' لە جۆلەمێرگ ئامانجمان هەرسێ کورسی پەرلەمانە'
هومەیرا ئارموت هاوسەرۆکی هەدەپەی جۆلەمێرگ رایگەیاند کە ئامانجیان لە جۆلەمێرگ ئەوەیە کە لە رێگەی پارتی چەپی سەوزەو، هەموو دەنگەکان بەدەست بهێنن و ئامانجیان هەرسێ کورسی پەرلەمانە.
هومەیرا ئارموت هاوسەرۆکی هەدەپەی جۆلەمێرگ رایگەیاند کە ئامانجیان لە جۆلەمێرگ ئەوەیە کە لە رێگەی پارتی چەپی سەوزەو، هەموو دەنگەکان بەدەست بهێنن و ئامانجیان هەرسێ کورسی پەرلەمانە.
جۆلەمێرگ کە قەڵای تەڤگەری سیاسی کوردە، لە هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایاردا لەگەڵ پارتی چەپی سەوز زیاتر جۆش و خڕۆشی هەیە. خەڵکی جۆلەمێرگ لە پارتی هەپەوە تاوەکو پارتی چەپی سەوز هیچ کاتێک لە تەڤگەری سیاسی کورد دوور نەکەوتەوە. پارتی چەپی سەوز لە جۆلەمێرگ و ناوچەکانی خەباتێکی فراوان بۆ هەڵبژاردن دەکات. خەڵکی جۆلەمێرگ پشتگیری لە پارتی چەپی سەوز دەکات.
هومەیرا ئارموت هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە جۆلەمێرگ بەبیری هێنایەوە کە لە جۆلەمێرگ دەیانەوێت سێ کورسی پەرلەمان بەدەست بهێنن. ئارموت باسی ئەوەی کرد کە لەم رووەوە پیداگرن و وتی، " ئێمە لە جۆلەمێرگ سێ کورسیەکە بەدەست دەهێنین و دەینێرینە پەرلەمان. بۆ ئەوەی وڵامی سیستمی قەیوم ، سیستمی فاشیزم بدەینەوە، بۆ ئەوەی وڵامی ئەو کەسانە بدەینەوە کە دەستیان بەسەر ئیرادەی گەلدا گرتووە. لەگەڵ پارتی چەپی سەوز ٣ کورسیەکە مسۆگەر دەکەین. رێگە نادەین کە لێرە دەنگێک بەناوی ئاکەپە هەبێت. ئامانجمان ئەوەی لێرە دەنگێکیش بۆ سیستم نەچێت. دەمانەوێت سەدا سەد دەنگ بەدەست بێنین. بەم شێوەیە کار دەکەین. دەزانین کە ٣ پەرلەمانتارەکە بەدەست دەهێنین. لێرەدا گۆمانمان نییە و گۆمانی گەلەکەشمان نییە. بۆیەش بێگۆمان پێویستە بەبەهێزی کار بکەین. بۆ ئەوەی جوش و خڕۆش لە ئاستێکی گەورەدا بێت، پێویستە دەست بە جموجووڵ بکەین. لە ٤ ناوچە جۆش و خڕۆشەکەمان بینی."
'خاوەنداری لە دەنگەکانتان بکەن؛
ئارموت بانگەوازی لە گەنجان کرد و وتی، " بە تایبەتی داواکاریمان لە گەنجان هەیە. تاوەکو رۆژی هەڵبژاردن بەشداری لە کاری هەڵبژاردن ببن. خاوەنداری لە دەنگەکانیان بکەن. نەک تەنیا ئەرک و چاودێری لەسەر سندوقەکانی دەنگدان، بەڵکو پێویستە گەل خاوەنداری لەو رۆژە بکات. کێ دەنگ بەکار دەهێنێت پێویستە خاوەنداری لە دەنگی خۆی بکات."
' هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار بۆ کورد و ژنان زۆر گرنگە'
سیپان توران هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی هەرێمەکان (دەبەپ)ی جۆلەمێرگیش رایگەیاند کە هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار بۆ کورد و ژنان زۆر گرنگە. توران باسی ئەوەی کرد کە پارتەکانی نێو هاوپەیمانی کۆمار دوژمنی ژن و کوردانن و وتی، " ژنان و کورد ئەنجامی هەڵبژاردن دیاری دەکەن. بۆیەش وەک ژنانی گەنج لەهموو گۆڕەپانێک تێدەکۆشین. لەکاردا دەمانەوێت بەم شێوەیە مرۆڤەکان ببینین. دەمانەوێت دەسەڵات تێک بشکێنین. لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆڵی گەنج و ژنان لە گۆڕانکاری دەسەڵاتدار دەبینین. بە تایبەتی ژنان دەیانەویت دەسەڵات بگۆڕدرێت. ئەم داواکاریە دەبینین. لە گەڕەک، گوندان لە کاروخەباتی ژناندا جۆش و خڕۆشی ژنان دەبینین."
ف.ق