لە بورسا ٦ کەس دەستگیرکران
پۆلیسی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ناوچەی یڵدرمی بورسا هەڵیانکوتایە سەر ژمارەیەک ماڵ و ٦ کەسیان دەستگیر کرد.
پۆلیسی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ناوچەی یڵدرمی بورسا هەڵیانکوتایە سەر ژمارەیەک ماڵ و ٦ کەسیان دەستگیر کرد.
لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی هێزە داگیرکەرەکاندا ٦ هاوڵاتی بە ناوەکانی ئەرجان گۆکچە، سینان گۆکچە، سولەیمان سایدام، محەمەد کلنچ و دوو کەسی تر بە ناوەکانی جەم و حوسێن کە پاشناوەکانیان نەزانراوە دەستگیرکران.
ئەرجان گۆکچە و سینان گۆکچە کە تووشی کۆرۆنا ببوون ئازادکران، بەلام چوار کەسەکەی تر لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس دەستبەسەرن.
راگەیەنرا کە هۆکاری دەستگیرکردنیان ئەوەیە کە لە نێوان ساڵەکانی ٢٠١٨ و ٢٠١٩ دا بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە زیندانی پیتی (H)ی بورسا دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردبوو.
ف.ق