لە راگەیەندراوەکەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەدا هاتووە: "گەریلاکانی ئازادیی کوردستان کە بە یەکەم فیشەکی فەرماندەی نەمرمان عەگید (مەعسوم کۆرکماز) لە ١٥ی ئاب دەستییان بە رێپێوانی خۆیان کرد، ٣٩ ساڵە بە شێوەیەکی بێ پسانەوە تێدەکۆشن. بە گیانی فیدایی ئاپۆیی لە سەر رێچکەی شەهیدان و بە رێبازی عەگید دەجەنگن، بە گیانبازییەکی گەورە پێشەنگایەتی لە تێکۆشانی ئازادیمان دەکەن. لەمڕۆشدا بە هەمان رۆح، هۆشمەندی، بڕوا، پێداگری و داواکاری هێزەکانمان تێدەکۆشن. هێزەکانمان لە سەروبەندی ساڵیادی جەژنی ژیانەوەدا لە نێوان ٩ و ١٠ی ئاب وانەیەکی مێژووییان بە سوپای تورکی داگیرکەردا.
بە گشتی ٣٢ داگیرکەر سزادران، کە ٣١یان لە شاخی جودی سزادراون
راگەیەندراوەکەی هەپەگە بەم جۆرەیە:
"لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی، داگیرکەران لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی داگیرکەریدا ویستیان بەرەو گۆڕەپانی بەرخودانەکە پێشڕەوی بکەن. هێزەکانمان لە بەرامبەر داگیرکەران ئۆپراسیۆنێکی شۆڕشگێڕییان ئەنجامدا. شەو و رۆژێک لە هێرشەوە تا هەڵکوتانە سەر، لە نیشانشکێنییەوە تا سابۆتاژ، لە لێدانەوە تا بەکارهێنانی چەکی قورس گەریلای دەوڵەمەند بە داهێنەرییەکی گەورە، چالاکییان ئەنجامدا. تیمە گەڕۆکەکانمان لە گۆڕەپانەکە و تیمە پسپۆڕەکانمان لە تونێلەکاندا بە شێوەیەکی هەماهەنگ و یەکدەست تاکتیکی سەردەمیانە و رێبازی گەریلاییان بە شێوەی سەرکەوتووانە پیادەکرد. بە گیانی فیدایی ئاپۆیی، لێهاتوویی تاکتیکی بەرز و پشوودرێژییەکی گەورەوە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا لە دژی داگیرکەران ئۆپراسیۆنێکی شۆرشگێڕییان دەست پێکرد، ٤٤ چالاکییان ئەنجامدا، ٣١ داگیرکەر سزادران و ٧ داگیرکەریش برینداربوون. تیمە گەڕۆکەکانی گەریلا و تیمەکانی ناو تونێلەکان کە بەشدارییان لە ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕییەکەی شاخی جودیدا کرد، هەموویان چالاکییەکانیان بەشێوەیەکی سەرکەوتووانە ئەنجامدا و هیچ زیانێکیان بەرنەکەوت. هێزەکانمان هەروەها لە شاخی جودی تا زاپ، مەتینا و خواکورک چەندین چالاکی دیکەیان ئەنجامدا. بە گشتی لە سەرجەم چالاکییەکاندا، ٣٢ داگیرکەر سزادران و ١١ داگیرکەریش برینداربوون".
زانیاری بەرفراوان لەسەر چالاکییەکان
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە چالاکییەکان و هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر زانیاریی راگەیاند. راگەیەندراوەکە بەم جۆرە زانیارییەکانی خستووەتەرووو:
"لە ھەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ:
٩ی ئاب، کاتژمێر ٠٨:٤٠ و ١٠:٠٠ و ١٣:٤٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، لە دژی داگیرکەران کە کەوتنە جموجۆڵەوە، سێ جار بە چەکی قورس چالاکی ئەنجامدرا. چالاکییەکان لەلایەن هێزەکانی یەژاستارەوە ئەنجام دران و لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزادرا.
٩ی ئاب کاتژمێر ١٠:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، لە دژی داگیرکەران کە هەوڵیان دەدا بەرەوپێش بێن ھێرش ئەنجامدرا. هێزەکانمان بە بوێری زۆرەوە چوونەسەر داگیرکەران، بە نارنجۆک و چەکی سوک داگیرکەرانیان کردە ئامانج. لەو چالاکییە هێرشبەرانەدا ٩ داگیرکەر سزا دران و ٧ داگیرکەریش بریندار بوون. پاشان بە چەکی ئۆتۆماتیکی مامناوەند و لە داگیرکەرانیان دا و لە ئەنجامدا ٢ داگیرکەر سزا دران.
٩ی ئاب کاتژمێر ١٢:٢٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، داگیرکەرێک کە چەکی بی کەی سی بەکاردەھێنا، بە نیشانشکێنی سزا درا. ئەو داگیرکەرانەی لە ترسدا هەڵدەھاتن، بە نیشانشکێن لێیان درا. ٣ داگیرکەری دیکەش سزا دران. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارەوە ئەنجامدرا.
٩ی ئاب کاتژمێر ١٣:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، ئەو داگیرکەرانەی لە جێگەی داگیرکەرە سزادراوەکان جێگیر بوون، بە چالاکی سابۆتاژ کرانە ئامانج. لە ئەنجامدا ٢ داگیرکەر سزادران. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارەوە ئەنجامدرا.
٩ی ئاب کاتژمێر ١٤:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بە نیشانشکێن لێیدرا و تێکشکێنرا.
٩ی ئاب کاتژمێر ١٤:۰۰ و ١٥:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی لە دژی داگیرکەران کە لە جموجۆڵدا بوون بە نیشانشکێنی چالاکی ئەنجامدرا. ٢ داگیرکەر سزادران. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارەوە ئەنجامدرا.
٩ی ئاب کاتژمێر ١٥:٢٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی لە دژی داگیرکەران لە کەوتنە جموجۆڵەوە بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک چالاکی ئەنجامدرا و جموجۆڵی داگیرکەران ڕاگیرا.
٩ی ئاب کاتژمێر ١٨:٣٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، داگیرکەرێک کە لەجموجۆڵدا بوو بە نیشانشکێن سزا درا.
٩ی ئاب کاتژمێر ٢٠:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە چەکی قورس لە ھەلکۆپتەرەکانی سکۆرسکی درا، کە دەیانویست داگیرکەران لە گۆڕەپانەکە دابەزێنێن. بە چەکی قورس ۹ جار لە ھەلیکۆپتەرەکان ھاتنەدەست و ھەلیکۆپتەرەکان بەرلەوەی ھێزەکانیان لە گۆڕەپانەکە دابەزێنێن، ناچار بوون ناوچەکە بەجێبهێڵن.
٩ی ئاب لە کاتژمێر ٢١:٤٠ تاکوو ٠١:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە چەکی سووک، نیمچە ئۆتۆماتیک و قورس ١٥ جار لە داگیرکەران درا. لە ئەنجامی ئەو چالاکیانە ٣ داگیرکەر سزا دران.
١٠ی ئاب کاتژمێر ٠١:٢٠ کاتێک داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی دەستیان بە جموجۆڵ کرد، بە تاکتیکی سابۆتاژ لێیاندرا و ٢ داگیرکەر سزا دران.
١٠ی ئاب کاتژمێر ٠١:٣٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، کاتێک داگیرکەران دەستیان بە جموجۆڵ کرد، بە چەکی قورس لێیاندرا.
١٠ی ئاب کاتژمێر ٠٢:٢٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی لە دژی داگیرکەران بە تاکتیکی دزەکردنەناو، چالاکی ئەنجامدرا. لە نزیکەوە بە نارنجۆک و چەک داگیرکەران کرانە ئامانج، ٢ داگیرکەر سزا دران.
١٠ی ئاب کاتژمێر ٠٣:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی بە تاکتیکی نیشانشکێنی لە داگیرکەران درا و ٢ داگیرکەر سزا دران.
١٠ی ئاب کاتژمێر ٠٣:١٥، داگیرکەرێک کە لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی کەوتە جموجۆڵەوە بە نیشانشکێن کرایە ئامانج. ئەو چالاکییە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارەوە ئەنجامدرا.
ڕۆژی ١٠ی ئاب لە کاتژمێر ٠٣:٣٠ بۆ ٠٤:٠٠، لە گۆڕپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا و جموجۆڵی داگیرکەران ڕاگیرا.
سوپای تورکی داگیرکەر، کە لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی گورزی قورسی بەرکەوت، شەوی ٩ی ئاب بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر و فڕۆکەی شەڕ، بۆردومانی گۆڕەپانی بەرخۆدانی کرد. سوپای تورک بۆردومانێکی چڕی ئەنجامدا، تا ئاستێک کشایەوە، دواتر کوژراو و بریندارەکانی لە گۆڕەپانەکە دوورخستەوە.
۲. ھەرێمی زاپ:
٩ی ئاب کاتژمێر ١٧:٣٠، بە چەکی قورس لە حەفارەیەک درا، کە دەیویست سەنگەرەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا بڕوخێنێتت.
۳. هەرێمی مەتینا:
٩ی ئاب کاتژمێر ٠٩:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئۆرتێ بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.
٤. هەرێمی خواکورک:
٨ی ئاب کاتژمێر ١٣:٣٠، کاتێک داگیرکەران لە گۆڕەپانی شاخی شەھید قەهرەمان دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێک کرد، کاتژمێر ١٣:٣٠ بە تاکتیکی سابۆتاژ کرانە ئامانج و ٢ داگیرکەر بریندار بوون.
٩ی ئاب، کاتێک داگیرکەران کە لە گۆڕەپانی شاخی شەھید قەهرەمان دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کردبوو، دەیانویست سەنگەر دروست بکەن، ٣ جار بە تاکتیکی سابۆتاژ کرانە ئامانج و لە ئەنجامدا ٢ داگیرکەر بریندار بوون. کاتژمێر ١٦:٠٠ جارێکی دیکە بە تاکتیکی سابۆتاژ لە داگیرکەران درا و داگیرکەرێک سزا درا. داگیرکەران لەو ئۆپەراسیۆنەدا گورزیان بەرکەوت و بەبێ ئەوەی هیچ ئەنجامێک بەدەست بھێنن کشانەوە.
لەو چالاکییانەدا کە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارەوە ئەنجامدرا، داگیرکەرێک سزا درا و ٤ داگیرکەریش بریندار بوون. ئەو چالاکییە بۆ یادکردنەوەی فەرماندەی نەمرمان عەگید گارزان بەڕێوەچوو. فەرماندە عەگید گارزان کاتێک فەرماندەی ئەیالەتی خواکورک بوو لە ۱۱ی ئابی ۲۰۲۰ شەهید بوو.
۵. هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر:
ڕۆژانی ٤، ٧ و ٩ی ئاب، گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ھەکاری سەر بە مەتینا، ٣ جار لەلایەن فڕۆکەی شەڕەوە بۆردومان کرا.
٩ی ئاب، گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ھەکاری سەر بە مەتینا، ٤ جار لەلایەن هەلیکۆپتەرە هێرشبەرەکانەوە بۆردومان کرا.
ھەرێمەکانی زاپ، شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ و خواکورک تۆپباران کران".
ژ. ن/ هـ . ب