لە فارقین ٣ کۆچەر خرانە زیندان

لەنێو ئەو ٥ کۆچەرەی لەژێر ئەشکەنجەدا دەستگیرکران، ٣ کەسیان خرانە زیندان.

سوپای تورک لە بامیدان لە گوندی هێلین لە فارقینی سەر بە ئامەد، لەژێر ئەشکەنجەدا هەریەک لە ڕ. د. (٥٤ ساڵ)، س. د. (٢٤ ساڵ)، هـ. د. (٢٤ ساڵ)، هـ. د. (٢٨ ساڵ)، م. س. (٤٥ ساڵ) دەستگیرکرد و خێوەتەکەیانی سوتاند. پاش ڕێکارە یاساییەکان لە داواکاری گشتی فارقین، بە داوای گرتن ڕەوانەی دادگا کران.

هەریەک لە ڕ. د. و م. س. ئازادکران، بەڵام ٣ کەسەکەی تر بە تۆمەتی "ئەندامێتی ڕێکخستن" خرانە زیندان.