندین ناوچەی باکوری ئەو وڵاتە ژمارەیەک بینا ڕووخاون.

ژ.ت / هـ.ب / ف.ق