لە گارە بوون بە نیشانەی سەرکەوتن
ئەو گەریلایانەی کە لەژێر فەرماندەیی شۆڕش بەیتوشەباب کەمپی سیانێیان پاراست، مۆری خۆیان لە سەرکەوتندا. بەرزی ئیرادەی مرۆڤی ئازادیان بە تێکشکاندنی دەوڵەتی تورک خستەبەرچاو.
ئەو گەریلایانەی کە لەژێر فەرماندەیی شۆڕش بەیتوشەباب کەمپی سیانێیان پاراست، مۆری خۆیان لە سەرکەوتندا. بەرزی ئیرادەی مرۆڤی ئازادیان بە تێکشکاندنی دەوڵەتی تورک خستەبەرچاو.
گروپێک لە گەریلایان کە هیرشی داگیرکەریان لە گاری تێکشکاند، بە بەرخۆدانی پێوێنەی مێژوویی وڵامی هێرشی داگیرکەریان دایەوە.
جوودی سەرحەد، باوەر ئەلکێ، ئەرداڵ رۆژهەڵات، ئارگەش رۆنی و ئاجارەش وان بە فەرماندەیی شۆڕش بەیتوشەباب لە کەمپی دیلەکان بەرخۆدانێکی مێژووییان بەڕێوە برد و سوپای تورکیا تێکشکاند. شۆڕش و هاوڕێکانی کە لە ئەنجامی گاز و چەکی کیمیایی سوپای داگیرکەری تورکدا شەهید بوو، بوونەتە نیشانەی بەرخۆدانی دوای ئەوان. بەرخۆدانێک کە دوای سەرکەوتنی گارێ ئەنجامدرا بە 'رێبازی شۆڕش' بوو و هێزەی ئیرادەی مرۆڤی ئازاد جارێکی دیکە پیشانی هەموو کەسێکیدا.لە مێژووی پەکەکەدا زۆر 'عەگید' دەرکەوتن کە بوون بە واتای سەردەم. ناوی ئەم سەردەمەش شۆڕشە. شۆڕش بەیتوشەباب و هاوڕێکانی بوون بە نیشانی سەرکەوتنی ' هەنگاوی کات کاتی ئازادیە'، بوون بە سەرچاوەی هیوای مرۆڤایەتی.
شەڕڤانی قارەمان لە گۆڕەپانی جەنگ
فەرماندەی گەریلا رۆژهات موسیان کە پێشەنگایەتی بۆ گەریلایەتی نوێ لە گارە کرد، بە بوێری هەڵیکوتایە سەر داگیرکەران لە سیانێ، لەگەڵ بۆردومانێکی قورس و تاکتیکی شەڕ گەیشتە سەر دوژمن، گورزی گەورەی وەشاند، بە تەنیا یەکەیەکی داگیرکەرانی لە گردێکی سیاسنێ لەناوبرد. داگیرکەران کە لە بەرامبەر رۆحی هێرشی بەرزی رۆژهات موسیان کوژراوی زۆریاندا ، ناچار بوون کە بکشێنەوە. رۆژهات موسیان، خەیری چەولک، دەلیل کۆبانێ، خابور دێرک، سەیدۆ رەفیق و رێبەر کۆبانێ بە رۆحی میلیتانی فیدایی ئاپۆیی بێدوودڵی هەڵیان کوتایە سەر دوژمن و تاکتیکی سەردەمیان بە وەستاییەکی گەورە و خوڵقێنەری جێبەجێ کرد. رۆژهات، خەیری، دەلیل، خابور و رێبەر کە لە گارێ داستانێکی بەرخۆدانیان خوڵقاند، بوون بە شەڕڤانی قاڕەمانی گۆڕەپانی جەنگ.
ئارهات ئامەد و گەلهات تۆڵهەڵدان لەژێر فەرماندەیی فەرماندەی گەریلا، سەیف پۆڵات، بە تاکتیکی گەریلای مۆدێرن بە رێبازی پرۆفیشناڵ لە بەردەم هێرشی داگیرکەران رێگریان کرد. گورزی گەورەیان وەشاند و هێرشی داگیرکەرانیان وەستاند. جگە لەوەش بە دەیان تیمی گەریلا هەرێمەکەیان کۆنترۆڵ کرد و رێگەیان بە دەوڵەتی تورک نەدا پێشڕەوی بکەن.
سەربازان لە هەرێمەکە هەڵهاتن
دەوڵەتی تورک لە ١٠ی شوباتی ٢٠٢١ لە گۆڕەپانی سیانێی هەرێمی گارە هێرشێکی لۆکاڵی دەست پێکرد. دوای بۆردومانێکی سەخت، سەربازان کە بە تایبەتی پەروەردە کرابوو، لە بارەگای سەربازی بامەرنێی دەوڵەتی تورک بە هەلیکۆپتەر هێنران و دەستیان بە هێرشەکە کرد. هەر کە سەربازانیان لە گۆڕەپانەکەدانا، بە تاکتیکی گەریلا گورزی قورسیان خوارد. لە گەڵ ئەوەی هێرشی درۆن و فڕۆکە جەنگیەکان بەردەوام بوو. گەریلاکانی هەپەگە بە پێشەنگایەتی فەرماندە شۆڕش بەیتوشەباب چوار رۆژ بێوەستان شەڕیان کرد. سوپای تورک لە گۆڕەپانی سیانێ لەژێر کۆنتڕۆڵی گەریلادا مایەوە و گورزی قورسی بەرکەوت. سەرەتا لە کۆردینەی شەڕدا زۆر سەرباز لەم هێرشەکەدا سزادران. ١٥ گەریلا لەژیر فەرماندەیی شۆڕش بەیتوشەباب ئەو داستانەیان نووسیەوە، بۆ ئەوەی دیلەکان بپارێزن و گورزی قورس لە دوژمن بخەن، بەرخۆدانێکی گەورەیان ئەنجامدا و شەهید بوون. دەوڵەتی تورک بۆ ئەوەی شکستەکەی بشارێتەوە، هەوڵیدا بە سیاسەتی شەڕی تایبەت چارەسەریەک بدۆزێتەوە. بۆ ئەوەی سەربازانی لە گۆڕەپانەکە رزگار بکات، چەکی کیمیایی و چەکی قەدەغەکراوی بەکارهێنا. سەربازان کەلوپەلی سەربازیان لە گۆڕەپانەکە جێهێشت و هەڵهاتن.
بەکارهێنانی چەکی کیمیایی هەمیشەیی بوو
دەوڵەتی تورک کە پۆلیس و سەربازانی لەناو دەبات، دوای گارە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی هەمیشەیی کرد. لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا لە زاپ، ئاڤاشین، مەتینا، زۆر چەکی کیمیایی، تەرمۆباریک و تاکتیک ئەتۆمی بەکارهێنا.
ف.ق