لە گەرمیان چەندین مۆڵگەی چەتەکانی داعش لەوبران

لە ناوچەی گەرمیانی باشووری کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە چەندین مۆڵگەی داعش لەناوبران.

بە گوێرەی ڕۆژنیوز، ئەمڕۆ چەندین مۆڵگەی کاتی چەتەكانی داعش، کە بۆ مانەوە بە کارییان دەهێنا، بە هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگە، کۆماندۆ و هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی گەرمیان لەناوبران.

ئۆپەراسیۆنەکە لەنێوان سنووری لیواکانی ٢٢ و ٩ و ٣٢ دا بووە، ئەو سنورانە جموجۆڵی چەتەكانی داعشی تێدا بووە.