لە دیلۆک چوار زیندانی ١٠ ڕۆژە دەستیان بە مانگرتن کردووە
لە زیندانی پیتی تی ئیسلاحیەی دیلۆک، چوار زیندانی سیاسی لەدژی پێشێلکردنی مافەکان و ئەشکەنجەدانیان، ١٠ رۆژە دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە.
لە زیندانی پیتی تی ئیسلاحیەی دیلۆک، چوار زیندانی سیاسی لەدژی پێشێلکردنی مافەکان و ئەشکەنجەدانیان، ١٠ رۆژە دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە.
ئوغور ئورون، زەنار دەمیر و ئیلهامی ئیشچی و حوججەت عمومی کە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە، لەدژی پێشێلکاریەکان و ئەشکەنجەی بەڕێوەبەری زیندانەکە لە ٦ی نیسانەوە دەستیان بە چالاکی مانگرتن لە خواردن کردووە.
زیندانیان کە ماوەیەک لەمەوبەر بۆ زیندانی ئیسلاحیەی دیلۆک گواسترانەوە، لە دەروازەی زیندانەکە بە شێوەیەکی رووت، واتە بە جلوبەرگ پشکنینان بۆکرابوو.
بەپێی پارێزەران، بەڕێوەبەرایەتی زیندانەکە، شەکر، خوێن و لیمۆ کە پێویستی سەرەکیە بۆ چالاکیەکە، ناداتە زیندانیان. بۆیەش چالاکیەکە وەک ' رۆژووی مردن' بەردەوامە.
بەڕێوەبەرانی ئیهادەی دیلۆک، ١٨ نیسان سەردانیی زیندانەکە دەکەن و چاوەڕێ دەکرێت لەگەڵ زیندانیان و بەرپرسانی زیندانەکە کۆبنەوە.
ف.ق