لە گۆڕەپانی سەید رەزا داگیرکەرکردنی شارەوانی شەرمەزار دەکرێت

لە دێرسیم لە دژی زەوتکردنی شارەوانی، لە گۆڕەپانی سەید رەزا خۆپیشاندانێک ساز دەکرێت. بۆ بەشداری لە خۆپیشاندانەکە بانگەواز راگەیەندرا.

ناڕەزایەتییەکان لە دژی زەوتکردنی شارەوانی دێرسیم و پولور بەردەوامە. لە ناوەڕاستی شارەدا دوانیوەڕۆی ئەمڕ لە گۆڕەپانی سەید رەزا خۆپیشاندان ئەنجام دەدرێت. هاوسەرۆکی گشتیی دەبەپە چیدەم کلیچگون ئوچار، سەباحەت تونجەل، هاوسەرۆکی گشتیی پارتی سۆسیالیستی بندەستان (ئەسەپە) موراد چەپنی و هاوسەرۆکانی شارەوانی کە لە ئەرکەکانیان داراون بیرسەن ئۆرهان و جەودەت کۆناک سەردانی کاسبکارانیان کرد.

ئەندامانی پارتە سیاسیەکان بۆ بەشداری لە چالاکیەکەی گۆڕەپانی سەید رەزا، گەل و کاسبکارانیان بانگهێشت کرد. بە دروشمی "شارەوانی بۆ ئێمەیە، قەیوم بڕۆ" و "بەرخودان ژیانە" بەسەرکردنەوەی کاسبکاران بەردەوامە.