لە دێرسیم سێ کەس زیندانی کران

چوار کەس سەر لە بەیانی لە دێرسیم لە هێرشی قڕکردنی سیاسی دەستبەسەرکرابوون، سێ کەسیان زیندانی کران.

چوار کەس لە دێرسیم لە ئەنجامی هێرشی قڕکردن سیاسی دەستبەسەرکرابوون، ئەم بەیانییە دوای ئیفادەیان لە ناوەندی پۆلیس نێردران بۆ دادگای دێرسیم.
ڕیدڤان گول، ئایکوت ئاکساکالی و موراد کارابۆگا، لە دوای ئیفادەدان لە داواکاری گشتی زیندانی کران. دادگای ئێشکگر بە تۆمەتی "وەستانەوە لە دژی پۆلیس" و "زیانگەیاندن بە موڵکی گشتی" و "سەرپێچیکردنی یاسایی ژمارە ٢٩١١ی خۆپیشاندان و ڕێپێوان" سەبارەت بە گول، ئاکساکالی و کارابۆگا بڕیاری زیندانی کردنی دا.
لە هێرشی قڕکردنی سیاسی  دژی ئەو کەسانە  کە بەشداریان کردوە لە شەرمەزارکردنی قەیوم، ژمارەی ئەو کەسانەی زیندانی کراون بوو بە ٩ کەس.