لە چالاکی ئێشکگری مەخمور هەڵمەتی ١٥ ی ئاب پیرۆزکرا

چالاکی ئێشکگری لە کەمپی پەنابەرانی مەخمور بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ڕۆژی ٣٩٢ لەگەڵ گرووپی ٧٧ بەردەوامە. لە چالاکییەکەدا جەژنی ژیانەوە پیرۆزکرا.

ئاهەنگەکانی ١٥ ی ئاب

چالاکی ئێشکگری لە کەمپی پەنابەرانی ڕۆستەم جودی (مەخمور) کە ٢٠ ی تەمموزی ٢٠٢٣ بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێ کرد، لە ڕۆژی ٣٩٢ لەگەڵ گرووپی ٧٧ بەردەوامە.

مەراسیمی دەور وەرگرتنەکە لە دامەزراوەی بنەماڵەی شەهیدانی مەخمور بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان دەستی پێ کرد، پاشان لەسەر ناوی گرووپی ٧٦، ئەڤین ئەحمەد قسەی کرد.

ئەڤین شەهیدانی مانگی ئاب و هەموو شەهیدانی بیرهێنایەوە، ئاماژەی بەوە کرد گەلی کورد بە دەنگی فیشەکەکەی فەرماندە عەگید بەئاگا هات، گوتی: "ژیانەوە هێشتاش بەردەوامە. وەک ژن و گەلی کەمپی مەخمور قەرزاری عەگیدەکان و ڕێبەر ئاپۆین".

هەروەها تیشکی خستەسەر گۆشەگیری ڕەهای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ڕایگەیاند پێویستە گۆشەگیری هەڵبگیرێت و دەرگای ئیمراڵی بکرێتەوە، گوتی: "هۆکاری شەڕ و بنبەستی ئێستە گۆشەگیری ئیمراڵییە. چارەسەری هەموو کێشەکانی جیهان کردنەوەی دەرگای ئیمراڵییە. پێویستە هەموو جیهان بەرامبەر ئەم گۆشەگیرییە نامرۆڤانەیە بێدەنگ نەبێت. پێویستە مرۆڤایەتی دەست بداتە دەستی یەک و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکەن".

ئاماژە بەوە کرد ڕۆحی ١٥ ی ئاب لە زاپ و مەتینا و ئاڤاشین و باکووری کوردستان گەیشتۆتە لوتکە، گوتی: "گەریلا بە ڕۆحی فیدایی و تاکتیکی هاوچەرخ دوژمنی خسۆتە ڕەوشێکەوە کە ناتوانێت زیانەکانی لە ڕای گشتی بشارێتەوە. سوپای تورک ڕووبەڕووی شکست بووەتەوە. خیانەتی بنەماڵەی بارزانی نەبێت، یەک ڕۆژ ناتوانن لەسەر ئەم خاکە بمێننەوە".

جەختی کردەوە ئەم قۆناغە عەگیدبوون لە هەمووان دەخوازێت، گوتی: "وەک کەمپی شەهید ڕوستەم جودی تا کردنەوەی دەرگاکانی ئیمراڵی، تێکۆشان و بەرخۆدان دەکەین. بەم باوەڕەوە لە ئێستەوە جەژنی ژیانەوە لە تەواوی گەلی کورد و ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکەین".

بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخۆدانی ئیمراڵی" ئێشکگرییەکە ڕادەستی گرووپی ٧٧ کرا.