لە بلبێس کەسێک دەستگیرکرا
لە گوندی بیڵبەس لە ناوچەی ئەلکێ گەمارۆی سەربازی ٢٢ ڕۆژە بەردەوامە. کەسێک بەناوی لەوەند چین دەستگیرکرا.
لە گوندی بیڵبەس لە ناوچەی ئەلکێ گەمارۆی سەربازی ٢٢ ڕۆژە بەردەوامە. کەسێک بەناوی لەوەند چین دەستگیرکرا.
لە گوندی بلبێس لە ناوچەی ئەلکێ لە شەرناخ، ٢٢ ڕۆژە گەمارۆی پۆلیس بەردەوامە. سەربازەکانی ناوچەکە پاش گەڕانی زانیاریی گشتی (GBT) کەوتنە نێو ماڵەکان.
لەگەل هێرشی داگیرکاری و گەمارۆدان، فشاری سەر گوندەکە زیاتر بووە. عیزەدین چین لە ١ ی ئاب دەستگیرکرا، لە ٤ ی ئاب بە تۆمەتی "هاریکاری ڕێکخستن" خرایە زیندان. لە چوارچێوەی هەمان لێپرسینەوەدا، لەوەند دەستگیرکرا. چین چووە سەردانی خزمەکانی لە ناوچەی سلۆپی. جەندرمەکان بانگی چین دەکەن بۆ قەرەقۆڵ. پاش ئەوەی دەچێتە قەرەقۆڵ لەوێ دەستگیر دەکرێت. دواتریش براوەتە فەرماندەیی تومەن لە شەرناخ.