ئەمڕۆ، لە شاری سلێمانی، بە بۆنەی ٤ـی نیسان ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ، بەدەستپێشخەری کۆمیتەی ئازادیی بۆ ئۆجالان، بە بەرێوەبردنی ڕۆژنامەوان هەوار محمەد، دیبەیتێک بۆ هەریەک لە (سنوور ڕەحمان، ڕۆژنامەنوس، ڕێکەوت ئیسماعیل، نووسەر و توێژەر، محەمەد بەکر، نووسەر و ئەندامی کۆمیتەکە) بەڕێوەچوو.
لە دیبەیتەکەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە ژنان، ڕۆشنبیران و وڵاتپارێزان ئامادە بوون و بەشێوەیی گفتوگۆی کراوە دیبەیتەکە بەڕێوەچوو.

لە سەرەتای دیبەیتەکەدا ڕێکەوت ئیسماعیل باسی لە مێژوو و خەباتی کورد لە ڕوانگەی پارادیمەکانی ڕێبەر ئاپۆوە کرد و وتی: ئەو پارادایمەی کە ڕێبەر ئاپۆ بەرپای کرد سەرلەنوێ لە دایکبوونەوەی مێژووی کورد بوو، چونکە پێش لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ زهنییەتی لۆزان چووبووە ناو بیری تاکی کوردەوە، تاکە سەرکردە توانی دژایەتی لۆزان و ئەو بیرە بکات، فەلسەفە و فکری ڕێبەر ئاپۆ بوو، هەربۆیە بنەمای شۆرشەکەی ڕێبەر ئاپۆ ڕەتکردنەوەی زهنییەتی لۆزان بوو، بەرێز ئۆجالان لە زوڵمی دەوڵەت-نەتەوە دەیکرد بەرامبەر بە گەلی کورد تێگەشتبوو، تاکە سەرکردەیە تێدەگات لەوەی دەبێت ناسیۆنالیزمی سیاسی بگۆڕێت بۆ ناسیۆنالیزمی کەلتووری و ڕەتکرنەوەی سیستەمی سەرمایەداری."
'تێکۆشانی گەلی کورد وابەستەی تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆیە'
محەمەد بەکر، نووسەر و ئەندامی کۆمیتەی ئازادی بۆ ئۆجالان، مافی قسەکردنی وەرگرت، دوای پیرۆزکردنی ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ لە تەواوی گەلی کورد و خانەوادەی شەهیدان و وتی: "لەگەڵ لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ کۆمەڵەێک چەمکی گرنگ سەریهەڵدا کە لە ژیانیدا ڕەنگی داوەتەوە، ڕێبەر ئۆجالان هەر لەمنداڵیەوە وەک کارەکتەرێکی قەڵەمباز دۆزی گەلی کوردی لە ئەستۆ گرت، لە ڕووی هزری و فەلسەفی و ئازادی ژن بە ژیان و بە کردەیی خۆی پێشکەشی گەلی کورد کردووە، ئێستاش گەلی کورد لە چوارچێوەی ئەم تێکۆشانەدا خەبات دەکات."
' بناغەی ڕێکخستنی سیاسی پێویستی بە دیدگایەکی ڕێبەر ئاپۆ هەبوو'
لە کۆتاییدا سنوور ڕەحمان، ڕۆژنامەنووس لە ڕاگەیاندنی ئازاد، قسەیکرد و لە دەستپێکی قسەکانیدا پیرۆزبایی ئەم ڕۆژە شکۆدارەی لە گەلی کورد و ژنان کرد و وتی: "ڕێبەر ئاپۆ بە ئەزموونی شەر دەستی پێکرد، ئێستا لە پرۆسەی ئاشتیدایە، بناغەی ڕێکخستنی سیاسی پێویستی بە دیدگایەکی ڕێبەر ئاپۆ هەبوو، هەربۆیە خۆی لە چەقبەستویی سیستەمی سەرمایەداریی و دەوڵەت-نەتەوە وەدەرنا و خەبات و تێکۆشانی گەلی کوردی گەڕانەوە بۆ ڕەگ و ڕیشەی کوردایەتی."
سنور ڕەحمان لە کۆتایی قسەکانییدا سەرنجی خستەسەر پایەمەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ژنان و گوتی: "ڕێبەر ئاپۆ وەک شەخسێک مامەڵەی نەکردووە بەڵکوو وەک ڕێبەرێک پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز و ڕەمەزانی لە گەلی کورد، هاوکات لە پەیامەکەی بۆ ژناندا چوار چڵە نێرگزی پێشکەش بە ژنانی هەر چوار پارچەی کوردستان کرد، بۆیە ٤ـی نیسان بە واتای سەرلەنوێ ژیانەوە و نوێبوونەوە دێت."