لە هەڵەبجە زنجیرە چالاکییەک بەبۆنەی لۆزانەوە ئەنجامدرا
بەبۆنەی یادی سەد ساڵەی لۆزانەوە، سەکۆی گەنجانی کوردستان، زنجیرەیەک کۆڕ و سیمینار و مەراسیمی لە هەڵەبجە ئەنجامدا.
بەبۆنەی یادی سەد ساڵەی لۆزانەوە، سەکۆی گەنجانی کوردستان، زنجیرەیەک کۆڕ و سیمینار و مەراسیمی لە هەڵەبجە ئەنجامدا.
ڕێبوار ڕەئوف، یەکێک لە بەشداربووانی کۆڕی سەد ساڵەی پەیماننامەی لۆزان، گوتی: "تورکیا و ئێران ئایین بۆ بەرژەوەندیی خۆیان بەکاردەهێنن. ئێران و تورکیا سرووشتی ڕاستەقینەی ئایین نانرخێنن. بەڵکو هەردووکیان ئایین بەکاردەهێنن تاوەکو گەلان بەگژی یەکتردا بدەن. ئەردۆگانی فاشیست ئیسلام تەنها لە بەرژەوەندی خۆی بەکاردەهێنێت. ساڵانێکە بە هاوکاری ئیسلامی سیاسی لە دەسەڵات ماوەتەوە".
ئاشنا قادر گوتی: "ئەمڕۆ ٤٠ ملیۆن کورد ناتوانن بە زمانی خۆیان لە وڵاتەکەیان بدوێن و بنوسن. کاریگەری قڕکردن لەسەر باکوری کوردستان زیاتر دەبینرێت بەهۆی سیاسەتی دەوڵەتی تورکی فاشیستەوە دژی گەلی کورد. قڕکردنی چاندی تەنها بە قەدەغەکردنی زمان پێکنایەت، بەڵکو دژی هەموو بەهاکانی کورد بەڕێوە دەچێت. گۆڕی شەهیدانی باکوری کوردستان هەڵدەدرێتەوە و ئێسقانەکانیان دەگوازرێتەوە. ئەمە ئاستێکی ترە لە قڕکردنی چاندی. دەوڵەتی تورک لە شەهیدانی کورد دەترسێت. تاوەکو کورد مافەکانیان نەپارێزن لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی، دەوڵەتی تورک گۆڕستانی شەهیدان تێکدەدات و بێڕێزیان پێ دەکات، لەگەڵ چەندین تاوانی قێزەونی تر. ئەمڕۆ دەوڵەتی داگیرکەر تاوانی قڕکردن دژی کورد ئەنجامدەدات".
چالاکوانان بە سەرنج و کۆمێنت بەشداری چالاکییەکە بوون، ئاماژەیان کرد بەوەی دەوڵەتی داگیرکەر چەندین بەڵگە و زانیاری نوسراوی دەربارەی کورد ونکردووە، هەروەها دەستیگرتووە بەسەر بەشێکی دیکەیاندا.