لە بانە و پیرانشار ٢ کۆڵبەر کوژران
هێزەکانی دەوڵەتی ئێران لە بانە و پیرانشاری رۆژهەڵاتی کوردستان، دوو کۆڵبەریان کوشت.
هێزەکانی دەوڵەتی ئێران لە بانە و پیرانشاری رۆژهەڵاتی کوردستان، دوو کۆڵبەریان کوشت.
بەپێی سەرچاوە هەرێمەیکان، ئێوارەی ١٠ی تشرینی یەکەم لەسەر هەرێمەکانی سنوری کانی خۆدای نزیک پیرانشار، لە ئەنجامی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی ئێراندا کۆڵبەرێک بەناوی میکائیل تالان کوژراوە.
لە ٩ی تشرینی یەکەمیشدا هێزەکانی ئێران لە شاری بانە تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بەناوی شەهرام وەسیلی کوژراوە و ٢ کۆڵبەریش بریندار بوون.
سوپای پاسدارانی ئێران لەسەر سنور بە بەردەوامی تەقە لە کۆڵبەرەکان دەکات و ساڵانە بەدەیان کۆڵبەر دەکوژرێن و بریندار دەکرێن.
ف.ق