لە هەرێمی کوردستان ١٥٨ رۆژنامەنووس پێشێلکارییان بەرامبەر کراوە
سەندیکای رۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٢دا لە بەرامبەر ١٥٨ رژنامەنووس گوشار و پێشێلکاری ئەنجامدراوە.
سەندیکای رۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٢دا لە بەرامبەر ١٥٨ رژنامەنووس گوشار و پێشێلکاری ئەنجامدراوە.
سەندیکای رۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە لە ساڵی ٢٠٢٢دا لە بەرامبەر ١٥٨ رۆژنامەنووس ٧٣ پێشێلکاری ئەنجامدراوە و زۆرترین پێشێلکاریش لە هەولێر بووە. لە پێشێلکارییانەدا ٤١ حاڵەت گرتنی رۆژنامەوانان بووە، ٢٠ حاڵەت رێگریی و ١٠ حاڵەتیش سوکایەتیپێکردن بووە.
سەندیکای رۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستان ئاماری هێرش و گوشارەکانی سەر رۆژنامەنووسانی راگەیاند:
شکاندن و دەستبەسەرداگرتنی کەلوپەلی رۆژنامەنووسان: ٧
داخستنی نوسینگە و ئۆفیسی کەناڵەکانی راگەیاندن: ٣
هێرش بۆ سەر دەزگاکانی راگەیاندن: ٢
دەرکردن لە کار: ٢
بریندارکردنی رۆژنامەنووسان: ٢
سەندیکاکە رایگەیاند لە بەرامبەر رۆژنامەنووسان لە هەولێر ٢١، لە سلێمانی ١٨، دهۆک ١٦، لە کەرکوک ١٠، هەڵەبجە ٣، لە گەرمیان ٣، لە سۆران ٢ پێشێلکاری ئەنجامدراون.
هـ . ب