لە چەولیگ دوای جەژنە پیرۆزە دیداری گەل ئەنجامدرا
کاندیدی پارتی چەپی سەوز لە چەولیگ عومەر فاروق هولاکی و هاوسەرۆکانی دەبەپە و هەدەپەی شارەکە جەژنی رەمەزانیان سەرەتا لە سەر گڵکۆی شەهیدان پیرۆز کرد و دواتر چوونە سەردانی بنەماڵەی شەهیدان.
کاندیدی پارتی چەپی سەوز لە چەولیگ عومەر فاروق هولاکی و هاوسەرۆکانی دەبەپە و هەدەپەی شارەکە جەژنی رەمەزانیان سەرەتا لە سەر گڵکۆی شەهیدان پیرۆز کرد و دواتر چوونە سەردانی بنەماڵەی شەهیدان.
کاندیدی پارتی چەپی سەوز عومەر فاروق هولاکی، هاوسەرۆکانی دەبەپە ئەمینە یاڵچن و لوتفو ئاسڵان و هاوسەرۆکانی هەدەپەی چەولیگ میهرەبان ئەکنجی و فەیاز شاهانئۆغڵو جەژنی رەمەزانیان بە شێووەیەکی جەماوەری لە گۆڕستانی کارشی یاکای پیرۆز کرد.
دوای سەردانی گۆڕستانی ناوەندی شارەکە گڵکۆی شەهیدان لە گوندەکان بەسەرکرایەوە و سەردانی گوندەکانی کادیمادراگ، چلکانی، دەرێ نازک، تارباسان و ئیبرامان کرا. دانیشتوانی گوندەکان بە گەرمی پێشوازیان لە کاندید و بەڕێوەبەرانی دەبەپە و هەدەپە کرد. دوای گەڕانەوەی شاندەکە بۆ ئەو گوندانە گەڕانەوە و سەردانی بنەماڵەی شەهیدانیان کرد.
کاندیدی پارتی چەپی سەوز عومەر فاروق هولاکی و بەرپرسانی هەدەپە و دەبەپە دواتر بە جیا سەردانی گەڕەکەکانی شارکەیان کرد و بە گەرمی لەلایەن گەلەوە پێشوازییان لێکرا.
هـ . ب