لە فارقین ماڵباتێک بە ئەشکەنجەدانەوە دەستگیرکران
سوپای تورک لە فارقین، ماڵباتێکی کۆچەری ٥ کەسی، بە ئەشکەنجەدانەوە دەستگیر دەکەن.
سوپای تورک لە فارقین، ماڵباتێکی کۆچەری ٥ کەسی، بە ئەشکەنجەدانەوە دەستگیر دەکەن.
بانگەشەی ئەوە کرا، لە پێکدادانێکدا لە گوندی بامیدان لە فارقین ٣ گەریلا شەهید بوون. پاش پێکدادانەکە سوپا گوندەکەی گەمارۆدا. پاشان سوپا نێردرانە ئەو ناوچەیەی خێوەتی کۆچبەرانی لێیە، لەوێدا ماڵباتێکی کۆچبەری ٥ کەسی بە ئەشکەنجەوە دەستگیرکران.
لە ماڵباتەدا، ژنێک و مناڵێک و سێ پیاو دەستگیرکران. هەروەها ڕ. د. ئەوکاتەی هەستی کرد ماڵباتەکەی دەستگیرکراون لە ئێلحەوە گەڕایەوە گوندەکەی، ئەویش لەلای سوپاوە دەستگیرکرا. بەپێی زانیارییەکان، سوپا کەسانی ماڵباتەکەی ئەشکەنجە داوە و پاشان براون بۆ بەڕێوەبەرایەتی جەندرمەی فارقین. ئەوە ڕاگەیاندراوە، د. د. (٩ ساڵ) کە دەستگیرکرا، دواتر ڕادەستی ئەندامانی ماڵباتەکەی کراوە.
ناوی کەسە دەستگیرکراوەکان بەم جۆرەیە: ڕ. د. (٥٤) س. د. ه. د. (٢٤) م. س. (٤٥).
ئەوە دەستنیشانکراوە، پاش کۆنتڕۆڵکردنی تەندروستی کەسە دەستگیرکراوەکان، ڕەوانەی فەرماندەیی جەندرمەی ئامەد کراون.
لە میدیای دیجیتاڵ وێنەی ماڵباتی د. کە بە ئەشکەنجەوە دەستگیرکراون، بڵاوکرایەوە. دەبینرێت پیاوەکان بە جلی ژێرەوە کەلەپچەکراون و لەژێر تایەی زرێپۆشەکان پاڵخراون.
هەروەها د. ئاشکرای دەکات، ئەندامەکانی تری ماڵباتەکە وێنەیان گیراوە، پەیوەست بە ئەشکەنجەدان، سەردانی لقی ئێلحی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی کردووە.